کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌ڕی ئه‌ربیلا 331 پێش زاین

Wednesday, 20/06/2012, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی که‌ توانی یه‌ک به‌ش له‌ سێی ئیمپراتۆری فارسی داگیرکا، ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی نزیکه‌ی 47 هه‌زار سه‌ربازی برده‌ ناو میزۆپۆتامیاوه‌ (عیراقی ئێستا) له‌ ساڵی 331 پێش زاین، فارسه‌کان به‌ سه‌رکردایه‌تی داریۆشی سێهه‌م ئیمپراتۆری فارسه‌کان به‌ 250 هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ ئاماده‌بوو بۆ به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی له‌ شکری ئه‌سکه‌نده‌ر، داریۆش شوێنی لێکدان و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئه‌سکه‌نده‌ر هه‌ڵبژاردبوو و چاوه‌ڕێی له‌ شکری ئه‌سکه‌نده‌ر بوو له‌ ده‌شتێکی پان نزیکه‌ی 20 میل له‌ سه‌روی شاری ئه‌ربیلاوه‌، له‌ به‌رواری 30/9 /331 پێش زاین مه‌سه‌دۆنیه‌کان و یۆنانیه‌کان گه‌شتنه‌ به‌رزایی یه‌کانی سه‌رووی له‌شکری فارسه‌کان، ئه‌سکه‌نده‌ری سه‌یری له‌شکره‌که‌ی کرد و بیریده‌کرده‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌کردن و هه‌ڵبژاردنی مه‌یدان و هێڵی لێکدان، بڕیاریدا که‌ له‌ به‌یانیدا په‌لامار بداو شه‌ڕ ده‌ست پێ بکا، فه‌رمانی به‌ سه‌ربازه‌کانیدا که‌ نان بخۆن و تێربخه‌ون، ڕاوێژکاریکرد به‌ پێشه‌وای ئاینی و ئه‌میره‌کانی، و خۆیشی زوو چوو بۆ خه‌وتن.
له‌به‌یانیدا که‌ ئه‌سکه‌نده‌ر شێوازی هێڵی شه‌ڕی داده‌نا سه‌یریکرد که‌ پانتایی هێڵی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی فارسه‌کانی له‌ به‌رامبه‌ریانا زۆر فراوانتره‌ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌سکه‌نده‌ر، ئه‌گه‌ر له‌و شێوازه‌دا په‌لاماری بدایه‌ له‌وانه‌بوو له‌شکره‌که‌ی له‌هه‌ردوولای ڕاست و چه‌په‌وه‌ ده‌وره‌ بدرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناچاربوو تاکتیکی خۆی گۆڕی، له‌به‌رئه‌وه‌ قه‌راریدا له‌ سه‌رسوچی چه‌په‌وه‌ له‌ ڕۆژئاواوه‌ په‌لامار بدا، به‌شێکی له‌شکره‌که‌ی له‌ دواوه‌ دانا بۆ کاتی پێویستی ئیحتیات. به‌وجۆره‌ پانتای ڕووبه‌ری شه‌ڕو په‌لاماری ته‌سک کرده‌وه‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ که‌ شه‌ڕ بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رده‌وام بوو، هیچ لایه‌کیان سه‌رکه‌وتوونه‌بوون و مه‌سه‌دۆنیه‌کان وورده‌ وورده‌ پاشه‌کشه‌یان ده‌کرد و فارسه‌کان ده‌هاتنه‌ پێشه‌وه‌. له‌ کاتێکدا فارسه‌کان سه‌یریانکرد لایه‌نی لای چه‌پ فارسه‌کان ده‌کشێنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌شێک له‌ له‌شکره‌که‌ ناچار بوون بچن بۆ یارمه‌تیدانیان، ئه‌مه‌ بوو به‌ فرسه‌تێک بۆ ئه‌سکه‌نده‌ر که‌ بینی له‌ ناووه‌ڕاستا بۆشایی یه‌ک دروس بووه‌ فرسه‌تی هێناو په‌لاماریدا و به‌جۆره‌ توانیان له‌شکری فارسه‌کان بکه‌ن به‌ دوو پارچه‌وه، له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌سکه‌نده‌ر شوێنی پادشای فارسی بینی که‌ زۆر نزیک بوو له‌و شوێنه‌وه‌. ئیمپراتۆری فارس به‌ پیوه‌ وه‌ستابوو له‌ عاره‌به‌نه‌کیدا و بینی وا مه‌سه‌دۆنیه‌کان به‌ره‌و ڕووی دێن و که‌ ئه‌سکه‌نده‌ر فه‌رمانی دا به‌ کۆمه‌ڵی سوارچاکی تایبه‌تی خۆی به‌ره‌و ئیمپراتۆری فارس و پادشای فارس ناچار بوو بیقوچێنێ داریۆش ترساو ڕایکرد‌ وهه‌وڵیده‌دا ژیانی خۆی بپارێزێ، که‌ فارسه‌کان بینیان پادشاکه‌یان ڕایکرد و به‌جێی هێشتن ئه‌وانیش توانای ویستی شه‌ڕکردنیان رووخاو و کشانه‌وه‌ و ڕایانکرد، وه‌ک ئه‌م سه‌رچاوه‌ باس ده‌کا فارسه‌کان له‌ نێوان 40000 بۆ 90000 یان لێ کوژرا و مه‌سه‌دۆنیه‌کان نزیکه‌ی 500 یان لێکوژرا داریۆش ڕایکرد به‌ره‌و باکتریا 'ئه‌فغانستانی ئێستا' و هه‌ر به‌ده‌ستی پیاوه‌کانی خۆی کوشتیان، بلام له‌ سه‌رچاوه‌ی هیرۆدت ده‌ڵێت: ئه‌سکه‌نده‌ر خۆی و 12 سوار دوایکه‌وتن و وازیان نه‌هێنا هه‌ات گه‌شتن پێی و ئه‌سکه‌نده‌ر خۆی کوشتی له‌ قه‌راغ چه‌می دوکان، که‌ کوشتی جبه‌که‌ی خۆی دا به‌سه‌ر لاشه‌که‌یدا وه‌ک ڕه‌مزی ڕێز لێگرتن. له‌ پاش ئه‌م شه‌ڕه‌ ئه‌سکه‌نده‌ر 8 ساڵی تر به‌رده‌وام بوو له‌ شه‌ڕکردن و داگیرکردن به‌لام شه‌ڕی ناوچه‌وی ئه‌ربیلا گرنگترین شه‌ڕی بوو که‌ دوایی هێنا به‌ ئیمپراتۆی فارس به‌ تێکشکانی له‌شکری ئیمپراتۆری فارس وله‌نێوچوونی ئیمپراتۆری فارس که‌ بۆ سه‌ده‌ها ساڵ دورگه‌کانی یۆنان و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێک له‌ هندستانیان داگیرکردبوو. به‌ له‌ناوچوونی ئیمپراتۆری فارس شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا که‌ له‌ یۆنانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا ده‌ستیکرد به‌ نه‌شوونما و بووژانه‌وه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی دووبه‌ره‌کی و ژێرده‌سته‌یی تالان و کوشتن و بڕینی فارسه‌کان له‌سه‌ریان نه‌ما، ئیتر ئه‌سکه‌نه‌در ترسێکی وای خسته‌ دڵی فارسه‌کانه‌وه‌ که‌ منداڵه‌کانیان شه‌و نه‌خه‌وتنایا ده‌یان ووت گه‌ر نه‌ خه‌وی ئه‌سکه‌نده‌ر دێ بۆمان.
ده‌ڤید والێچینسکی 1975 1981
کورته‌ باسێک له‌ شه‌ڕی ئه‌ربیلا له‌ کتێبه‌کانی کتێبخانه‌ی الماناک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە