کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریەك بۆ دانیشتوانی شاری هەڵەبجە

Thursday, 17/03/2011, 12:00


ئاگاداریەك بۆ دانیشتوانی شاری هەڵەبجە بەگشتی و بۆ لاوانی ئەم شارە بەتایبەتی
و هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە كەس وكاری گیان بەخت كردووەكانی چەكی كیمیایی ڕژیمی دڕندەی بەعسن و بۆ سەرجەم ئەوانەی لەم كارەساتە دڵتەزێنەدا بریندار بوونە و چاوەڕوانی ساڕێژبوونەوەی زامەكانیانن
خوشكان و برایانی خۆشەویست!
ئافرەتانی چالاكەڤانی خەباتی سیاسی و كۆمەڵایەتی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری ئەم شارە!
دایكانی هەردەم خۆڕاگر و بەباوەڕ!
كوڕەگەنجەكانی ئەم شارە!
بەكار هێنانی چەكی كیمیایی ڕژیمی سەددام حوسێنی دڕندە، لە سەر دانیشتوانی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، بەمانای شەڕ و كیمیابارانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی پێشكەوتوو بوو. بەمانای شەڕ و كیمیابارانی زمانی زانست و دیالۆگ و زمانی وێژە و ژیان و گووزەرانی هاووڵاتی بوو. بۆمباران كردنی شاری هەڵەبجە بە چەكی كیمیایی، بۆمباران كردنی فەلسەفە و زانستی دەروونناسی و ئەقڵیەتی مرۆڤی پێشكەوتوو بوو. هێمایەك لە هێما دڕندەكانی سەردەمانی مرۆڤی دڕندەی دێرینە بوو لە وێنەی ئایینەكان، كە بە شمشێر و ئامێری دیكە گیانی مرۆڤەكانیان هەڵدڕ هەڵدڕ دەكرد و هەر كەس زیاتر دوابایە و زانست و ژیربێژی فێری خەڵك كردبایە، دەخرایە ناو مەنجەنەقی ئاگرەوە و دەسووتێنرا.
بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن ڕژیمی بەعیسی دڕندەوە، بیری مرۆڤی شارەزای گێڕایەوە بۆ سەردەمانە هەر كۆنەكانی گڵادیاتۆڕەكانی حكوومەتی بێ مانا و ئاژەڵی ڕۆم، كە سەرۆكەكانیان بۆ خۆشی خۆیان ڕۆژانە سەدان كەسیان لە مرۆڤەكان بەدەستی یەكتر بەكوشتن دەدا و دەبوو بەفەرمانی سەرۆكەكان، وەكوو ئاژەڵ سەری یەكتر ببڕن و ئەوەی هەستی مرۆڤانەشی هەبوو و خۆی لەو كارە دزێو و دڕندانەیە دەبوارد، فڕێدەدرایە ناو حەوشەی شێرە برسیەكانەوە و ئەوان لەت بەلەتیان دەكردو مریشكێكی ئاسایی بەها و نرخی زیاتر لە مرۆڤ بوو.
سەددام حوسێن و دارودەستەكەشی، كورد و مرۆڤی جیا لەخۆیان، كەمتر لە مریشكێك گرنگی پێ دەدا، هەر بۆیە ئەم كارەساتەی هەڵەبجەیان خوڵقاند و ئاسمانی ئەو شارە و جیهانی بەزەیی و مرۆڤایەتیان تەم گرتوو كرد و، ویژدانی مرۆڤی ڕاستەقینەیان زامدار كرد.
وونكردنی سەد هەزار كەس لە یەك كات دا و بەزیندوویی ناشتنی ئەم هاووڵاتیانەی دیكەی هەرێمی كوردستان، تاوانێكی دیكەی ڕژیمی بەعسی سەددام حوسێن بوو كە كەمتر جیهانی مرۆڤایەتی سەردەم بەخۆیەوە دیت بوو.
ڕاستە كە گومانێك لەوە نەبوو كە ڕژیمی بەعس، دڕندەترین ڕژیمەكانی سەردەم بوو و نموونەیەكی دیكەی دڕندە دەسەڵاتدارەكانی ڕۆمی ئەو كاتە بوون كە كۆیلەدارەكان بەناوبانگ بوون و ڕژیمی سەددامیش، زۆر جاران بەبێ هۆكار یان هۆكار، خەڵكانی عەرەبی دەدایە بەر پەلامار یان زۆرجاران كوردەكانی دانیشتوی هەرێمی باشووری كوردستان.
بەڵام بۆ شاری هەڵەبجە، ئەوانەی دوای ئەم كارەساتە دڵتەزێنە، گیانیان بەسەڵامەت ڕزگاری بووە، زۆرباش دەزانن كە هۆكاری سەرەكی جەلال تاڵەبانی بوو كە لەشكری ڕژیمی مەلاكانی ئێرانی خزاندبۆوە وێندەرێ و زیاتر لە دە هەزار كەسی لە هێزی سەربازی ڕژیمی مەلاكانی بەمەبەستی زیان گەیاندن بە دامەزراوەكانی ڕژیمی سەددام، هێنابوونیە ئەم دەوروبەرانەی شاری هەڵەبجە. كاتێكیش سەددام حوسێنی دڕندە و مرۆڤ كووژ هەستی بەو كردەوە گڵاوەی جەلال تاڵەبانی كرد و ئەو كە بێ بیانوو كارەسات دوای كارەساتی بەسەر گەلی كورددا دەباراند و، كاتێك زانی ئەو نیچرە جوانە لەو كاوە شاخەدا هەڵكەوتووە، بەزەیی بەهاووڵاتیانی كوردستان دانەهاتووە و شاری هەڵەبجەی دایە بەر كارەساتی چەكی كیمیایی!
ئازاری ئەم برینە ئەوەندە بەژان و دڵتەزێن بوو كە ئەگەر بە ملیۆن پەڕتووك و بابەت لە پەیوەندی ئەم كارەساتە نەخوازراوە دا بنووسرێن، هێشتاش گۆشەیەكی بچووكی ئەم كارەساتە تۆقێنەر و سەرسووڕهێنەرە پڕناكرێتەوە. ڕژیمی بەعس شەڕی لەگەڵ شارستانیەت و مرۆڤایەتی هەبوو. سەددام حوسێن بوونەوەرێكی دڕندە بوو و لەجێگەی ددان و چنگی تێژی حەیوانێكی دڕندە، چەك و تەقەمەنی وەدەس هێنا بوو، هەر بۆیە بەزەیی بەهاووڵاتیان دا نەدەهاتەوە و كاتێك زانی مەترسیەك هەڕەشەی لێ دەكا، چەكی ترسناكی كیمیایی لەسەر هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە بەكار هێنا.
بەڵام جەلال تاڵەبانی كە سەردەمانێك لە نزیكەوە سەددامی ناسیبوو و كاری لەگەڵ كردبوو و هاوڕێی دێرینەی بوو، دەیزانی سەددام چ جۆرە بوونەوەرێكی دڕندەیە و نەدەبوو بیانوو بداتە دەس مامە سەددام و لەشكری مەلاكانی ئێران لەو شارە نزیك بكاتەوە. ئەم كارەساتە، ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخا كە جەلال تاڵەبانیش چەندان بۆ ژیان و گووزەرانی خەڵكی كوردستان و گەیشتن بە ئاستێكی بەرزی ژیان بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە پەرۆش نەبوو و لە ڕاستیشدا نیە. لە سەردەمانێك دا كە جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی سەرۆكی هۆزی بارزانی، چاوپێكەوتنی سەددامیان كرد و سەددامیان لە ئامێز گرت، زیاتر كردەوەی بێشەرمانەی ئەوان بەرامبەر هاووڵاتیانی هەرێم بەگشتی و شاری هەڵەبجە بەتایبەتی ڕوون بۆوە. بەڕێز عەبدوڵا پەشێوی شاعیر و گەورە مرۆڤی كورد، هۆنراوەیەكی بۆ نووسین و ناوی نا ماچەكانی بەغدا كە چەند وشەیەكی بریتی بووون لە، جەلال ئەوە ماچت، دەك ڕوت ڕەش بێت، ئەوەی ماچت كرد، ڕوو نەبوو، كورە گازێكی هیتلێر، تۆماری قانوونی جەنگەڵ بوو. ئەوەی گووشیت دەست نەبوو، ئەژدیهایەكی چەند سەر بوو. ئەوەی شەوێ تێیدا ڕازای پێخەف نەبوو، وڵاتێكی لە ئەتڵەسان دەربەدەر بوو. بەڵێ، ئەو هەر دووك سەرۆكە بێ ڕەوش و بێ ویژدانە، بێ سەرنجدان بەو هەموو كارەساتانەی كە بەسەر كوردیان هێنا بوو، چوونە لای ئەم كوورە گازەی هیتلێر كە بە ملیۆن مرۆڤی تێدا سووتێنرا، دەستی مامە سەددامیان گووشی كە ئەژدیهایەكی چەند سەر بوو. شەو لە پێخەفێك دا خەوتن كە وڵاتێكی بێ ناو ونیشان بوو و سەددام حوسێن هەر لە سەر ئەم پێخەفە دا و لە ناو ئەو ژوورە دا بڕیاری كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی دا. بەڵام ئەم سەرۆكە پوچ و گەندەڵ و بۆگەنیوانە، تەنیا بەرژەوەندی كەسی خۆیان بەلاوە گرنگ بوو نەك خەڵكێكی چەوساوە و ئازادی و ژیان وگوزەرانی ئەوان. ئەوەی سەددام و ڕژیمە دڕندەكەی بەسەر كوردیان هێنابوو و شاری هەڵەبجەیان كیمیاباران كردبوو و ترسناكترین كارەساتیان بەسەر سەرجەم نەتەوەی كورد و كۆمەڵە مرۆڤێكی چەوساوە هێنابوو، بەلای جەلال و مەسعوود بازرانی مەغوولەوە، ئەوەندە گرنگ نەبوو. ئەوەی گرنگ بوو ئەوان چووبوونە ناو كۆشكی سەددام و لە پێخەفی ئەم بوونەوەرە دڕندە دا شەویان كردەوە ڕۆژ و لە سەر هەمان مێز نان و خواردن و خواردنەوەیان خوارد كە سەددام حوسێن، هەر لە سەر ئەو مێزە، فەرمانی لێدانی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی لێ واژۆ كردبوو.
ڕاستە كە ئێمە دەبێت گیانی ئەو هاووڵاتیانەی كە ئێستا لە حەیات دا ماون، بەلامانەوە گرنگ بن و ئاسایش و ئازادی و بەختەوەریان بۆ دابین بكەین و لەو ڕێگەوە تەم و مژی پەشۆكاوی و خەمباری لەدەس چوانی ئازیزەكانیان لە ئاسمانی ژیانیان بسڕینەوە. بەڵام ئەم هەردووك سەرۆكە، بە وەرگرتنی ئۆتۆنۆمی لە سەددام حوسێن، گیانی سەرجەم دانیشتوانی كوردستانیان دەخستە مەترسیەوە و ئاسایش و ئازادی و ژیانی ڕاستەقینەی هەرێمی كوردستان دەكەوتە ژێر مەترسی چەكێكی دیكەی كیمیایی و تووڕەییەكی بێ ئابڕوانەی تری سەددام حوسێنی دڕندە. ئەوانە لە كاتێك دا دەیانویست ئۆتۆنۆمی یان خودموختاری لەمامە سەددام وەرگرن، كە ئەو سەرۆكە بێ ئابڕوانە، دەیانزانی جیهان لە سەددام گرژ و تووڕەیە و درەنگ یان زوو دەكەوێتە بەر پەلاماری ئەوان. بەڵام ئەو هەر دووك سەرۆكە هەروەكوو ئەوە كە گوێیان لە شاری هەڵەبجەی كیمیاباران كراو نەبوو، گوێشیان لەوەش نەبوو.
خوشكان و برایانی خۆشەویستی شاری هەڵەبجەی بریندار و دەوروبەر!
هەر وەكوو هەموو ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست ئاگادارن، مەسعوود بارزانی لە ڕۆژی تێوەرسووڕانەوەی بیستوسێ ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا، بەڕێزەوە دەوەستێ و لەگەڵ ئەوەشدا پەیام دەنێرێ و زۆر جاری تریش بەڕواڵەت دڵسۆزی خۆی بۆ دانیشتوانی شاری هەڵەبجە و كەس وكاری ئەم كارەساتەی كیمیابارانی ڕاگەیاندووە، بەڵام ئێوەی بەڕێز باش دەزانن كە ئەمە درۆیەكی شاخدارە و بە ملیۆن كیلۆمیتری خاكی و هەوایی لە ڕاستی و هەقیقەت دوورە. ئێوە هەمووتان دەزانن و لە بیرتان ماوە كە لە شەڕی ناوخۆدا، بێ سەرنجدان بە كووژانەوەی هەزاران مۆمی ژیانی شاری هەڵەبجە و لەمەترسی كەوتنی هەزاران گیانی دیكە بەهۆی كیمیابارانی ئەم شارە كە لەلایەن ڕژیمی بەعس و خوودی سەددام حوسێنەوە، بەڕێوە چوو، مەسعوود بارزانی و هۆزی بارزانی، پەنایان بردەوە بەر هەمان ڕژیم و هەمان كەسە كە هێشتا گڵی سەر گۆڕی سەدان و هەزاران گیان بەخت كردووی شاری هەڵەبجە هەر تەڕ بوو و گەرمایی خۆر ئیشكی نەكردبۆوە، كە جارێكی دیكە عەسكەرەكانی مامە سەددام و دەبابە و چەك و تەقەمەنیەكانی، شان بەشانی جامەدانە سوورەكانی هۆزی بارزانی و بە سەر كردایەتی خوودی مەسعوود بارزانی، دەستیان كردەوە بە قەڵا چۆكردنی ئافرەتانی پیر و بەساڵداچوو، مناڵانی بچووك و پیرەپیاوان و گشت دانیشتوانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم شار وگوندەكانی باشووری كوردستان. ئەمجارەیان بە بڕیاری سەددام و ڕژیمەكەی نەبوو، بەڵكوو بە بڕیاری سەرۆكێكی كوردی و بە بڕیاری مەسعوود بارزانی سەرۆكی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بوو. ئەگینا سەددام جارێ خەریكی پشوودان بوو. مەسعوود بارزانی سەرۆكیش نەهاقی نەبوو چونكە لەگەڵ هێزێكی دیكە لە شەڕ دابوو و دەسەڵاتەكەی كەوتبۆوە مەترسی كە ئەویش هێزێكی كوردی بوو. بەڵام ئەم هێزە كە مەسعود بارزانی بەخێرایی ڕژیمی بەعسی هێنایەوە سەری، لە ئاسمانەوە نەهاتبوو و ئەویش باش یان خراپ كچان و كوڕانی ئەم هەرێمەی كوردستانیان لەگەڵ بوون و دایك و خۆش و براكانیان دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بوون. ئەگەر مەسعود بارزانی و هۆزی بارزانیەكان بەتەنیا خۆیان شەڕیان لەگەڵ ئەم هێزە كوردە دەكرد، بارودۆخەكە بەتەواوی جیاواز دەبوو و لانی كەم عەسكەری ڕژیمی سەددام، شان بەشانی بازرانیەكان نەدەهاتەوە سەر هاووڵاتیانی كوردستان بۆ قەڵاچۆكردنی ئەوان. بەڵام هێنانەوەی هێزی سەربازی ڕژیمی دڕندەی بەعس و عەلی كیمیایی بۆ ناو خۆی كوردستان و شان بەشانی جامەدانەسوورەكانی بارزانی و بە سەرۆكایەتی خوودی مەسعوود بارزانی، ناوەرۆكی بابەتەكە گۆڕا. مانای ئەم كردەوە دزێو و دوژمنانە و بێشەرمانەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی پووچی كوردستان و هۆزی مەغوولی بارزانیەكان، دوو شتی بەڵاوە گرنگە، دەسەڵات خۆشەویستی كە بە هەر هۆ و هۆكارێك هەوڵی دەسەڵات دەدا و دەیەوێ لە كوردستان دا دەسەڵاتی یەكەم هی مەسعوود بارزانی بێت و هەر كەس ئەو دەسەڵاتەی لێ بستێنێت، ئەو جار فڕۆكە و دەبابەی ئسرائیل و ئەمریكایەكان دێنێتەوە سەر جەماوەری كوردستان و زۆر لە هی سەددامیش ترسناكتر و هەزار خۆزگە بە چەكە كیمیاكەی عەلی كیمیایی و مامە سەددام. دووەم، دراو و بازرگانیەتێكی بێ ڕەوش و ترسناك و، بۆ ئەم مەبەستەش نەتەنیا شاری كیمیابارانی هەڵەبجە، بەختی ئەم ڕەوشە گڵاوەی خۆی دەكا، تەنانەت حازرە سەرجەم شار و گوندەكانی كوردستان و دانیشتوەكانیشی لەپێناو ئەو بازرگانیە دا بەخت بكا و وەكوو كەرەكەش كاتێك لە جۆ خواردن تێر دەبێت، باوشكی دێت و بەخەیاڵی دانایەت. بۆیە هەڵوێستی ئێوەش پێویستە بێتە ناو هەڵوێستی شاری هونەر و شاری زانست و فەلسەفە، شاری سلێمانی و شارەكانی دیكەی كوردستان و بەرامبەر بەسەر جەم كارگێڕانی حكوومەتی ژێر چاودێری مەسعوود بارزانی و پەرلەمانە شانۆییەكەیان، ڕاپەڕن و وەكوو سەرۆك و سەركردەی خۆتان سەیریان مەكەن. ئەوانەی ناو پەرلەمانیش كە خەڵك هەڵی بژاردوون، بێ دەسەڵاتن و بەرامبەر بە گوشاری مەسعوود بارزانی و هۆزی بارزانی مەغوول، كارێكیان لەدەس نایەت و تەنیا زمانیان دەجووڵێت و ئەویش دەبێ بە فەرمانی مەسعوود بارزانی بجووڵێن ئەگینا سەریان دەبڕێت و وەكوو سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامە نووس و خوێندكاری زانكۆ، تەرمەكەیان بە بۆگەنیوی لە گۆشەیەكدا دەدۆزرێتەوە. بۆیە دەكرێ ئەوانیش لەگەڵ خۆتاندا هاوودەنگ بكەن. جەلال و مەسعوود نیازیان هەبوو بە وەرگرتنی ئۆتۆنۆمی، جارێكی دیكە سێبەری سەددام و ڕژیمە دڕندەكەی بێننەوە سەر هەرێمی كوردستان و ئەوانیش هەر دووكیان نۆكەری دەستی ڕاست وچەپی بن. دەیانویست وێنەی سەددام حوسێن و عەلی كیمیایی لەسەرەوە و مەسعوود و جەلال تاڵەبانیش لەژێرەوەی ئەوان لە شەقامێكی گەورەی شاری هەڵەبجە و شارەكانی دیكەی كوردستان، هەڵواسرێن و وێنەی گیان بەختكردووەكانی كارەساتە دڵتەزێنەكەی كیمیابارانی سەددام و عەلی كیمیاییش لە ژێرەوەی وێنەی كارت پۆستاڵەكانی ئەوان دابن.
بۆیە ئەوانە نەتەنیا نوێنەر و سەرۆكی ئێوە نین بەڵكوو هاوڕێی ڕاستەقینە و دڵسۆزی ئەو كەسەن كە دایك و باوك و خوشك و براكانی ئێوەی كیمیاباران كرد و ئاسمانی ژیانی شارەكەی ئێوەی تەم گرتوو كرد و شارەكەی كردنە گۆڕستانێكی گەورە و ترسناك و سەرسووڕهێنەر بۆ ئەو دانیشتوانەی گیانیان بەسڵامەت ڕزگاری بوو. ئەوانە بازرگانی بێ ڕەوشن و وەكوو كاڵا و شتوومەك مامەڵە بە هاووڵاتیانی كوردستان دەكەن و ئەوەی بەلای سەرۆك مەسعوود و تاڵەبانیەوە گرنگە، دراو و دەسەڵاتە، دەسەڵاتیش هەر بۆ دراو و پارە.
كەوابوو ئێوەی هاووڵاتی چۆن دەتوانن متمانە و باوەڕ بەوانە بكەن. سەرەڕای ئەوەش ئەگەر وەكوو سیاحەتیش بێت، سەرۆك مەسعوود دەبوو لە سەری ڕەشەوە لەگەڵ دەستەیەك لە هۆزەكەی، بەبۆنەی بیستوسێیەمین ساڵ تێوەرگەڕی كارەساتە دڵتەزێنەكەی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە، هاتبایە و بەدرۆش بوایە سەردانی شارەكەی ئێوەی كردبایە و لەجێگەی جامەدانە سوورەكەی هۆزی بارزانی، پەڕۆیەكی سووری بە هێمای ڕێز لێنان بۆ گیانەلە دەس چوونەكانی ئەم كارەساتە ترسناكەی، لەسەر نابایە و بی وتایە خەم مەخۆن و من برای یەكێك لەو مۆمە كووژاوانەم كە بۆ یەكەمین جار ترسناكترین، چەكی كیمیایان لەلایەن ڕژیمی بەعیسیەوە، لەسەر تاقی كرایەوە.
بەڵام سەدان هۆكار و بەڵگەی گرنگی زانستی و سیاسی و فەلسەفی لەدەس دان كە مەسعوود بارزانی خۆی بە سەرۆك و دۆستی شاری هەڵەبجە نازانێت، بەڵكوو خۆی لە سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان بە جیا دەزانێ و هەر بۆیە بەزەیی بە هیچ هاووڵاتیەكی كوردستان دا نایەتەوە. سەردەشت عوسمان هاووڵاتی ئەم هەرێمە و ڕۆژنامەنووس و خوێندكاری زانكۆ و سەروەت و سامانی زانستی ئەم هەرێمە بوو، كە بە فەرمانی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێم كوژرا. كوژرا و بریندارەكانی شاری سلێمانیش هاووڵاتیانی كوردستان بوون كە بە فەرمانی سەرۆك مەسعوود بارزانی درانە بەر دەس ڕێژی چەكەكانی پارتی و سەدان بنەماڵەی تریان ڕەش پۆش و خەمبار و دڵ بریندار كردەوە. سەرۆك دەبێت، ئەركی باوكێك یاری بكا و گشت هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان وەكوو مناڵەكانی خۆی سەیر بكا، بەڵام ئەم باوكە جیاوازە و حەز ناكا، خاوەنی مناڵەكانی هەرێم بێت و بڕیاری داوە گشتیان بە چارەنووسی سەردەشت عوسمان بەرێت. لە بەر ئەوە باوك نیە و دڕندەیە.
بۆیە سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی پەرلەمانیش لە ژێر ڕێنوێنی ئەم سەرۆكە مرۆڤ كووژ و دڕندەیە دان و تەنیا وشەیەكی بێ پشتیوانە ئاڕاستەی جەماوەری خەڵك دەكەن لە وێنەی ئەو پارە تەزویرانەی كە سەردەمانێك بەتۆن لە نێوان عێراق و ئێران چاپ دەكرا بۆ زیان گەیاندن بە دراوی یەكتر لەناو خۆی وڵاتانی ئێران و عێراق دا. كەوابوو وتەكانی بەرهەم ساڵح لە لایەك بێ پشتیوانەن و لە لایەكی تریش، ئەویش یەكێك لە هەزار سەرە ئەژدیهاكانی جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانیە و ساڵە زۆر ترسناكترە لە جەلال و مەسعوود و ئەو بەزمانی شیرین و بەزمانی برایانە و هاووڵاتیانە، جەرگ و هەناوی هاووڵاتیان دەر دێنێت.
دڕندەیی و بێ ئابڕوویی مەسعوود بارزانی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و تەنانەت مێرمنداڵەكانیش ڕوون بۆتەوە كە گەلێك جێگای مەترسی و نیگەرانیە بۆ هەرێمی كوردستان و دانیشتوەكانی. ئەم بوونەوەرە دڕندە لەو چەند ڕۆژانەی دوایش دا، فەرمانی كوشتنی ئیبراهیم تاتڵەسی دا لە سەر ئەوە كە ئیبراهیم تاتڵەس ویستوویەتی لە هەرێمەكانی شاری بەغدا و كەركووك و شوێنەكانی دیكەی عێراق دا بینای تر دروست بكا و بازرگانیەكەی خۆی لە وێندەرێ برەو پێ بدا و ئەمجارە چیتر لەگەڵ مەسعوود بارزانی بازرگانی نەكا، لە كاتێكدا سەدان بینای لەگەڵ مەسعوود بارزانی لە كوردستان دروست كردوون و مەسعوود بارزانی نیوە بە نیوە لەگەڵ ئەو بینایانەدا شەریك و هاوبەشە كە هیچ یەك لەو بینا و ساختومانانە بۆ خەڵكی هەژاری كوردستان نین و بۆ سەرمایەدارانی دەرەوە و ناوخۆی كوردستانن. هەر بۆیە كاكە مەسعوودی مەغوول لە تاوی پارە، نەتەنیا هونەرو هونەرمەندی ئیبراهیم تاتڵەسی، لە بیر خۆی بردەوە، بەڵكوو مرۆڤ بوون و تایبەتمەندی مرۆڤانەشی لەبیر خۆی بردەوە و فەرمانی كوشتنی ئەو هونەرمەندە بەناوبانگەی بەڕەوا زانی و درایە بەر دەس ڕێژی چەكی نۆكەرێكی مەسعوود و ئیبراهیم تاتڵەس بەتووندی بریندار كرا و لەوانەیە ئەگەر گیانیش بەسڵامەت دەر بەرێت، بەشێكی جەستەی هەر سەقەت بێت!
دڕندەیی و مرۆڤ كووژی مەسعوود بارزانی لێرەدا زیاتر و باشتر بۆ هاووڵاتیانی كوردستان بەتایبەتی و بۆ جیهانی هۆنەر و مۆسیقی و زانستی دەروونناسی و فەلسەفەی جوانی و شارستانیەت، زەقتر بۆوە. كە ئەم مرۆڤە دژی هەموو پێشكەوتنەكانی مرۆڤایەتیە.
ئیبراهیم تاتڵەس كەسێكی گەلێك ناوخۆش بوو و هونەرمەندێكی دەنگ خۆشی كورد بوو. بەڵام لە بەر ئەوە لە درێژ زەمانەكانەوە كوردی قسەكردن لە هەرێمی وڵاتی توركیا دا قەدەغە كرابوو و هەر كوردێك بەكوردی قسەی كردبایە، یان دەكووژرا یان ساڵانێكی زۆر دەبوو لە بەندیخانەدا بووایە یان دەبوو وەكوو هونەرمەند شوان پەروەر ئاوارەی هەندەران بێت. هەر بۆیە گەلێك و تاڕادەیەك هەموو بەرهەمە هونەریەكانی ئیبراهیم تاتڵەس، بە زمانی تووركی بوون. ئیبراهیم تاتڵەس، ئەكتەرێكی هەر بەناوبانگیش بوو كە لە زۆر فیلمی كۆمەڵایەتی و كولتووری دا بەشداری كردووە و خۆشی مامۆستای دەرهێنانیان بووە. لە بنەماڵەیەكی هەژاری كورد لەدایك بوو و گۆرانی بێژی و هونەرمەندی ئیبراهیم تاتڵەسیان ناساند و بۆوە هۆی خۆشەویستی سەرجەم توورك و كورد و گەلانی دیكەش سەرەڕای ئەوەی كە بەزمانی توركیش گۆرانی دەگووت. لە ڕوانگەی زانستی دەروونناسیەوە، ئیبراهیم تاتڵەس یاریدەدەرێكی گەلێك مەزن بوو و بە كاری هونەری و گۆرانی بێژی، بە ملیۆن كەس شاد دەبوون و تاڕادەیەك كێشە دەروونیەكانیان كەمتر دەبوونەوە و گورانیەكانی لە هەر ماڵێكی كورد و تورك بوون. لە ڕوانگەی فەلسەفەی جوانیشەوە، ئیبراهیم تاتڵەس، ڕۆڵێكی گرنگی لەجوانی مۆسیقیدا گێڕا. بەو كارە دزێو و تاوانبارەی دیكەی، دەركەوت كە مەسعوود بارزانی، دژی هەموو ژیاری و پێشكەوتنێكی مرۆڤە و وەكوو مەغوولەكان حەزی لە جەنگەڵ و چۆل و سەحرا و بێدەنگی و كۆنەپەرستیە و وەكوو شمشەمە كوێرە حەزی لە تاریكی و مژینی خۆێنە. ئەگەر سەردەشت عوسمانی لە سەر ڕەخنە گرتن كوشت و خۆپێشاندەرانی شاری سلێمانی لە سەر داوا كاری مافەكانی خۆیان فەرمانی كوشتنی دان، ئەدی ئیبراهم تاتڵەسی هونەرمەند بۆ چی. بۆ پارە و دراو. دەبینن كاكە سەرۆك بازرگانە، نەك سەرۆك و ڕێبەری هەرێمی كوردستان و تازە بازرگانێكی بێ ئابڕوو و بێ ڕەوشە و هونەرمەندێكی دەنگ خۆش و بەناوبانگی لە سەر پارە كوشت.
ئەم ڕوونكردنەوەیە لە سەر مەسعوود بارزانی مەغوول و هۆزەكەی، یارمەتی دەرێكی گرنگە بۆ ئەوە ئاگا ببنەوە و بەرە بەرە خۆتان ڕێك وپێك بكەن و هەمووتان ئەوە بزانن كە مەسعوود بارزانی نەتەنیا شیاوی سەرۆك بوونی ئێوەی نیە و جێگای باوەڕ و متمانەی ئێوەی هاووڵاتی نیە، بەڵكوو ئەو خۆی لە ئێوە نازانێت و هەر بۆیە كەسێكیش خۆی كردبێتە ڕێبەر و سەرۆك، بەڵام بەزەیی بە ئێوە دانایە و سەرەڕای ئەوەش دەتانكووژێت و ئازادی و ئاسایش و بەختەوەری ئێوە لە پێناو بازرگانی دا دەنێت.
وێنەی مەسعوود بازرانی تەنیا دەكرێ لە هۆزی مەغوول بێ كە بڕوایان بە شارستانیەت و پێشكەوتنی هونەر و گۆرانی و شادی و خۆشحاڵی و فەلسەفەی جوانی، نەبوو. ئەوان لە جەنگەڵ و سەحرا دا گەورە ببوون و هەر بۆیە هەر شوێنێك كە دەستیان بەسەر دادەگرت، وێرانیان دەكرد و هەرچی بینا و خانووبەرەی جوان بوون دەیانڕووخاند و هەرچی هونەرمەندیش بوایە وەكوو مەسعوود بارزانی دەیانكووشت. دەگێڕنەوە كە تەیموورەشەل كە كوڕە خوشكی جەنگیزخان بووە، لە شەڕێكدا سەد هەزار كەسیان یەخسیر كرد و بە فەرمانی تەیموورەشەل، سەری گشتیان بڕین و خستیانە ناو دیواری بینایەك و تەیموور گوتی دەبێ شتێكی نوێ دروست بكەین، لە كۆنەوە بە بەرد و شتی تر بینا و شوقە و خانوو دروست كراون، ئەمجارە دەبێت بە كەللە سەری ئینسانەكان ئەو كارە بكەین!
ئەم بیروڕایەش لەمێشكی باوكی مەسعوودیش دا هەبوو و ئێستا لە مێشكی مەسعوود دا گەشەی سەتاندووە. بەڕاستیش مەسعوود و هۆزی بارزانی، وردە وردە دەبنە هاوڕێی ڕاستەقینەی چەنگیزخان و تەیموورەشەل.
بۆیە ئەم ئاگاداریە بۆ سەرجەم دانیشتوانی شاری هەڵەبجە بەتایبەتی و شارەكانی دیكەی كوردستان بەگشتی، پێویستە لەومەترسیە گەورەیە ئاگادار ببنەوە. مەسعوود بارزانی، نەتەنیا زمانی دیالۆگ و زمانی شارستانیەت نازانێ، بەڵكوو هەركەس بەو زمانەی لەگەڵی بدوێ، زمانی دەبڕێت. لەبەر ئەوە ڕێگەی دیالۆگ لەگەڵ مەسعوودی مەغوول و هۆزەكەی، هۆزی بارزانی، نەماوەتەوە. ڕێگەی شەڕی چەك و دەبابەش مەحاڵە، لەبەر ئەوە ئەو پشتی بەهێزی سەربازی ئیسرائیل و ئەمریكاوە بەندە. كەوابوو تەنیا هێزێك، كە بەهیچ كەس و بەهیچ هێزێكی نیزامی ناڕووخێت و ناچەمێتەوە، هێزی جەماوەری هەرێمی كوردستانە.
سەددام حوسێنی دڕندە، كاتێك ئەم چەكە ترسناكەی كیمیایی، لە سەرئاسمانی شاری هەڵەبجە ڕشتە خوارەوە، بەمەبەستی قڕكردن و قەڵاچۆی سەرجەم دانیشتوانی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری ئەو شارە بوو. بەڵام بەخۆشیەوە، گەلێك لە دانیشتوانی ئەم شارە گیانیان بە سڵامەت دەربرد و وا ئێستا لە گۆڕەپانی ژیاندا ململانی دەكەن و درێژە بەژیانێكی سەربەرزانە دەدەن. بۆیە ئێوە بەش بەحاڵی خۆتان سەلماندووتانە كە دەتوانن مەسعوود بارزانی و هۆزی بارزانیش بەرامبەر بە داواكانی خۆتان بەچووكیان دابێنن و شاری سلێمانیش كەهەروا سوورە لە سەر داوا ڕەواكانی خۆیان بۆ ئاشتی و ئازادی و تێكڕمانی دام و دەزگای داپڵۆسێنەری حكوومەتی مەسعوودی مەغوول و بەرهەم ساڵەی خۆفرۆش و بێ ئابڕوو.
سڵاو لەو گیانانەی كە بیستوسێ ساڵ لەمەوبەر لە شاری هەڵەبجەی كوردستان، نیشتمانی كوردان، بەدەستی دڕندەترین ڕژیم، كە كەمتر جیهان و جیهانیەكان بەخۆیەوە دیت بوو، ترسناكترین چەكی كیمیاییان لە سەر تاقی كرایەوە و خەمێكی گرانیان بۆ كەس وكاری خۆیان بەتایبەتی و بۆ كوردستان و جیهانیەكان بەگشتی بەجێ هێشت.
مردن و سەرشۆری بۆ جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی كە هێشتا گڵی گۆڕی ئەم لەدەس چووانەی كارەساتی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە هەر تەڕ بوو و خۆر ئیشكی نەكردبۆوە، كە سەددامیان لە ئامێز گرت و دەس خۆشی ئەم جەنایەتە سەرسووڕهێنەرەیان لێكرد.
ڕووڕەشی بۆ بەرهەم ساڵەی خۆفرۆش و كەماڵ كەركووكی سەرۆكی كارتۆنی و شانۆیی پەرلەمانی كوردستان، لە كاتێكدا كە سەددام و ڕژیمە دڕندەكەی گۆڕ بوون، بەڵام هێشتاش ئەوانە خەڵكی كوردستان دەچەوسێننەوە و مافە سەرەتاییەكانی ژیانیان پێشێل دەكەن.
سڵاو بۆ خەڵكی قارەمانی شاری هەڵەبجە و شاری سلێمانی خۆڕاگر و سەرجەم شار و گوندەكانی كوردستان كە ڕۆژە خۆش و جوانەكانی ژیانیان بە حكوومەتی مەسعوود بارزانی مەغوول و ساڵەكەرە و كەماڵە حۆلە، گەمارۆ دراوە. بژی یەكگرتوویی جەماوەری كوردستان بۆ تێكڕمان و هەڵتەكاندنی حكوومەتی سەرتاپای تاوانباری هەرێم و ڕووڕەشیش بۆ ئایین و مەڵای گەندەڵ چونكە لە درێژ زەمانەكانەوە كۆڵەكەیەكی بەهێزی ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆر و داپڵۆسێنەرانە بوونە.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە