کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەقی شەقام و گفتوگۆی شەرمنی سیاسی

Saturday, 26/02/2011, 12:00


داخۆازی سیاسی دەبێ لە ئاست زیندوكردنەوەی سترۆكتۆری تاوانەكانی میژوو بێت نەك پیچەوانە .
چەمكی دبلۆماسی چەمكێكی گرنگە لەكاییەسیاسیەكان وجەنگەگەرم وساردەكان وپڕۆسێسی نهینی وئاشكرای سیاسیدا.
 
دبلۆماسیتی ناوەوە .دبلۆماسیتی دەرەوە
دبلۆماسیتی ناوەوە:بریتەیە لەگفتوگۆی سیاسی نێوان هێزەسیاسیەكانی نیۆكۆمەڵگایەك وبەتایبەتی پیكهێنەرانی خێزانی پەرلەمان (دەسەڵات و ئۆپۆزیسوین).
دبلۆماسیتی دەرەوە: بریتەیە لە گفتوگۆی نیهێنی و ئاشكرای دەسەڵات لەتەك سیاسەتی نیو دەوڵەتیدا.
نەلەهیچ ووڵاتێكدا نەلەهیچ دۆزێكی سیاسیداگفتوگۆی سیاسی خەوش وحەرام نیە .لێ بەمەرجی لەدەستنەدانی داخۆازی سیاسی و دورلە (تاكتیكی دەسەڵات..پاشقولی سیاسی)
گفتوگۆی ئەم دواییە نێوان گۆراِن وجەلالییەكان دەچێتە خانەی (دبلۆماسیتی ناوەوە) واتە گفتوگۆی نێوان لاقێكی دەسەڵات (جەلالی) باڵێكی بەهێزی ئۆپۆزیسوین گۆڕان.
گۆڕان بەپێ تەمەنی سیاسیان بەتایبەتی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان(25)پەرلەمانی عیراق(8)بێ ئەزموونی هوشیاری دبلۆماسی (ناوەوە ودەرەوە)یان لاوازە.گۆڕان لەڕەحمی گرفتەكان وتوڕەبونی شەقامی كوردییەوە لەدایك بووە.ئیستا باروودۆخی باشوری كوردستان وناوچەكەوجیهان. شێوەیەكی تایبەترە لەڕۆژی لەدایك بوونی (گۆڕان) هوشیاری سیاسەتمەدارانی گۆڕان لەوەدایە .ئەوجیاوازیەبزانن.ئیستا شەقامی كوردی زۆر توڕەیە.بەشێكی بچوكی توڕەبوونەكەشی لەگۆڕانە.ئەگەرگۆڕان هوشیارانە مامەڵە نەكەن ئەوە شەقام گۆڕان لە ئۆپۆزیسوینەوەدەكەن بەچەمكێكی دەسەڵات.ڕاستە گۆڕان وەك ریكخراویكی ناوئاشكراوئیستراتجیەتی(هەندی ئاشكراو باری نهینی) ناتوانی ڕاستەوخۆ وەك گەنجیكی توڕەی شەقام (ڕاڤەلەسەرسیاسەت) بكات.

ئەی قوڕی كۆی بەسەر خۆیدا بكات؟
دەتوانی بەڕیگەیەكی دبلۆماسیانە پردێكی بتەو لەنێوان خۆی وشەقامی توڕەدا دروستبكات پێگەی خۆی وەك هێزی جەستەیەكی سیاسی لەنێو لەهەردوو پەرلەمانی (كوردستان وعیراق) بخاتە پاڵ داخوازی توڕەی شەقام .لەڕاستیدا جیاوازی نێوانی داخوازی سیاسی شەقامی توڕە وگۆڕان باریكایی موویەكە.لێ گۆڕان شەرمنانە لەم دۆزەدا سیاسەتدەكات كە ئەم شەرمنیە دەچیتە خانەی (تاكتیكی سیاسیەوە).

(كەسێك گەرەكی بێ لەژێر چەترێكی كوندا كاربكات بەدڵنیاییەوە شان وملی تەڕدەبێت)
لەمساتەدا ئەگەر ئەندامانی گۆڕان لەژێرچەتری كوونی هەردوو پەرلەماندا بمێننەوە ئەوە شەرعیدانێكی شەرمننانەیە بە دەسەڵاتی پیسی مەسعود وجەلال ومالكی.گۆڕان بەپێ سیستەمی دیموكراسی وپەرلەمانیی دەتوانی بەیەك بڕیارتەواوی ویستەكانی شەقامی توڕە بهێنیەتەدی ئەویش(كشانەوەی ئەندامەكانی لەهەردووپەرلەمان)دایەبەم شێوەیە جگە لەوەی هەرەس بەدەسەڵاتی سیاسی دێنێ لەئاست كوردستان و عیراقدا دەبێتە خاوەن كەسایەتیەكی بەهیزی سیاسی دۆزی(بۆشایی سیاسی)لەتەواوی ووڵاتانی جیهاندا بوونی هەبووە و دەبێ.دەبێ گۆڕان لێَ نەترسێ.پیویستەگۆڕان بەئاگابێت بەووشەوڕستە(ڕۆمانسییەكانی)دەسەڵات بڕوانەكەن.تاقیكردنەوەی گەلانی دونیا گەواهی ئەوەن كاتێك دكتاتۆرەكان زەردەخە دەیانگرێت كە ترس لە دەسەڵاتیان نزیكدەبێتەوە.
ڕاڤەكردن لەسەر هەڵبژاردنی پێشكات وڕیفۆرم وهەڵبژاردنی شارەوانییەكان.دەرمانێكی ئكیسپایەری سیاسیە وجەستەی ئیفلیجی مافیای سیاسی پێچارەسەرناكرێت.

داخۆازی سیاسی دەبێ لە ئاست زیندوكردنەوەی سترۆكتۆری تاوانەكانی میژوودا بێت نەك پیچەوانە .
ڕێكخراوێك پیش دوو هەفتە ئامادەبێت دەبابە بخاتە ئامادەباشی بۆ كوشتنی داخوازی 7 خاڵ دەكرێ ئیستا بڕوا بە بەڵینە ئێكسپایەركانیان بكرێت؟ لەم چەند ڕۆژەی ڕاپەڕیندا .هێندەی میژووی خویناوی ئەو دوو ڕیكخراوە كرۆكی مۆڕاڵی سیاسیان ئاشكرابوو.ئەگەر لێرەدا ئاوڕ لە میژووی خویناویان نەدەینەوە.ئەوە بەسە بۆ هوشیاری سیاسی تاكی كورد وگۆڕان.كە ئەم دوو ڕیكخراوە سیاسیە بنەمای مۆڕاڵیان دیموكراتی نیە.
ساردكردنەوەی توڕەبوونی شەقامی كوردی بەهەر بیانوو ولە لایەن نووسەرانی دەربار وهەركەس ورێكخراوییكەوە بێت دەچێتە خانەی خیانەتەی(مەزنی نەتەوەی)وەك هانینی سوپای تورك و ئیران .31 ئاپەكانی پارتی خیانەت وبەرامبەر بە ئایندەی سیاسی وكورد دەكرێ.
ئەوەی لەم ساتەدا كۆمەكمان پیدەكات توڕەبوونە:
Wenn unsere Zeit etwas helfen Soll so ist es Gewalt)+1
Georg Bchner 1833
ووشەی (Gewalt)، (توندو تیژی .توڕەبوون) لەكاتی بەكارهێنان و دۆزی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا بەدوو جۆر پیناسەی پێدەكرێت
(Gewalt)كوشتنی ریژوان و هاوریكانی لەلایەن چەتەكانی مەسعودەوە دەچیتە خانەی تاوان .وەحشیگەری دەسەڵاتەوە
(Gewalt) لەلایەن شەقامی تۆڕەوە دەچیتە خانەی شۆرش و خەباتێكی جوانی دیموكراسیانە.لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی دیكتاتۆر بەهۆی هێزەوە دەسەڵاتی دەپارێزی بۆیە دەبێت بەهوی هیزەوە لەدەسەڵات ڕوتبكرێتەوە. ئایا شۆرشی فرنسی بە(Gewalt)نەبوو ؟ نەك فرنسییەكان گشت میللەتانی دونیا شانازی بە تلیسانەوە باستیلەوە دەكەن.
چۆن (كەس ناتوانی بەڕەنگی ڕەش تابلۆیەكی سپی بكێشێ) ئاواش هیچ دیكتاتۆرێك ناتوانی سیتەمێكی دیموكراسی پیادەبكات.


+1 : Die Geschichte der RAF....Willi Winkler....Verlag..Rowoht.. Berlin

26=02=2011 سان پیترسبۆڕگ
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە