شانۆگه‌ری کونده‌یه‌ك میز-حه‌وته‌م
Friday, 25/09/2009, 12:00
مامۆستا: وانه‌ی ئه‌مڕۆمان به‌و وته‌یه‌ی مارکس ده‌ست پێده‌که‌م که ده‌ڵێ(بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ، ڕێکخستنی ئابووری بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات که‌به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا سه‌پاندوه، وه هزرو بیر‌و ڕایان بریتییه له‌به‌رهه‌می سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان ،نه‌ك سیستمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌می بیر‌و ڕایان بێ). من لێره‌دا ته‌نها باس له‌و چه‌مکه ئابووریه ده‌که‌م که مرۆڤ به‌هۆی نه‌زانین و گه‌مژه‌یی ڕه‌ها و چاوبرسێتی له‌مرۆڤێکی یاخیهوه ده‌یکات به‌مرۆڤێکی تا سه‌ر ئێسك کۆیله.سه‌ره‌تا کاتێ ئه‌و مرۆڤانه له‌ڕێگای ئابووری ده‌بنه کۆیله‌ی ئامرازه‌کانی کۆیله‌بوون . مه‌به‌ستم زیاتر له‌و سه‌ره‌تایه‌یه که ناوی ده‌نێین(قۆناغی قه‌رزکردن)، لێره‌وه به‌ته‌واوی مرۆڤ به‌ره‌و ڕێچکه‌ی کۆیله‌یه‌تی هه‌ڵ دهنووتێ و هه‌نگاوه‌کانی خێراتر ده‌کا بۆ گه‌یشتن به‌کۆیله بوون، مێژووی مرۆڤایه‌تی که‌سێکی قهرزیار(قه‌رزکه‌ر) به‌دی ناکرێ که یاخی بوو بێ، ئه‌م جۆره مرۆڤانه له‌لایه‌ن قهرزدارهکانهوه مۆنۆپۆل ده‌کرێن ، که دواتر سه‌ربه‌ستی وسه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌دۆڕێنن، قه‌رزبار که‌سێك بوه نه‌یتوانیوه پارێزگاری له‌بوون وماهیهت وکه‌سایه‌تی خۆی بکا، له‌ئاست مافه‌کانی خۆی هه‌میشه سه‌رکزو ده‌نگ کپکراو بوه. له‌زۆربه‌ی کاتدا حه‌زی به‌هاوڕێیه‌تی سێبه‌ری خۆشی نه‌کردوه‌و ته‌نیایی و گۆشه‌گیری هه‌ڵبژاردوه. خه‌سله‌تی ترس ودڵه ڕاوکێ ئاماده‌گی به‌رده‌وامی لای هه‌بوه. هه‌رده‌م حه‌زی به‌وه‌کرده‌وه خۆی له ئاست به‌ر پرسیاری بدزێته‌وه، که‌سایه‌تی لاواز‌و له‌رزۆك بوه، نه‌یتوانیوه خاوه‌ن پێشنیار‌و داهێنان بێ، پێههڵگرو دوواکهوتهی خاوه‌ن قه‌رز بوه‌و لهبهڵێ زیاتری نه‌وتوه. کز‌و لات ومه‌لول ده‌رکه‌وتوه.
قوتابی سێیه‌م: باشه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش گه‌ر بکه‌وێته ژێر قه‌رزه‌وه هه‌ر وایه؟ وه‌یان هه‌ر کۆیله‌یه؟
مامۆستا: بێ گومان، دیارده‌و کرده‌ی قه‌رزکردن سنووری کات تیادا فاکته‌ری لاوه‌کیه، له‌هه‌موو ساته‌کاندا هه‌روا بوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌رزکه‌ر له‌سه‌رێتی قه‌رزه‌که‌ی بداته‌وه، بۆیه ده‌بێته کۆیله‌ی قه‌رزه‌که‌ی، به‌مانایه‌کی تر،خاوه‌ن قه‌رز ئامرازی کۆیهلهبوونی لایه‌و به‌کاری دێنێ، ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ی مرۆڤ، ئه‌و جۆه‌ره ڕکخستنه ئابورییه‌ی دروستی کرد ، که‌لێره دا بریتیه له (قه‌رز) ده‌بێته ده‌ستوورێك بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، که‌له‌م ڕێیه‌وه سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دێنه ئاراوه، له‌وانه(سیستمی فیودال، وورده بوورژوازی، دوا پله‌ی بوورژوازی) که‌لێره‌وه سیستمی سیاسی لێ په‌یدا ده‌بێ و له‌باشترین حاڵه‌تدا سیستمێکی تۆتالیتاری ودیکتاتۆری به‌رهه‌م دێنێ، واته سیستمه شمولیه‌کان زاده‌ی ئه‌و ڕێکخستنه ئابووریه‌ن که‌سه‌رچاوه‌که‌ی (قه‌رز)کردنی تاکێکی کۆمه‌ڵگا کردی، وه ئه‌م کرداره‌شی وه‌ك ئاماژه‌م پێدا ، سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌زانین و چاوبرسێتیه. نه‌زانین له‌وه‌ی که تاکێکی گۆمه‌ڵگا به‌بێ پلان و به‌بێ بوونی نه‌خشه‌یه‌کی ڕێك وپێك ، ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م وبه‌رهه‌مێن به‌کاردێنێ وبه‌بێ پشت به‌ستن بهمیتۆدهکانی ئابووری پێوست،مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌و شمه‌ك کاڵایانه‌ی هه‌موو مرۆڤ وه‌ك یه‌ك پێوستیان پێیه‌تی ، لێ وه‌ك یه‌ك سه‌رفی ناکه‌ن. دیاره سه‌ره‌تاترین پێداویستیه‌کانی مرۆڤ خۆی له بوونی خۆراك، پۆشته‌کردن و خانه‌یه‌ك که تیادا بحه‌وێته‌وه ده‌ست نیشان ده‌کرێ، ئه‌مانه شته سه‌ره‌تاییه‌کانه وه‌یان با بڵێن (پێداویستی سه‌ره‌تایی)، دواتر مرۆڤ ههنگاوێکی تر ده‌نێ بۆ جۆری دووه‌م له‌پێداویستی که پێده‌وترێ ، (پێداویستی بنه‌ڕه‌تی)، وه‌ك فێربوون ، خۆپاراستن و چاره‌سه‌رکردن،لێره‌دا مرۆڤ پێوستی به‌به‌رده‌وام بونه ، وه پێوستی به ئامرازه‌کانی ئابووری هه‌یه بۆ مانه‌وه‌و هه‌نگاو نان بۆ قۆناغێکی پێشکه‌وتوو تر، که‌ئه‌ویش بریتیه له( پێداویستی هه‌نووکه‌یی)، وه‌ك چۆنێتی وچه‌ندایه‌تی نه‌وه‌کان(مناڵ دروست کردن)، وه‌یان زیاد کردنی ڕێژه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستێکی وا که‌مترین مه‌ترسی لهتوانهوهو نه‌مانی هه‌ڵبگیرێ، هه‌روه‌ها ژینگه زانین، ده‌ستوورو ڕێسا ویاسا مرۆڤایه‌تیه‌کان. کهبههۆیانه مرۆڤ له‌ناوچوون ده‌پارێزێ. پاشان قۆناغێکی تر،کهپێدهوترێ(پێداویستیه کۆتاییه‌کان) ، له‌وانه شێوازی گواستنه‌وه‌ی لهشوێنکهوه بۆ شوێنێکی تر، شێوازی کۆمنیکه‌یشن ودواتر له‌هه‌مویان گرنگتر تهکهنهلۆژیانی ئینته‌رنێت. ئه‌م پۆڵێن کردنه‌م بۆ سێ قۆناغی جیاواز ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌هه‌ر یه‌ك له‌و قۆناغانه‌دا بێ بوونی نه‌خشه‌یه‌کی ئابووری پلاندراوی ڕێك وپێك ، ئه‌وا مرۆڤه‌کان ده‌بنه کۆیله، بێ گوێنه‌دان به میتۆده‌کانی ڕێکخستنی ئابووری مرۆڤی یاخی بوونی نامێنێ، بێ ڕه‌چاوکردنی سیتمی قه‌رزکردن ، مرۆڤه‌کان به‌ره‌و نامانێکی حهمتمی ده‌برێن، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ شێواز‌و مامه‌ڵه کردن به‌پێداویستیه‌کانی مرۆڤ ، مرۆڤ خۆی تووشی جینوسایدێکی گشتی ده‌کا، بۆیه گرنگه هه‌ریه‌که له ئێوه‌ی ته‌له‌به له ئێستاوه ڕه‌چاوی ئه‌و پێداویستیانه بکه‌ن وبتوانن (priority) بۆ دابنێن، ئه‌گینا دوایی لێتان دهئالۆسکێ وبهسهد حه‌کیم و زانا بۆتان شیته‌ڵ ناکرێ.
جۆری دووه‌م لهبهکۆیلهبوونی خودی مرۆڤ ، دیارده‌ی چاوبرسێتیه، ڕه‌نگه کوشنده‌یی ئه‌م دیارده‌یه له‌نه‌زانین که‌متر نه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مان گه‌یه‌نێته هه‌مان قۆناغی بهکۆیلهیهتیبوون، لێره‌وه ئه‌م مرۆڤانه له‌ڕێگای ئه‌و چاوبرسێتیهوه ده‌که‌ونه به‌ر باری گرانی گوزه‌ران و قورسی پرۆسه‌ی قه‌رزکردن ، کهمبهستهم لێره‌دا له‌چۆنێتی دانه‌وه‌ی ئه‌و قهرزهیه، و ده‌بنه‌وه به هه‌مان مرۆڤی کۆیله‌ی نه‌زان، هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان مرۆڤه کۆیله‌کاندا نیه، هه‌مویان چاره‌نوسیان یه‌که، باش وخراپ، که‌م و زۆر، لهکۆیلهبووندا نیه، کۆیله گه‌ر نێر بێ وه‌یان مێ هیچ جیاوازی به‌دی ناکرێن، له‌هیچ کاتێکدا کۆیله بوون خۆشحاڵی و کامه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کان دروست نه‌کردوه، گه‌ر ئه‌و گۆڕان وشۆڕشانهی کۆیله‌کان پێیان کردبێتن ، ئه‌وا حه‌تمه‌ن ئاکام و ده‌ره‌نجامی باشی نه‌بوه ، بۆیه پێوسته ئه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵانی ئه‌م گۆڕان وشۆڕشانه هه‌ڵده‌گرێ ده‌بێ مۆرڤی کۆیله نه‌بن، ئه‌گینا هیچیان لێ سه‌وز نابێ، له‌کۆتاییدا سه‌رگه‌ردانی وماڵوێرانی بۆ گه‌ل ومرۆڤایه‌تی دێننه کایه‌وه، هه‌ر بۆ نمونه گه‌ر سه‌یری شۆڕشی مه‌لا مسته‌فا بکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێکی نه‌زان بوو، بڕوانن چ کۆتایی ونه‌هامه‌تی و ئاشبه‌تاڵێکی لێکه‌وته‌وه، شۆڕشی نوێ به‌هه‌مان شێوه جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌نفال وکیمیایی وکۆڕهوی لێکه‌وته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی که‌سێکه هه‌ڵگری چه‌مکی دووه‌مه‌و به‌هۆی ئه‌و چاو برسێتیییهوه، خۆ گه‌ر سه‌یری مه‌سعود بکه‌ین هه‌م نه‌زانه‌و هه‌م چاوبرسیشه،چه‌ندین کاره‌ساتی له‌وانه‌ی پێش خۆی خوڵقاندوه وه‌ك ئه‌وا 31ئاب وله‌ده‌ست دانی ناوچه داگیرکراوه‌کان به‌گشتی وکهرکورك به‌تایبه‌تی ، ئه‌مه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و نوشستیانهی کههێنایان به هه‌موو شۆڕشه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان و له‌سه‌رو هه‌موشیه‌وه ئه‌و هه‌موو دزی ومافییایی و گه‌نده‌ڵیه‌ی که‌ڕه‌نگه چاره‌سه‌رکردنی گه‌لێ زه‌حمه‌ت بێ، له ئه‌نجامدا وایان له‌هاوڵاتی کورد کرد زێدی باوك وباپیرانی جێبێڵێ . بۆیه هه‌رده‌م من له‌هه‌موو شێعر‌و هۆنراوه‌و سیمینار‌و کۆڕ‌و کۆبونهکانمدا نه‌ك هه‌ر ئاماژه‌م به‌م مه‌ترسیه داوه‌و جهماهوهری کوردم لێ‌ئاگادار کردۆته‌وه، به‌ڵکه گوو میزم به‌هه‌موو شۆڕشه‌کانی کوردا کردوه، وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شم به‌رده‌وامم و گه‌ر له‌وه جیاوازترتان له‌من بیست ئه‌وا ، مافی خۆتانه چۆن چۆن ناوم دێنن له‌مێژوودا. بۆ ساتێکیش یاخی بوونی خۆم نه‌شاردۆته‌وه،وه نهدهیشارمهوه، یاخی بوون لای من ئه‌گه‌ر چی خۆڕسکه. لێ به پێوستیه‌کی گرنگی ده‌زانم له‌ژیانمدا. ئه‌مه یه ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌مه‌وێ فێری ئێوه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی بکه‌م . جا هیوادارم له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م ناوم بچێته نێو مێژووی گه‌له سته‌م دیده‌و قارهمانهکهمهوه.
قوتابی چواره‌م : باشه گه‌ر ئه‌م سێ سه‌رکرده‌یه‌ی تۆ ناوت هێنان وبهکۆیله ناوزهندت کردن، ئه‌دی به شۆڕشه‌کانیان که‌چه‌ندین ساڵه خه‌باتی بۆ ئه‌که‌ن ئه‌ڵێ چی؟
مامۆستا: ئه‌تۆ عه‌قلت بستیك له‌خوار ئهژنۆتهوهیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه کوردویانه بهشۆڕشیان ده‌زانی؟ ئه‌مانه له‌سه‌ر ئاستی تاکایه‌تی وه‌ك ئه‌و شه‌ڕکه‌رانه وان ، تا ناوبژیوان دهرنهکوێ و نه‌که‌وێته نێوانیان له‌گیانی یه‌کتر بهرنابن، ئه‌مانه ته‌نها دهمهقاڵیکهرن، نه‌ك شۆڕشگێر، ئه‌مانه ته‌نها پاشکۆی ڕووداو میله‌تن، ئه‌مانه شۆڕ‌شیان دروست نه‌کردوه، به‌ڵکه شۆڕش ئه‌مانه‌یان دروست کردوه، شۆڕشه‌کانی کورد له‌ئاستی جه‌ماوه‌رییه‌وه ده‌ستی پێکردوه‌و پاشان که‌وتۆنه ئاستی تاکه‌کان، ئه‌وه‌نده‌ی جه‌ماوه‌ر پێشڕه‌ویان کردوه له‌دروست بونی ڕووداو شۆڕشه‌کان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆڵی سه‌رکرده بونی نه‌بوه له‌وکاتانه‌دا، به‌و که‌سه ده‌وترێ شۆڕشگێر کهلههیچی نه‌بوو، بێ چه‌ك، بێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن، بێ پشت وپه‌نا، بێ هاریکاری بتوانێ خه‌ڵکی گرد بکاته‌وه‌و له‌ماوه‌یه‌کی گه‌لێ که‌مدا مه‌حاڵ بگۆڕێ بۆ کرده‌یه‌کی خۆڕسك، وه جۆش وخرۆشی خه‌ڵکی بدات، خۆیان ته‌واوکه‌ری هه‌نگاوه‌کانی بن، خه‌ڵکی له‌کات وهێزو هه‌ره‌که‌تی خۆی به‌بێ به‌رانبه‌ر خۆبه‌خشانه گیانفیداکاری بنوێنێ . شۆڕشگێر ده‌شێ سه‌ربکه‌وێ، وه ژێریش بکه‌وێ، لێ هه‌رگیز سازشکه‌ر نابێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی شۆڕشگێر هه‌رده‌م داکۆکی له‌مافێکی ڕه‌وا ده‌کا، له‌به‌رئه‌وه باکی نیه به‌وه‌ی تێك بشکێ ، بدۆڕێ، زیندانی بکرێ، له‌سێداره بدرێ. چونکه ده‌زانێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕه‌وا گیانی فیدا ده‌کا، بۆیه هه‌رگیز سازش ناکا له‌و مافانه. گه‌ر پێچهوانهکهیتان بینی ، ئه‌وا بێ یه‌ك ودوو ده‌توانن بڵێن ، ئه‌و که‌سه جا له‌هه‌ر ئاستێک‌دا بێ شۆڕشگێر نه‌بوه‌و دهمهقالهرێکی چهنهبازو هیچ له‌بارا نه‌بوه، ئه‌گینا هه‌رگیز پاساو هێنانه‌وه بۆ سازشکردن وه‌سپ وخهسلهتی شۆڕشگێڕ نه‌بوه‌و نیه . شۆڕشگێری چاك ده‌شێ له‌سه‌ر ئه‌و مافانه هه‌زاراها ساڵ و تێ‌بکۆشێ، لێ هه‌مان په‌یام ده‌بێ بۆ دوژمنه‌که‌ی، ده‌شێ زه‌وی وزاری داگیر کرابێ، لێ سازش و ڕیفراندۆم ناکا. ئه‌م سێ سه‌رکرده‌ی ئێوه باسی لێوه ده‌که‌ن هه‌میشه پڕچه‌ك وپۆشته کراون له‌لایه‌ن دوژمنانی کورده‌وه، وه‌یان نێردراوی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی زلهێزه‌کانن، خۆ ڕه‌نگه لاتان سه‌یر بێ ، گه‌ر بڵێم ئه‌مانه ته‌نها بۆ لێدانی کورد‌و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌کانی دروست کراون.
مامۆستا به‌رده‌وامه: بابێینه‌وه سه‌ر باسه‌که‌ی خۆمان زیاتر باس له‌و ئامرازی کۆیلهبونه بکه‌ین که‌وه‌ك گوتمان سه‌رچاوه‌که‌ی (قه‌رز وقهرزکردنه) لێره‌دا گه‌ر به‌کورتی باسی مێژووی قه‌رز بکه‌ین ، ئه‌وا پێده‌چێ له و سنووره‌وه ده‌ست پێبکا، که شمه‌ك گۆڕدرا به کاش وه‌یان به‌پاره، ئه‌گینا له‌وه‌و پێش ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ڕوودابێ سه‌باره‌ت به قه‌رزکردن ته‌نها وه‌ك هاوکێشه‌یه‌کی ئاڵ‌و گۆڕ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کرابێ، بۆ نمونه که‌سێ هۆقه‌یه‌ك گه‌نمی وه‌رگرتوه، به‌رانبه‌ر 3 ڕۆژ کاری خۆڕایی،لێره‌دا ئه‌م شێوازی ئاڵوگۆڕه ئه‌گه‌ر چی وه‌ك قه‌رز وایه و هه‌ردوو لایه‌نی قهرزیارو خاوه‌ن قه‌رز به‌شداری تێدا ده‌که‌ن ، لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌ماکانی قه‌رزی تیا به‌دی ناکرێ، که‌ئه‌وانیش (سوود وکات)ه، بۆیه ته‌نها وه‌ك ئاڵوگۆڕ ته‌ماشا ده‌کرێ، ئێدی دوای ئه‌م قۆناغه ، که پاره وه‌یان ئالتون و زێر هاتنه کایه‌وه، ئه‌مانه شوێنی ئامرازه‌کانی ئاڵۆگۆڕیان گرته‌وه‌و دوابه‌دوای چه‌ند یاسا‌و ڕێسایه‌ك ، بنه‌ماکانی قه‌رزو قه‌رزکردنیان دروست کرد، لێره‌وه مرۆڤ توانی به‌هۆی ئامرازه‌کانی قه‌رزه‌وه بتوانێ مۆنۆپۆلی نه‌ك هه‌ر مرۆڤه‌که بکا، به‌ڵکه مۆنۆپۆلی جۆری قه‌رزه‌که‌شی بکا، له‌هه‌ندێ کاتدا گۆڕانکاریشی به‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزه‌دا هێناوه، بۆ نمونه، کابرایه‌ك 10 پارچه له‌پاره قه‌رزار بوه بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ، دوای ئه‌و واده‌یه گه‌ر نه‌یتوانی بێ ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه‌و خاوه‌ن قه‌رزیش جگه له‌وه‌ی له‌جیاتی 12 پارچه پاره داوای شمه‌کێکی تریشی کردبێ، وه‌یان چه‌ندین شێوازی تر له‌مامه‌ڵه‌و چۆنێتی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه. که‌لێره‌وه به‌ته‌واوی خاوه‌ن قه‌رز مۆنۆپۆلی نه‌ك هه‌ر مرۆڤه‌که‌ی کردوه، به‌ڵکه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر موڵك وشمهك و شته‌کانی تریش دا هه‌بوه. بۆیه له‌زۆر جاردا شێوازی کۆیلهبوونهکهش گۆڕاوه.
قوتابی چواره‌م: ئێستاش له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو یاسایانه‌ی که له‌نێوان ئه‌و دوو جۆره مرۆڤه‌دا هه‌ن ، هاوکێشه‌کان هه‌روه‌ك جاران ماون؟
مامۆستا: سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می دوا قۆناغی بوورژوازییهته، لێره‌دا مرۆڤه‌کان به‌هۆی ئه‌و قه‌رزه‌ی ده‌یکه‌ن ، نه‌ك هه‌ر خۆیان کۆیله ده‌بن،به‌ڵکه ئه‌و مناڵه‌ی که‌هێشتا دروستیان نه‌کردوه‌و نه‌هاتۆته سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه ، کۆیله‌یه‌تی چاره‌نوسێتی، ئه‌مه مه‌ترسی ترین قۆناغی کۆیله‌بوونی ئادامیزادهکانه، لێره‌وه دیارده‌ی قه‌رز وقهرزکردن ده‌خرێته نیو قاڵب وشێوازی واوه که زۆرجار مرۆڤه قه‌رزکه‌ره‌که هه‌ستی پێناکا، وه‌یان به‌دیارده‌یه‌کی ساکار لێی تێده‌گا، بۆ نمونه کاتێ ده‌چیته یه‌کێ له‌و گازینێۆیانهوه(قومار خانه) ده‌بینی چه‌ندین ئامرازی قوماریان داناوه‌و ناویان لێناوه(یاری وه‌ك سلات مه‌شین) که‌ئه‌م ئامێره چه‌ند یاریه‌کی سه‌رنج ڕاکێشی تیایه و چه‌ند ده‌نگیکی سه‌یر سه‌یر ده‌کاو وه‌ك یاری ڤیدێۆی مناڵان ده‌رده‌که‌وێ . وه هه‌تا پاره‌ی تێنهکهی ناتوانێ ئه‌م یاریه(قوماره)بکه‌ی، که‌چی له‌هه‌موی خۆشتر ناویان لێنه‌ناوه قومار، به‌ڵکه ناویان لێناوه یاری. که‌زۆر جار به‌هه‌زاره‌ها دۆلار ده‌دۆڕێنێ، باشه گه‌ر ئه‌مه قومار نه‌بێ ئه‌ی چیه؟، که‌تۆ بتوانی ببه‌یته‌وه، وه‌یا بدۆڕێنێ ئه‌وا حهمتمهن قوماره. نمونه‌یه‌کی تر، هه‌ر بۆ ئه‌و خۆێندکارانه‌ی ده‌یانه‌وێ خوێندنی زانکۆ‌و سه‌رو زانکۆ ته‌واو بکه‌ن ، گه‌ر باوك ودایکیان پاره‌یان نه‌بوو، که‌ئه‌مه‌ش زۆرینه‌ن ، ده‌بێ قه‌رز بکه‌ن، کهلێرهد به‌ناوی جیاوازه‌وه وه‌ك ((financial aid که‌ماناکه‌ی یارمه‌تی مادیه، که‌ئه‌مه‌ش درۆیه‌کی گه‌وره‌یه، چونکه ئه‌مه یارمه‌تی نیه،به‌ڵکه قه‌رزه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ خوێندکار تا ماهویهکی زۆر ئه‌و قه‌رزه(یارمه‌تیه)بداته‌وه که تۆزێ ترش وخوێیان کردوه به‌سه‌ریدا، هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌زگاو ڕێکخراوی جیهانی وناوخۆییدا، کهزارهوهو ده‌سته‌واژه‌ی قه‌رز و قه‌رزکردنیان گۆڕیوه‌و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی وبهڵکه خراپتریش . ووشه‌ی قه‌رز ئه‌وه‌نده ڕه‌زای قورس بوه، له سیستمه بۆرژوازهکاندا ناویان لێناوه(credit) وه‌یان به‌هه‌ڵه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا گۆڕیویانه بۆ کارتی اعتماد وه‌یان کارتی پشتبه‌ست، که‌ئه‌مه‌ش جارێکی تر درۆکهیهکی شاخداره، ئه‌گینا ئه‌مه هه‌ر قهرزهو به‌ڵکه قه‌رزێكی که‌مه‌ر شکێن، له‌زۆر کاتدا بۆ هه‌ر 100 دۆلارێ، ڕه‌نگه 148 بۆ 168 دۆلار بده‌یت، ئایا ئه‌مه‌یه کارتی پشتبه‌ست وه‌یان کارتی که‌مه‌ر شکێن .مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌هۆی ئه‌م کارته‌وه بونه‌ته گه‌وره‌ترین کۆیله، بۆیه به‌هه‌ڵه مرۆڤی ئه‌م ژێر سیستمانه به مرۆڤی ئازادیخواز‌و یاخی و مافناس ناوزه‌ند ده‌کرێن ، ئه‌م جۆره مرۆڤانه کۆیله‌ی کاره‌کانیانن، خاوه‌ن کار بۆی هه‌یه به‌بێ هۆو له‌چ کاتێکدا بیه‌وێ، ده‌توانێ بیان نێرێته ماڵه‌وه، که‌م که‌س هه‌یه له‌م سیستمانه‌دا دڵه ڕاوکێی کاره‌که‌ی نه‌بێ، گه‌ر ئه‌و ترسه نه‌بێ له‌وه‌ی کاره‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌چێ، ئه‌وا دڵسۆزی گه‌لێ ئاسته‌مه به‌دی بکرێ، ئه‌مه ئه‌و واقیعه تاڵه‌یه که‌ئه‌م سیستمه ئابوریانه دروستیان کردوه، که‌وه‌ك وتم له‌پێشدا (قه‌رز)دروستی کردون. گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی نه‌زانی وچاوبرسێتی له‌م سیستمه‌دا به‌رچاو ده‌که‌وێ، مرۆڤه‌کان به‌گشتی هه‌ڵگری ئه‌و دووانه‌ی کۆیلهبوونن، وه له‌زۆر کاتدا ناتوانن لێی ده‌ربچن وخۆیانی لێ قوتار بکه‌ن.
قوتابی دووه‌م: مه‌ترسی قه‌رز که‌ی ده‌ست پێ ئه‌کا؟ وه‌یان ئایا هه‌موو کاتێ قه‌رز کردن ئه‌مان کاته کۆیله؟
مامۆستا: گه‌ر بڕی ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستت ده‌که‌وێ ، له‌گه‌ڵ بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی ده‌یکه‌یت نه‌گونجا ، ئه‌وا ده‌بیته کۆیله، ئه‌گینا گه‌ر داهاتێکی وات هه‌بێ و به‌پلان قه‌رز بکه‌یت وپێش واده‌که‌ی خۆی بده‌یته‌وه، ئه‌وا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ و کۆیله نابی، هه‌موو یه‌کێ له‌ئێمه گه‌ر به‌پلان ونه‌خشه‌یه‌کی ووردو تێر‌و تهسهلانه سیستمێکی ئابووری وای دروست کرد له‌نیوان کڕین ومهسرهف کردندا ، له‌نێوان شمه‌كه سه‌ره‌تایی وبنهڕهیی وههنوکهیی و کۆتاییه‌کاندا(حهتمیهکاندا) ، ئه‌وا ده‌توانی سنوورێك بۆ دژه کۆیله‌بوون دابێ و یاخی بوونی(سه‌ربه‌ستی) خۆی بپارێزێ.
قوتابی چواره‌م: که‌واته گه‌ر نه‌زانین و چاوبرسێتی نه‌مێنێ ، ئه‌و کۆیله‌یه‌تی نامێنێ، وه‌یان مرۆڤه‌کان هه‌موو ده‌گه‌نه قۆناغی یاخبوون.
مامۆستا: به‌ڵێ، بێ گومان .
قوتابی چواره‌م: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوڕام له‌مه‌ڕ بۆچوونه‌که‌تان، لێ مرۆڤ ناتوانێ واز لهقهرزکردن بێنێ، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سمان خاوه‌نی هه‌مو ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنان نین، ئه‌مه له‌کاتێکدا که‌دیارده‌ی قه‌رز له‌هه‌ندێ کاتدا گۆڕدراوه بۆ دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیش ، که‌واته ، ئاسته‌مه مرۆڤ به‌ته‌واوی وازی لێ بێنێ .
مامۆستا: ئه‌وه ئه‌و هه‌ڵانه‌ن که‌هه‌ندێك ئه‌و چه‌مکانه تێکه‌ڵاوی یه‌کتری ده‌که‌ن، دیارده‌ی قه‌رز پێوسته وه‌ك دیارده‌یه‌کی ئابووری بناسێ، نه‌ك کۆمه‌ڵایه‌تی . هه‌ره‌وه‌ك چۆن پاره پێوه‌ری شمه‌که، ئه‌وا قه‌رزیش پێوه‌ری کۆیله‌بوونه. گه‌ر هۆقه‌یه‌ك گه‌نم به 10 دۆلار بێ، ئه‌وا که‌سێکی کۆیله حه‌تمه‌ن که‌سێکی قه‌رزاره،، ئه‌گینا هیچ پاساوێك به‌دی ناکرێ بۆ کۆیله بوون. وه رزگارکردنی ئه‌م مرۆڤانه پێش هه‌موو شتێ ده‌بێ له‌لایه‌ن تاك خۆیه‌وه ، هه‌ڵبستێ بهڕۆشنبیرکردنی خۆی ، وه‌له‌لایه‌ن ئه‌و سیستمی ئابووریه‌ی تیادا ده‌گوزه‌رێ، ئایا له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بێ وه‌یان هه‌ر شتێکی تر، ئاستی گوزه‌ران له‌یه‌ك نزیك بکرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ په‌نا نه‌به‌ن بۆ دیارده‌ی قه‌رزکردن. به‌مانایه‌کی تر، ئه‌و سیستمه ئابوریانه‌ی مرۆڤ ده‌بێ ئه‌ونده دیموکرسی بن، ئاستی گوزه‌رانیان گه‌لێ له‌یه‌که‌وه نزیك ببێته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌مه ئه‌و جۆره خه‌باته‌یه که‌خه‌باتی نه‌هێشتنی چینایه‌تی ناسراوه، ئه‌مه تاکه ڕێگه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان چی دی کۆیله نه‌کرێن. له‌وڵاته دیموکراسیه‌کان ته‌نها له‌چه‌ند بوارێک‌دا هه‌نگاویان ناوه به‌ره‌و دیموکراسی، له‌وانه ئازادی ڕاده‌ر بڕین، میدیای ئازاد، هه‌ڵبژاردن،لێ تاکۆ ئێستاش بازار به‌گشتی له‌لایه‌ن که‌مینه‌وه بهڕێهو ده‌چی، ده‌توانێ بڵێ ئه‌و ڕێژه که‌مه له‌هیچ بارودوخێکی باش‌دا له 5% کۆی دانیشتوانی هه‌ر وڵاتێکی دیموکرسی تێ پهڕناکا، ئه‌مه‌ش مانای دیموکراسی نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دیموکراسی که‌مینه فه‌رمانڕه‌وایی زۆرینه ناکا، وه‌یان گه‌ل باڵا ده‌سته، که‌چی لێره‌دا (باری ئابووری)چه‌ند بوورژوازێك نه‌ك هه‌ر چاره‌نووسی ئابووریان له‌ده‌سته، له‌زۆر شوێندا ستراتیژی سیاسیش ئه‌مان نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن ، وه‌یان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌بودجه‌و پاره‌ی ئه‌مان ئاقاری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ن ده‌ست نیشان ده‌کرێ،، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا جۆرێکه له دیکتاتۆری ، بۆیه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تا ئێستا هیچ وڵاتێك نیه له‌م گه‌ردونه‌دا ، دیموکراسی تیادا کامڵ بوبێ، به‌مانایه‌کی تر مرۆڤ ئێشتا نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی یاخی بوونی ته‌واو، وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و ئاسته پێوسته نه‌ك هه‌ر سیستمی حکومڕانی دیموکراسی بێ، ده‌بێ هه‌ماهه‌نگ سیستمی ئابووریشی دیموکراسیانه بێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست