بۆ (ئامانج جەلال)ەكەى پارتى
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
1345 بینراوە
چەند رۆژێك لەمەو بەر واتە رۆژى 16/3 چەندین مەراسیم بەرێوەچوو لە شارە جیا جیاكانى كوردستان ، كۆمەڵێ رێكخراو سەنتەر بە چالاكیەكانیانەوە ئەم یادەیان بەرز نرخاند ، یەێك لەم چالاكیانە كەوا من خۆم ئامادەبووم ئەویش شانۆگەریەكەى (ستەمێكى نەمر)ى سەنتەرى گارە بووم كە لەبەردەم پارێزگاى هەولێر نمایشكرا ، ئەو شانۆگەریە خەڵكى وورژاند و كارەساتەكەى 16/3/1988ى زینو كردوە بۆیە زۆربەى ئامادەبوان فرمێسكیان لەچاو دەڕشت و كەوتبوونە خەیالێكى واقعى ، بەڵام ئەوەى جێگاى داخە كە ئەم شانۆگەریە باسى كارەساتى هەڵبجەى دەكرد بەڵام لەهەمان كاتدا مەبەستیان خراپكردنى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بوو چونكە شانۆیەكە سەرەتا باسى سێ چینى ئەو كاتەى هەڵبجەى دەكرد كە حاكمى ئەو كات زۆرە ملێى زۆر شتیانى لێدەكرد ، لەوانەیە ئەم چیرۆكەى دەرهێنەرەكە خستۆیتە روو زۆر دووربێت لە واقیع بەڵام بۆ برێك پاۆە لە بەردەم تەلاى پارێزگا كردبووى نمایشى دەكۆرد لە پێش بەرپرسەكان .
دەرهێنەرى ئەم شانۆیە گەنجێكى تەمەن بچووكى لێهاتوە كە بۆتە جێگاى سەرەنجى زۆربەى حزبەكان بەتایبەتى هەندێ بەرپرس بە پاراو بە گوێگرتن ئەم گەنجەیان لە هۆش بردوە كە ئەم گەنجەش خاوەنى كۆمەلێ بەهرەو كارى پڕ اتوانایە بۆ كۆمەڵگا بەڵام كارەكانى تەنیا لە چوارچێوەى حزبەكەى خۆسیەتى و بۆ قەلەو كردنى پۆستەكانى خۆیەتى بۆ ئەوەى بگاتە شتێك كە ئەویش بەخۆى بەناو كەوێت تێر بخوات .
لە سەر زارى یەكێك لە گارگێرەكانى سەنتەرى گارەم بیست ووتى گەنجێكى فشەكەرە لەناو ئەم بازارە لە پێش چاوى ئەم خەڵكە زۆرە پێ دەچوو كارگێرەكانى ئەم سەنتەرە هیچیان كۆك نەین كە لەسەر زارى ئەندامێكى ئەم سەنتەرە هاتووە دەلێت بێ هەڵبژاردن ئەم پۆستانە وەرگیراون بۆ ماوەیەكى كاتى بۆیە خەریكى كوتلە كوتلە كارین ، سەرۆك سەنتەر سێ لە كارگێرەكانى بەیەك شێوە مامەلە دەكەن و ئەوانە زۆر لەگەڵ یەك تەبان .
دەرهێنەرى ئەم شانۆیە لاى هەموومان ئاشكرایە كەوا كورێكە ناوى (ئامانج جەلال)ە ، كارگێرى سەنتەرى گارەیەو لە شوێنێكى حزبیش دەوام دەكات ، هەموو ئەو چالاكیانەى دەیكات هیچیان بۆ گەنج نیە تەنیا بۆ بەرز كردنەوەى خۆیەتى ، بۆیە پێویستە لایەنى پەیوەندى دار كارگێًرى لەم شێوەیە نەهێلێت كە خەریكى كوتلە كوتلە كاریبێت لەگەڵ بەرپرسى سەنتەر .
"ئامانج"خۆى بە خەم خۆرى گەنج دەزانێت و گەنجیش برواى پێدەكات ، بەڵام هەر چالاكیەك دەیكات دەچێتە لاى چەند بەرپرسێك و باسى لێوە دەكات بۆ وەرگرتنى پارە ، لە ئەنجامدانى ئەم شانۆیە سەرۆك سەنتەر پارەیەكى یەكجار زۆرى دایتێ بۆ ئەوەى لاى بمێنێتەوە چونكە جارێكیان خەریكى دەست لە كاركێشانەوەبوو دژى سەرۆك سەنتەر .
بەڵام من تێناگەم بۆ ووڵاتەكەم دێلێت كەسى لەم جۆرە ئەم یادانە بكاتەوە ، ئەم گەنجە خاوەنى بنەمایەكى فكرى نیەو هەر لەخۆیەوە قسە دەكات ، لەسەر زارى كارگێرەكە هاتووە دەلێت زۆر برواى بەخۆى هەیەو هیچ كام لە كارگێرانى سەنتەر ئەم گەنجەیان ناوێت لە كۆبوونەوە باسیان كردوە بەڵام لەبەر ئەوەى دەسەڵاتدارانى لە پشتە بۆیە ناكەوێت .
بەڵگەى ئەوەش لەم رۆژەدا ئەم هەموو شانۆگەری و چالاكى جۆربەجۆرانە بەرێوەچوو تەنیا ئەم شانۆگەریە لە تەلەفزیۆنەكان ناوبانگى دایە زۆربەى كەنالەكان ناوى ئەم گەنجەیان دەهێناو دەیاندواند تا لە رادیۆیەك كە ئۆردوگانى حزبێكە بەرنامەیەكى تایبەتى لەبارى ئەم شانۆیە لە كاتژمێر 3ى دواى نیوەرۆ لە 16/3 پێشكەش كرا .