کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جاسوسی ناكەین بۆ 10هەزار دۆلار، درۆمان لەگەڵ مەكەن

Friday, 14/05/2010, 12:00


جاسوسی ناكەین بۆ 10هەزار دۆلار، درۆمان لەگەڵ مەكەن

ئارام حەمە ئەمین

دەزگای دژە تیرۆری یەكێتی و ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی گشتی سیناریۆیەكی هێندە ناماقوڵیان داڕشتووە تەنیا و تەنیا خۆیان باوەڕی پێدەكەن، یەكێتی و پارتی كەوتوونەتە پەلەقاژەو هەر رۆژەی بیانوو بەكەس و لایەنێك دەگرن هێندەیان نەماوە مەرگ بەرەو دنیایەكی تریان بەرێت.

شەوێ 12/5 تا سەعات 10 لەگەڵ ئەفسەرێكی ئاسایشی سلێمانی كەوتینە قسەكردن دەربارەی ئەو ژمارە كەسەی بەناوی تیرۆرەوە دەستگیركراون كە ژمارەیان 5كەسەو بەشێكی تریشیان كە ژمارەیان شەش كەسە هەڵاتوون و ئاسایش بۆئەوەی خەڵك فێری جاسوسی بكات وەكو سەردەمی بەعس كە دەچوون بەپارە سەری پێشمەرگەیان دەهێنایەو سەری چەندین شوانیان هێنایەوە بەناوی پێشمەرگە، ئەوانیش چەند رۆژێكە لەشاشەی كەناڵە رووزەردەكانیانەوە شەش كەس بڵاودەكەنەوە بەناوی تیرۆرەوە و هەر كەس ئیخباریان بكات ئەوا 10هەزار دۆلار بەخشییە.

ئەفسەرەكەی ئاسایشی هاوڕێم، وتی: ئەو كەسانە هەر شەشیان دەستگیركراون، هەموو ئەوانە نە سەر بە ئەنسار ئیسلامن و نە هیچ گروپێكی توندڕەو بەڵكو ئەوانە كۆمەڵێك خەڵكن خەڵك دەڕفێنن بەپارە و پەیوەندی راستەوخۆشیان لەگەڵ ئەو پێنج كەسەی كە دەستگیر كران ئەوەیە كە ئەم شەش كەسە چاوساغیان بوون، تەنیا بۆ پارەش خەڵكیان فڕاندووە، هەر شەش كەسەكەش دەستگیركراون و هەر رۆژەی یەكێكیان ئاشكرا دەكەن گوایە دەستگیر كراون و لەكاتی بڵاوكردنەوەی هەواڵی دەستگیركردنیاندا ئەو شوێنانەی ناوی دەبەن شوێنێك بێت كە بەلای خەڵكەوە سەیر بێت و دەستخۆشی لەئاسایش بكات.

ئەفسەرەكەی ئاسایشی هاوڕێم وای بۆ گێڕامەوە كە بەنیازین دوو بۆ سێ كەسیان وانیشان بدەین لەهەواڵدا كە لە كەركوك و مەسڵ دەستگیرمان كردوون تا وا نیشانی ئەو ناوچانەش بدەین كە هێزی ئاتسایشمان لەوێش بەهێزە.

ئەفسەرەكەی ئاسایشی هاوڕێم وتی: تەنانەت لەرووی بیروباوەڕەوە ئەوانە هەمەجۆرن و هەندێكیان پێشتر لەنێو حزبە ئیسلامییەكاندا بووەو ئەوەش وەك سیناریۆیەك بۆ ئەوە بەكادەهێنین كە ئێمە لەپارتی بەهێز ترین بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و سەرنجی خەڵك راكێشێ بۆ خۆی.

ئارام حەمە ئەمین

ژمارەی ناسنامە

4e12

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە