کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Sunday, 06/12/2009, 12:00


گوڵاڵه‌ خان به‌رامبه‌رم دانیشت، پرتووکه‌که‌م دا ده‌ستی، کات رۆی، گوڵاله‌ هیچی نه‌ ووت!
ـــ ئیمان: ئه‌ی هیج ناڵێت، پرسیارێک، شتیک..!
ـــ گوڵاله‌: ئینجا من چۆن پرسیاره‌کان له‌ ئێستاوه‌ بۆ تۆ ئاشکرا ئه‌که‌م!
ـــ ئیمان: هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بزانه‌ که‌ بۆت نیه‌ پرسیاری که‌سی(شه‌خسی)بکه‌یت، پێشنیارێ چه‌ند پرسیارێکم دا پێی، بۆ نموونه‌ به‌رهه‌می داهاتو، ئێمه‌ی کورد بۆ له‌گه‌ل پرتووکا دۆست نین..
به‌ڵام نه‌م بینی کاغه‌زه‌که‌ی ده‌ستی ڕه‌ش کات به‌ پێنووس، هیچی نه‌ نووسی!
ـــ گوڵاڵه‌: له‌ بیرت نه‌ جێت ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ ده‌مژمێر 14:00 له‌ تێ ڤێ ئاماده‌ بیت، به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆمان هه‌یه‌، نابێت دوا بکه‌ویت، خۆت دی!
ـــ ئیمان: خۆم نایێم، با یه‌کێک بێت به‌ شوینما، ئه‌گه‌ر ئه‌رک نه‌بێت کاته‌که‌م بۆ بنووسه‌(من پێنووس و کاغه‌زم پێ نه‌ بوو)
ـــ گوڵاڵه‌: هانێ، ئه‌وه‌ کاغه‌ز و پێنووس، خۆت بینووسه‌!
جووین ناوم نووسی له‌ لیستی لێخۆری ئۆتۆمۆبیله‌که‌، تا بۆ ڕۆژی دوایی ده‌مژمیر یه‌ک بێت به‌ شوێنم.
ڕۆژی 22.10 و جونم بۆ تێ ڤێ
ده‌مژمێر 12 و جه‌ند خوله‌یه‌ک بوو، موبایله‌که‌م لێدا، ناوی خۆی ووت، ئیمرۆ پرۆگرامه‌که‌ت کرا به‌ پاکه‌ت!
ــــ ئیمان: پاکه‌ت چییه‌؟
ـــ نه‌رۆز تێ ڤێ: به‌ پروگرامی ناراسته‌وخۆ ده‌وترێت پاکه‌ت
ــــ ئیمان: که‌ی بێم، ئه‌ی هاتنم به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ری رێککه‌وتوین؟
ـــ نه‌ورۆز تێ ڤی: به‌ڵێ، لێخۆره‌که‌ دێت به‌ شوێنتا
به‌ تریفه‌ی هاوڕێمم ووت، نه‌م‌ پرسی بۆجی وای لێهات، له‌ وانه‌یه‌ له‌ به‌ر گروپی ئاشتی بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بێژه‌ره‌که‌ شاره‌زا بوایه‌، لێمی ده‌پرسی ئایه‌ هیچت هه‌یه‌ بکونچێت بۆ ئه‌م بۆنه‌؟
من و هاوڕێکه‌م و له‌ گه‌ڵ کچه‌ شه‌ش ساڵیه‌که‌ی، له‌ تێ ڤێ ئاماده‌ بووین، کوا هه‌نار؟
ــ گوڵاڵه‌: هه‌ناری جی، کوا کاتمان هه‌یه‌!
ـــ ئیمان: بتان ووتبا نایهێنین خۆ ئه‌مهێنا.(به‌ هاوڕێیه‌کمم ووت: خۆ باسیان بکردبا، هه‌ناره‌که‌شمان ده‌هێنا له‌گه‌ڵ سه‌به‌ته‌ و مشکییه‌که‌ی خۆمان).
دوای جاوه‌ڕوانیکی دوور و دڕێش، خۆمم گۆری له‌و کاته‌یه‌ دوو کچی کرمانج، یه‌کێکیان ده‌رهێنه‌ره‌که‌ بوو،(وا بزانم هه‌ر ئه‌و بۆ ته‌له‌فونی بۆ کردم و باسی پاکێتی له‌ گه‌ڵمی کرد) خه‌ریکی گه‌ڵا کۆکردن بوون، ئه‌و دوو کجه‌ کرمانجه‌ زۆر به‌ رێز بوون، یه‌کێکیان ده‌ستی خوێناوی ببوو له‌ کاتی گه‌ڵا هێنان. که‌ ئه‌وه‌م زانی ووتم ڕه‌نگه‌ گوڵاله‌ داخوازییه‌که‌م و بابه‌تی هه‌نار و ئه‌وانه‌ به‌ که‌سی نه‌ ووتبێتن جگه‌ له‌ هیوا!
ئیتر پروگرامه‌که‌ به‌ بێ کێشه‌ تۆمار کرا، ده‌مه‌وێت لێره‌ دا سۆپاسی ستاڤی پشت کامیره‌ بکه‌م، به‌ تایبه‌ت گه‌ڵا کۆکه‌ره‌کان.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ یۆتۆبۆری
ئینجا زانیم که‌ ده‌بوایه‌ پاه‌ری بڵێتم وه‌ربگرتبا، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی بێ ئه‌زموون بووم و بێژه‌ره‌که‌ش بێ خه‌می کرد، ده‌بوایه‌ لێ بپرسیبام و منی ببردبا بۆ لای به‌رپرسه‌ ئابورییه‌که‌ی نه‌ورۆز تێ ڤێ.
ده‌ی هه‌ستام ته‌له‌فونم کرد بۆ هیوا، هیوا ووتی به‌ گوڵاڵه‌ بڵێ.
ته‌له‌فونم کرد بۆ گوڵاڵه‌، گوڵاله‌ ووتی به‌ هیوا بڵێ، ووتم له‌ گه‌ڵ هیوام قسه‌ کردوه‌ و هیوا پی ووتم ته‌له‌فون بۆ تۆ بکه‌م.
ـــ گوڵاڵه‌: باشه‌ دوایی ته‌له‌فونت بۆ ده‌که‌مه‌وه‌.
یه‌ک حه‌فته‌ چاوه‌ڕوان بووم ده‌نگی نه‌ بوو، دوای ئه‌وه‌ سێ جاری تر ته‌له‌فونم بوی کردوه‌، هه‌ر ووتوێتی ته‌له‌فونت بۆ ده‌که‌مه‌وه‌.
هاوسه‌ره‌که‌م له‌م به‌ینه‌یا دیسان ده‌ بێته‌ میوانی نه‌ورۆز تێ ڤێ و له‌ وێشه‌وه‌ ته‌له‌فون بۆ گوڵاڵه‌ ده‌کات، که‌ جی گوڵاڵه‌ به‌ویش ده‌ڵێت ته‌له‌فونت بۆ ده‌که‌مه‌وه‌.
ئه‌م پێچ و په‌نایه‌ نزیکه‌ی 15 ڕۆی خایاند، دوای ڕۆژێک ته‌له‌فونم کرد بۆ نه‌ورۆز تێ ڤێ و ووتم ده‌مه‌وێت قسه‌ له‌ گه‌ڵ کاک موسته‌فای به‌رپرسی ئابوری بکه‌م،کێشه‌که‌م بۆ کاک موسته‌فا کێرایه‌وه‌،زۆری پێ ناخۆش بوو، دوو سێ جار ووتی ببوره‌، من داخازی لێبوردنت لێ ده‌که‌م به‌ ناوی نه‌ورۆز تێ ڤێ.
ته‌له‌فونم دانا و جاری دوو سێ خوله‌کی نه‌برد، که‌ جی موبایله‌که‌م لێیدا
ــــ گوڵاڵه‌: که‌ لێره‌ بوویت له‌ رووت هات ده‌ قسه‌ی خۆت بکه‌ی، به‌ڵام له‌ رووت نه‌هات باسی پاره‌که‌ت بکه‌ی،خۆ خۆت هاتی که‌س به‌ توی نه‌ ووت وه‌ره‌!
ـــ ئیمان: له‌ خۆمه‌وه‌ نه‌ هاتم، هیوا ووتی وه‌ره‌، رۆی بۆجیه‌؟ ئه‌وه‌ مافی خۆمه‌، به‌ڵام نه‌مزانیوه‌ وایه‌ و تۆش پێت نه‌وتم.
ـــ گوڵاڵه‌: من ئاگه‌دار نه‌ کراوم، وام زانی کاک هیوا پێی ووتی..
ـــ ئیمان: پروگرامه‌که‌ له‌ گه‌ڵ تۆ بوو، هیوا بۆ به‌ من بڵێت. هات و چوونه‌که‌م ئه‌مه‌نه‌ تێچوو.
ـــ گوڵاڵه‌: ئه‌م پاره‌یه‌ زۆره‌، خه‌ڵک به ‌ئه‌مه‌نده‌ هات و جووی کردوه‌ له‌ شاره‌که‌ی تۆ، بوجه‌که‌مان زۆر که‌مه‌، که‌ بلیتی هاتنه‌که‌ت نیه‌، هاتنه‌که‌ت هه‌ر بۆت ناده‌ین.
ـــ ئیمان: من نه‌ به‌ نیازی دزی و نه‌ هی بازرگانی هاتم بۆ نه‌و‌رۆز تێ ڤێ .
که‌ چی هێرشی برده‌ سه‌رم له‌ باتی بڵێت ببوره‌، زۆر جاوه‌رێ بوویت ته‌له‌فونم نه‌کرد...!
له15 ی مانکی یانزه‌ به‌شێکی پاره‌که‌میان دا، ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ بوو که‌ ئه‌م گوڵاڵه‌یه‌ دیاری کرد و خه‌ڵک پێ ی هاتووه‌. من لێره‌ دا به‌ گوڵاڵه‌ ده‌ڵێم راسته‌، ئه‌وه‌ش بزانه‌ که‌ خه‌لک به‌ له‌ وه‌ ئه‌رزانتریش هاتووه‌، به‌ڵام پێش تر نه‌قشه‌ی هاتنیان داڕژیوه‌ و بلێتیان کڕیوه‌ بۆیه‌ هاتنه‌که‌یان ئه‌رزانتر بووه.
من و حه‌پسه‌ خانی نه‌قیب
به‌ڵێ ڕاسته به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی کورد بێشکه‌ی شارستانییه‌ت دروست و ڕاژینراوه‌، به‌داخه‌وه‌ بارودۆخی ئێمه‌ی ئێستا ئه‌م ڕاستییه‌ پوچ ده‌کات و که‌سانی وه‌ک من ده‌خاته‌ گومان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌مان شته‌ ڕه‌سه‌نه‌کانی کورده‌واری خۆمان پشتگوێ ده‌خه‌ین وه‌ به‌دوای کۆپیه‌کانی سه‌قه‌تی دوژمن و بێگانه‌ که‌وتوین .منیش دوو تاڵ قژم پێوه‌یه‌ و ده‌م توانی خۆم بڕازێنم بیکه‌م به‌هه‌شت تاڵ وه‌ک زۆر که‌سی تر له‌ جیهانی ئه‌مڕۆی ده‌ستکردی ئێمه‌ دا، به‌ڵام زۆرم پێ جوانتر بوو که‌ به‌جل و خشلی ژنی کوردی ڕه‌سه‌ن ده‌رکه‌وم، به‌ بینینی وێنه‌که‌م و به‌هۆی کڵاوێک چه‌ند که‌سێک پێیان ووتم: ئیمان له‌ حه‌پسه‌ خانی نه‌قیب ده‌چیت، ئه‌م چواندنه‌م به‌شانازییه‌وه‌ وه‌رگرت که‌ هۆیه‌که‌ی ته‌نها کڵاوێکی کوردی بوو،که‌ ئه‌م جۆره‌ کڵاوه‌ نزیکه‌ی دوو سه‌د ساڵ به‌ر له‌ ئێستا مێی کورد خۆی پێڕازاندووه‌، دڵنیام له‌وه‌ی که‌ حه‌پسه‌ خانی نه‌قیبم پێی خۆشه‌ بێته‌ یاد، ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت کڵاوێک ببێت به‌ ئه‌گه‌ر، خۆ خوێندکارانی کورد تا ئێستا مێژوی داڕێژراوی ده‌ستی دوژمن ده‌خوێنن و ڕێگا به‌ خه‌مـخۆرێک نه‌دراوه‌ تۆوی هه‌ستی شانازی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ مێشکی منداڵی کور دا بڕوێنێت . ‌
من پێشتر به‌ ڕێگای تریفه‌ی هاوڕێم، زانی بووم که‌ نیان موسته‌فا ئه‌م کلاوه‌ی هه‌یه‌. وه‌ک ژنێکی کورد هه‌موو ئاواتم ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌م کلاوه‌ بکه‌مه‌ سه‌رم له‌ ڕۆژی پرۆگرامه‌که‌ دا، نیان خان ڕێگای 4 ده‌مژمێری بری و چوو ئه‌م کڵاوی له‌ موزیخانه‌ی ده‌ر کرد، بۆ ئیمانێک که‌ جارێ نه‌یبینیوه‌ و نای ناسێت، من لێره‌ دا دووباره‌ سۆپاسی ده‌که‌م. هه‌روه‌ها سۆپاسی تریفه‌ ده‌که‌م، جگه‌ له‌ ماندو بوونێکی زۆر، مشکیێه‌ک و هه‌روه‌ها سه‌به‌ته‌یه‌کی بۆ پروگرامه‌که‌می دابین کرد، مێژۆی سه‌به‌ته‌که‌ ده‌گه‌رێته‌و بۆ ساڵی 1964 وه‌ له‌ شاری میسل(موسل) هێنراوه‌ته‌ شاری سلێمانی وه‌ک خه‌ڵاتی بوکێنی سه‌بری خانی دایکی، به‌ شانازییه‌وه‌ پروگرامه‌که‌م پی ڕازێنرا. ‌
‌بۆم هه‌یه‌ و بۆم نیه‌
هه‌ر چه‌نده‌ من له‌ مێروله‌ ده‌ترسم و قێزی لێ ده‌که‌م، نه‌م ده‌زانی له‌ به‌ر چی مێروله‌ مێشکی منی داکیر کردوه‌ و هه‌ر له‌ به‌ر چاومه‌،له‌ وانه‌یه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بێت که‌ خه‌باتی کورد له‌ خه‌باتی مێروله‌ ده‌چێت، چه‌ندها چار ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ بچوکانم بینیوه‌ که‌ شتی زۆر له‌ خۆ قۆرس و گه‌وره‌ تریان هه‌ڵگرتوه‌..و له‌ پڕێکا که‌وتونه‌ته‌ ژێر پێلاوی که‌سێک، من نازانم مێروله‌ له‌ نیوان خۆیان جون هه‌لسوکه‌وت ده‌که‌ن! به‌ڵام دیاره‌ که‌ زۆر ڕه‌نجبه‌ر و چالاکن. ئه‌م مێروله‌ به‌بیرهێنانه‌وه‌‌ی خۆمیش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ کوردستان پۆست، که‌ نوجه‌یه‌کم له‌م ماڵپه‌ره‌ خوێند و هه‌ستی شێواندم،
منێکی کورد بۆچی ده‌بێت بۆم هه‌بێت یادوه‌رییه‌کانی سه‌ر ده‌می منداڵیم پر بێت له‌ ئاواره‌ بوون و پوستاڵی سه‌ربازی، خۆ کاتیکی زۆری به‌ سه‌رچووه‌ به‌ڵام هه‌مو شتێک به‌ ته‌ڕی، وه‌ک خۆی له‌ ناو مێشکم دا ماوه‌، به‌ بیرم دێت یه‌ک جانتای گه‌وره‌مان پێ بوو، به‌ قۆر پوستاڵی سه‌ربازێک ئه‌م جانتایه‌ی مۆر کردبوو له‌و کاته‌ی که‌ ناویان ده‌خویندینه‌وه‌ بۆ ده‌ربازبوونمان بۆ ئه‌و به‌ری سنوور، ناوی باپیری من یان خوێند، منیش به‌ بووکه‌شوشکه‌ی خۆم که‌ چه‌ند سانتیمێک له‌ من کورت تر بوو، ده‌ست له‌ ناو ده‌ستی باپیره‌م که‌وتینه‌ رێ، سه‌ربازه‌که‌ به‌ قیژه‌قیژێکی به‌رز ده‌ستی برد بۆ چه‌که‌که‌ی و ئاراسته‌ی منی کرد و" ووتی: من ناوی ئه‌وم نه‌ خوێندوه‌"، هه‌رچه‌نده‌ ترسه‌که‌ زۆر کاریگه‌ر بوو، به‌ڵام به‌ بیرم ناهێت خۆمم پیس کردبێت، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بێ ناز، برسی و تینۆ مابووین له‌ سه‌ر ئه‌و سنووره‌، که‌س نه‌ بوو قومی ئاو و له‌تێ نانی وشک مان بداتێ، نازانم ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵومه‌رجه‌ که‌س مردبێتن، خۆ که‌س بژارده‌ی کوردی له‌ ناوجوو ناکات، ئه‌رشیفیان نیه‌ له‌ مێژۆ وه‌ک مێینه‌ ده‌ستدرێژ لێ کراوه‌کان.
ساڵ و ڕۆژ هاتن و رۆیشتن، ده‌سهه‌ڵاتداره‌ عه‌ره‌به‌کان لێ مان خۆش بوون(عه‌فو کراین)و هێشتیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خاکی کوردستان، ئه‌مجاره‌یان به‌ نیاز بووین له‌ شاری دهوک نیشته‌جێبین.سه‌روه‌ت و سامانم سه‌ربار ببوو، جگه‌ له‌ بووکه‌شوشه‌کم پشیله‌یه‌کم هه‌بوو ناوم نابو بزن.چه‌کداره‌کان نه‌یان هێشت پشیله‌که‌م سواری پشتی لۆری بێت،ووتیان "ئاژه‌ڵ بووی نییه‌" ،بزن له‌و لادییه‌ به‌جێ ما، منیش به‌ دڕێژایی ڕێگاکه‌ تا گه‌یشتینه‌ دهۆک بوی گریاوم و جار جار دڵنه‌وایی خۆم ده‌دا و ده‌م گوت بزن به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌، باشتر له‌ گه‌ڵم نه‌هات.
له‌ گه‌ڵ رۆیشتنی کات دا شتی یاریم سه‌ربار بوو و بوومه‌ خاوه‌نی چه‌ندین یاری جوان، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و بووکه‌شوشیه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تا دا پێم بوو دڵی مین داگیر کردبوو، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ دوو شت، یه‌که‌میان ئه‌وه‌ بوو که‌ سنووری په‌ڕاند و له‌ گه‌ڵم جوو بۆ ناو مێژۆیه‌کی نه‌ تۆمارکراو، دووه‌میان که‌ کراسی به‌ری به‌ ده‌ست دایکم دوورا بوو، کراسێکی شینی توری کاڵ، شێوه‌ی نیو مانگ نیو مانگی هه‌بوو، له‌سه‌ر یه‌ک به‌ باریکی په‌نجه‌یه‌ک، ئینجا ئه‌م شێوه‌یه‌ به‌ ریز دووباره‌ ده‌بوو ته‌نیشت یه‌کتر، به‌ڵێ به‌ ده‌ست هه‌مان دایک دوورا بوو که‌ تا ئه‌مرۆش له‌ ناو چه‌ندین له‌ هۆنراوه‌کانم وه‌ک تاوانبار به‌دی ده‌کرێت، دایکێک که‌ له‌ دیوه‌که‌ تری سنوور مایه‌وه‌، هه‌رگیز ناوی له‌ گه‌ڵ ناوم نه‌ خوێنرایه‌وه‌.
منێکی کورد ڕه‌وایه‌ سه‌رچاوه‌ی ژیانم سته‌م بێت و له‌ قوربانی بێده‌ر شایه‌نی هیچی تر نه‌ بم، نوچه‌یه‌کی ساده‌ی سرووشتی له‌ سه‌ر ده‌می سیخۆرێکی تورکمان ببسیم و بکه‌ومه‌ گومان "ئایا ڕاسته‌ خێزانی سه‌رۆکی هه‌رێم خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری دیاربه‌کره‌؟ و زۆر شتی تر!
دوا ووته‌
دوێنێ براده‌ره‌کی خیزانیمان ته‌له‌فونی بۆ کردم و ووتی به‌شه‌که‌ی تری پاره‌که‌ت لای منه‌، منیش ووتم هه‌ر له‌ سه‌ریان ده‌نووسم ئه‌مه‌ هیچ له‌ بریاره‌که‌م ناگۆرێت، ووتی مافی خۆ ته‌، به‌ڵام کاک() فلان ژماره‌ی تو ویست، بۆم هه‌یه‌ بیده‌می، ووتم به‌ڵی.
کاک ()ته‌له‌فونی بۆ کردم، پێم ووت من بریارم داوه‌ له‌ سه‌رتان بنووسم و به‌شێکی زۆری نووسینه‌که‌شم ته‌واو بووه‌، ووتی مافی خۆته‌ ئێمه‌ به‌ ره‌خنه‌ گه‌وره‌ ده‌بین، ووتم ئه‌مه‌ ڕه‌خنه‌ نییه‌ ئه‌مه‌ به‌سه‌رهاته‌. زۆربه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌م له‌ گه‌ڵ نه‌ورۆز تێ ڤێ بۆ باس کرد، داخوازی لێبوردنی لێ کردم.
له‌ مانگی یانزه‌ سه‌یری که‌ناڵی 2 ی سوێدیم ده‌کرد، پروگرامه‌که‌یان له‌ سه‌ر نووسه‌رێکی سوێدیی نیشته‌جی وڵاتێکی ئه‌فریقی بوو، ئه‌م نووسه‌ره‌ که‌ ناوی هینینگ مانکیلله‌*ڕۆژی هه‌زار پرتووکی ده‌فرۆشێت، منیش نامه‌یه‌کی کورتم بۆی نارد، لێره‌ دا دوو ڕسته‌ی نامه‌که‌م بۆتانوه‌رئه‌گێرم ،" به‌غیلیم به‌ تۆ دێت، به‌ زمانێک پرتووکێکم نوسیوه‌ که‌ خاوه‌ن 40ــــ45 مه‌لیۆن که‌سه‌، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها 25 په‌رتووکم فرۆشتوه‌"،ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌فریقیا کچی کوردت بینی وه‌ک به‌نی له‌شفرۆشی به‌ لاته‌وه‌ سه‌یر نه‌ بێت، دوژمنی کورد وای لێکردۆن، هیوادارم ڕۆژێک له‌ سه‌ر ئه‌نفال بنووسیت. هه‌فته‌یه‌کی نه‌ خاواند، به‌رێوه‌به‌ری کاره‌کانی وڵامی دامه‌وه‌ و سوپاسی کردم بۆ ئه‌و نامه‌ی جوانه‌ی که‌ ناردم! ئایه‌ ده‌بێت هوکاره‌که‌ی چی بێت؟ کاتی زۆره‌، ئێشی نییه‌، یان ئه‌م نووسه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌زانێت که‌ گه‌وره‌بوون به‌ گوێ کرتن و نرخاندنی گشت مرۆڤێکه ‌ ...؟
به‌ڵام بێژه‌ره‌کی که‌ناڵێکی کوردی دوای چه‌ندین ته‌له‌فون و په‌یام، که‌ چی ده‌نگی نه‌ بوو!
باپیرم خاڵێکی به‌ ته‌مه‌نی هه‌بوو، یادی به‌ خۆش، ئه‌م خاڵه‌ی وه‌سییه‌تی کرد بوو که‌" ئه‌گه‌ر دوای مردنی کورد به‌ مافی خۆی بگات، ده‌بێت مزگێنی بده‌نێ و له‌و خۆشیه‌ بێ به‌شی نه‌که‌ن. که‌ له‌ ساڵی 1970 له‌ باشوور ئۆتونومی درا به‌ کورد، بێوه‌ژنه‌که‌ی چوو بوو سه‌ر گۆره‌که‌ی و سێ جار بانگی کردبوو و پێ ووتبوو کورد مافی خۆی وه‌رگرت. ئه‌رێ ئه‌م درۆ شاخداره‌ چی بوو ئه‌م ژنه‌ کردی، ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ درۆزنین له‌ گه‌ڵ یه‌ک تر، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ مردوه‌کانیش مان له‌ ڕاستی بێ به‌ش ده‌که‌ین!
ئه‌وه‌ی که‌ زۆر دڵگرانی کردم ئه‌وه‌ نه‌ بوو که‌ پروگرامه‌که‌میان دانه‌به‌زاند، نا. ئێستاش ئه‌گه‌ر دایبه‌زێنن تامی نییه‌ جونکه‌ شت له‌ کاتی خۆ خۆشه‌،(ئه‌گه‌ر شتێکی وا روو بدات له‌ گه‌ڵ ده‌موده‌سگایه‌کی بۆ نموونه‌ سوێدی، لێقه‌وماوه‌که‌ ده‌توانێت سکاڵایان له‌ سه‌ر تۆمار بکات و داوای قه‌ره‌بویان لێبکات)به‌ڵام من حه‌په‌سام، بڵێ ئه‌م هه‌ڵسوکه‌ته‌یان منی سه‌رسام کرد، وام ده‌زانی نوینه‌ری خه‌باتی چه‌کداری ڕه‌ش به‌له‌ک جیاوازن، ڕێز له‌ ڕه‌گه‌زی مێ ده‌گرن، مخابن که‌ وا نه‌ بوو!
من خاکی ژێر پای ئه‌م چه‌کداره‌ مێیانه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ پیرۆز ده‌زانم که‌ ده‌ڵێم ده‌بێت په‌یکه‌رێکی لێ درۆست بکرێت، له‌ باتی به‌ردی ڕه‌شی که‌عبه‌ کورد بچن له‌ ده‌وری ئه‌م په‌یکه‌ره‌ بسوڕێن و هه‌رچی گوناحه‌، ڕاز و مه‌رازه‌ له‌ وێ هه‌ڵیڕێژن و واز له‌ خورما و ئاوی زه‌زه‌م بێنن.
گریمان به‌شی دارایی نه‌ورۆز تێ ڤێ زیانی پێ نا گا و خانمه‌که‌ خۆی پاره‌ی جڵ و به‌رگی خۆ ده‌ دات، به‌ڵام به‌ ویژدان ده‌پرسم که‌ ئێوه‌ نوینه‌ری ئه‌م خه‌باته‌ چه‌کداره‌ ڕه‌ش به‌له‌کن، ئایا ته‌ندروست و ڕه‌وایه‌ که‌ گوڵاڵه‌ به‌ ده‌گمه‌ن جڵه‌کانی دووباره‌ ده‌بێت له‌ پروگرامه‌که‌ی دا، له‌ کاتێک دا دڵنیام که‌ ئه‌م کچه‌ چه‌کدارانه‌ خوله‌ی مانگانه‌یان لێ بووه‌ به‌ کێشه‌ له‌م شاخ و ده‌شتانه‌ی کوردستان، ئینجا چ بگاته‌ شانه‌ و قژ داهێنانێک که‌ پیم وانیه‌ به‌ ئاسانی بکرێت!
سۆپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌م که‌ پرتووکه‌که‌ی منیان کڕیوه‌.
Henning Mankell*
*تێبینی: به‌ ناو رۆژنامه‌نوسێک له‌ ڕێگای که‌سیکی ناسیرم په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ منا کرد گوایه‌ چاوپیکه‌وتنم له‌ گه‌ڵ ده‌کات، مانگێک زیاتر ده‌رباز بوو، پرسیاره‌کانی بۆ ئێمه‌ل نه‌کردم، دوو حه‌فته‌ له‌ مه‌وبه‌ر په‌یامێکی نارد بۆ مۆبایله‌که‌م، نووسیبووی "خه‌ته‌که‌م تێکجووه‌" ده‌بێت کامه‌ خه‌ت بێت؟ لێره‌ دا پیده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت خوێند، ئه‌وه‌ خۆتت ده‌ناسیته‌وه‌ و پێویست ناکا پێوه‌ندیم پێ بکه‌یت، من هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی که‌ "خه‌تکه‌ی تێکجوو بوو" په‌ێوه‌ندی کردبوو به‌ که‌سێکی تر و داوای چاوپێکه‌وتنی له‌ گه‌ل کرد،ئه‌و که‌س سه‌ر به‌ پارته‌که‌ی خۆیێتی.
*ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕادیو هاوپشتی ناگرێت، به‌کر ئه‌حمد ووتی "پرتووکه‌ت نه‌خوێنم"چاوپێکه‌وتنت له‌ گه‌ڵ ناکه‌م.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە