کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ولێر: دڕاندن و لێکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی کاندیده‌کانی لیستی گۆڕان له‌لایه‌ن لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانیه‌وه‌

Friday, 12/02/2010, 12:00


له‌ یه‌که‌م رۆژی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ شاری هه‌ولێر، ده‌ستیان کرد به‌ دڕاندن و لێکردنه‌وه‌ی وێنه‌و پۆسته‌ری کاندیده‌کانی لیستی گۆڕان و هه‌ڵواسینی وێنه‌ی کاندیده‌کانی خۆیان له‌ شوێنیان.
له‌و روه‌شه‌وه‌ هاوڵاتیان گله‌یی خۆیان ده‌ربڕی که‌ لیستی هاوپه‌یمانی تائێستا دور له‌ به‌هاکانی دیموکراسی و پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌کانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشێلکاری ئه‌نجامده‌دات.
هاوڵاتی سه‌رکه‌وت ره‌سوڵ به‌سبه‌ی راگه‌یاند: هیواخوازبوین لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌م هه‌ڵبژارنه‌دا پێشێلکاری ئه‌نجام نه‌دات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ یه‌که‌م رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێشێلکاری و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ دیموکراسیان پێ قبوڵ ناکرێت.
سایتی سبه‌ی.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە