سۆسیاڵ دیموکراته‌کانی سوید ده‌سته‌خوشکی یه‌کێتی ده‌رچوون
Monday, 06/09/2010, 12:00
سۆسیال دیموکراته‌کانی سوید گره‌و له سه‌ر ئه‌سپی مردوو ده‌که‌ن.ته‌ماشای ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی مۆنا سالینی سه‌رۆکی پارتی سۆسیالیستی سوید بکه‌ن بۆ باشووری کوردستان. سۆسیال دیموکراته‌کانی سوید چۆن چاو له‌و هه‌موو تاوانانه‌ی پارته‌کان ده‌نوقێنن و بۆ سواڵی ده‌نگ راده‌که‌ن بۆ لای تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی. ورد ببنه‌وه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی که رۆژنامه‌ی سڤێنسکه داگبلادت له‌گه‌ڵ مۆناسالینی ده‌کات. مۆنا سالین وا ده‌زانێت ده‌سته‌خۆشکه‌که‌ی له ناو کورددا زۆر حاڵی جوانه تا ئه‌م خۆی پێوه هه‌ڵبکێشێت. مۆنا سالین دان نانێت به‌وه‌دا که ئه‌و بۆ سواڵی ده‌نگ ده‌چێت به‌ڵام ده‌ستی ده‌که‌وێته روو که ئه‌و هه‌موو قسه زلانه‌ی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ ده‌یکه‌ن هه‌مووی درۆیه. مۆنا سالین نازانێت ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی و هاتنی مه‌لا به‌ختیاری هاوبیری به ده‌نگییه‌وه بۆ سوید بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ژماره‌یه‌ک له‌و کوردانه‌ی سوید ده‌نگ بۆ سۆسیال دیموکراته‌کان نه‌ده‌ن و راستییان بزانن. ئاخر پارته مافیاکانی کورد چۆن ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ستدرێژیی نه‌که‌نه سه‌ر وڵات و سه‌ر ئینسان له کاتێکدا له جیاتی ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپاوه هه‌ڵوێستییان لێ بگیرێت که‌چی پشتیان بگرن و به ده‌سته‌خوشکیان حساب بکه‌ن.
من به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌کو کوردێکی دانیشتووی سوید که زیاد له 10 ساڵ ده‌بێت ره‌گه‌زنامه‌ی سویدیم هه‌یه و تا ئیستا هاوبه‌شی سێ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانم کردووه، ئه‌م جاره به‌نیاز نیم به هیچ شیوه‌یه‌ک ده‌نگ به سۆسیال دیموکراته‌کان بده‌م، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر کوردێک له سوید ئه‌م رووداوانه به‌جدی وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر له کوردستان خه‌ڵک به‌ناچاریی به‌رن بۆ ده‌نگدان ئه‌وا له سوید خه‌ڵک ئازاده، مه‌لا به‌ختیار ناتوانێت له سوید به کۆمه‌ڵ خه‌ڵکیی راپێچ بکات بۆ به‌رده‌می سندوقی سوسیال دیموکراته‌کان. جگه له‌و ژماره ئه‌ندامه‌ی که سودمه‌ندنن و ئه‌و که‌سانه‌ی که له ناو خه‌ڵکدا جنێوده‌ده‌ن و له‌ژێره‌وه بۆ سه‌د دۆلاری مانگانه هه‌موو شتێک ده‌که‌ن بۆ پارته‌کان، کێ هه‌یه باوه‌ڕی به‌م پارتانه هه‌بێت. تکایه تا سویدیشیان لێ نه‌کردووین به که‌رکوکی سۆران و هه‌ولێری سه‌رده‌شت ناڕه‌زایی خۆتان ده‌ربڕن به‌رامبه‌ر به (مه‌لا مۆنا) و ده‌ریبخه‌ن، که کورد شایانی ئه‌و جۆره ره‌فتاره نییه که سالین له‌گه‌ڵی ده‌کات.
له خواره‌وه ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که بخوێنه‌ره‌وه:رۆژنامه‌ی (سڤێنسکه داگبلادت)ی سویدیی رۆژی 29/05/2010 نووسی: "سبه‌ینێ سه‌رکرده‌ی سۆسیالدیموکراته‌کان مۆنا سالین سه‌فه‌ر ده‌کات بۆ عێراق، میوانیی کراوه بۆ کۆنگره‌ی پارته کوردییه ده‌سته‌خوشکه‌که‌ی "PUK" که له به‌غدادیش ده‌ورێکی سه‌ره‌کیی هه‌یه.
رۆژنامه‌نووس (بیتته هامه‌رگرێن) لێی ده‌پرسێت:
- تۆ چوار رۆژ له کاتی هه‌ڵبژاردن ته‌رخان ده‌که‌یت بۆ سه‌فه‌ر بۆ عێراق. بۆچی؟مۆنا سالین: "میوانداریی کراوم وه‌کو قسه‌که‌رێکی سه‌ره‌کیی کاتێک که "پوک" کۆنگره‌که‌ی رۆژی سێ شه‌ممه ده‌کاته‌وه. پارتێکی زۆر گرنگه که ماوه‌یه‌کی زۆره ئیشمان له‌گه‌ڵدا کردووه بۆ یارمه‌تیی نوێبوونه‌وه، گه‌نجبوونه‌وه و دیموکراتیبوون. له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه به باشی ده‌زانم بچم. ئه‌گه‌ر عێراق و ئه‌و به‌شه‌ی سه‌رووی، که ماوه‌یه‌کی وا درێژی بڕیوه، بتوانن پیشانی ناوچه‌کانی تری بده‌ن، که ده‌توانرێت دیموکراتیی پیاده بکرێت، له‌و بڕوایه‌دام رۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت بۆ پێشکه‌وتن له وڵاتانی تریشدا."
رۆژنامه‌نووس ده‌پرسێت: تۆ ده‌چیت بۆ ئه‌ربیل، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه. ئه‌ی به‌غداد؟مۆنا سالین: به داخه‌وه ئه‌م جاره له‌به‌ر هۆی لۆجیکستی بۆ به‌غداد نه‌کرا. به‌ڵام سه‌رکۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی که سه‌رکرده‌ی پوکیشه دێت بۆ کۆنگره‌که. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م ده‌بێت که قسه بکه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیرێکدا له حکومه‌تی سه‌نته‌ر له به‌غداد.
بیتته هامه‌رگرێن ده‌ڵێت ئه‌وه گفتوگۆ بۆ دروستکردنی حکومه‌تی مه‌رکه‌زیی له هه‌ڵبژاردنی مانگی مارته‌وه سێ مانگی خایاند. کورده‌کان وه‌کو هێزێکی یه‌کاڵاکه‌ره‌وه ته‌ماشا ده‌کرێن له به‌غداد. چۆن رۆڵیان ده‌بینیت له حکومه‌تی ناوه‌نددا؟مۆنا سالین: باکوری عێراق له سامانی سروشتییدا ده‌وڵه‌مه‌نده و له رووی سیاسیی و ئابورییه‌وه گرنگه. هه‌روه‌ها کورده‌کان ماوه‌یه‌کی زۆریان بڕیووه له بواری ئاسایش و بونیاتنانی دیموکراتییدا. به‌و مێژووه‌وه وه‌کو گروپێکی لێدراو له عێراقی سه‌ددام حسه‌یندا کورده‌کان رۆڵێکی باش ده‌بینن. به‌ڵام ئه‌مه مه‌ترسییش ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداد که‌وتنه ناکۆکییه‌وه. بۆیه گرنگه که هه‌ردوک سوید و یه‌کێتی ئه‌وروپیی بوونی خۆیان پیشێن بده‌ن له عێراق. بۆیه بڕیارم دا ئێستا له ناوه‌ڕاستی ئه‌م چالاکیی هه‌ڵبژاردنه‌دا بچم بۆ عێراق.
جاران سۆسیالدیموکرات کردنه‌وه‌ی سه‌فاره‌تی سویدیی له به‌غداد به‌دڵ نه‌بوو. کردنه‌وه‌ی سه‌فاره‌ت له به‌غداد و کونسوڵگه له ئه‌ربیل چۆن ده‌بینیت؟مۆنا سالین: له حاڵه‌تی ئێستادا به گرنگی ده‌زانم. ژماره‌ی 120هه‌زار عیراقیی له سوید هه‌ن و زیاد له نیوه‌یان هاوڵاتی سویدن. سه‌فه‌رێکی ئێجگار زۆر هه‌یه له نێوانی هه‌ردوو وڵاته‌که‌ماندا. ژماره‌یه‌کی زۆر کۆمپانیا له رێگای په‌یوه‌ندییه‌کانه‌وه دروست بووه. دوای ئه‌وه‌ش له‌و بڕوایه‌دام پێشکه‌وتنه‌که له عێراقدا، که له چه‌وسانه‌وه‌و بوونی سه‌ربازییه‌وه که به‌و هیوایه‌ی بڕوات به‌ره‌و دیموکراتیی و ئیداره‌ی مه‌ده‌نیی، زۆر گرنگه بۆ وڵێته‌کانی تر له ناوچه‌که‌دا به ئه‌فغانستانیشه‌وه. یه‌کێتی ئه‌وروپیی پێویسته له عێراقدا بووونی هه‌بێت. به‌م شێوه‌یه کردنه‌وه‌ی سه‌فاره‌تی سویدیی له جێگای خۆیدایه.
شوێنێک له‌و شوێنانه باکوری عێراقه که کوشتنی شه‌ره‌فی تیا بڵاوه. به‌ته‌مای چی بڵێیت له‌وێ؟مۆنا سالین: "له هه‌موو وته و قسه‌کردنێکدا ده‌یخه‌مه روو. هه‌روه‌ها داوام کردووه که بچم بۆ سه‌نته‌رێك دژی زه‌به‌ری شه‌ره‌ف. ئێمه که ده‌چین بۆ ئه‌وێ پێویسته کێشه‌که به‌رزبکه‌یه‌نه‌وه. ئێمه ناتوانین باسی دیموکراتیی و مافی مرۆڤ بکه‌ین ئه‌گه‌ر دژی زه‌بری شه‌ره‌ف نه‌وه‌ستینه‌وه.
بینینت چییه له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌سیحیی بۆ عێراق؟مۆنا سالین: له سه‌فه‌ره‌که‌مدا لێی ده‌کۆڵمه‌وه. چه‌ند گروپێکی گه‌وره له مه‌سیحییه‌کان له ژێر چه‌وسانه‌وه‌دا ده‌ژین و پێویستیان به پاراستنه. ئه‌مه هۆیه‌که که ئێستا به واتاکردنی یاسای په‌نابه‌ریی بۆ زاراوه‌ی "شه‌ڕ له وڵاتێک‌دا" ده‌چینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست