کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەماشاكەن بەعسیەكان چۆن سوكایەتییان بە سەرۆك جاشە كوردەكان كردووە

Friday, 08/10/2010, 12:00



ئەو سەرۆك جاشانەى كە ئەمرۆ لە كوردستاندا پاداشت دەكرێن و ژوورى دیوەخانیان لێگرتووەو جێگاى وەزارەتى پلان دانانیان گرتووەتەوەو خەڵك لە دام و دەزگاكان دادەمەزرێنن و واسیتە بۆ كورى شەهید و پێشمەرگەى دێرین وخاوەن ئەنفال دەكەن لە كاتى حزبى بەعسدا ئەوپەڕى سوكایەتییان پێكراوە سەرەڕاى ئەوەى بەر لەشكرى دوژمن دەكەوتن بۆ ڕووخاندنى لادێكان و بە تاڵانبردنى و ئەنفالكردنى خەڵكەكەى:
ــ كاتێك عەلى كیمیاوى كۆبوونەوەى پێدەكردن هیچ سەرۆك جاشێك نەیدەوێرا لە ڕیزى پێشەوە دانیشێت، هەروەها كەس نەیدەوێرا قسە بكات نەوەك على كیمیاوى توڕە بێت وتێر جوێنى بكات.
ــ جارێك سەرۆك جاشێك لە (دۆسكییەكان) ناڕەزایى دەردەبڕێت لەسەر ڕووخاندنى گوندى ناوچەكەیان لەسەر ئەوە بانگ دەكرێت و لە ئەنجامى ئەو ناڕەزاییەدا بڕیار دەردەكرێت بە گولەباران كردنى، بۆ ئەوەى چاوى هەموو سەرۆك جاشەكانى ترى پێبشكێنن گروپ گرووپ سوارى سەیارەى داخراویان دەكەن و دەیانخەنە ڕێ، جاشەكان لە ناوخۆیاندا دەڵێن ئەوە ئێمەش ئەنفال كراین هەندێكیان شایەتیمان دەخوێنێت، پاشان لە گۆڕەپانێكدا دایان دەگرن و لەسەر عەرزەكە چوارمشقى دایاندەنیشێنن و پێیان دەڵێن((ئێمە ئێوەمان بە پارە گرتووە ئەوەى خیانەتمان لێبكات چارەنووسى وەك كابراى دۆسكى دەبێت))، لە گۆڕەپانەكەدا كابراى دۆسكى دەبەستنەوەو لەبەر چاوى سەرۆك جاشەكان گولەبارانى دەكەن و پاشان بە دەیان كیلۆمەتر هەموو سەرۆك جاشەكان بەپێى دەدەن لەبەرو دواتر بەرەڵایان دەكەن، ئەوە ڕێزى بەعس بووە بۆ سەرۆك عەشیرەتە جاشە كوردەكان، پاش ئەو سوكایەتیەش هەمویان لە گەڵ رژێمدا مانەوەو هەندێكیانیش پاش ڕاپەڕین چووە بن دەستى بەعسەوە، جا توخوا ئەگەر مرۆڤى كورد مرۆڤێكى زیندوو بوایە دەبوایە لە ناو بازاڕدا ئەو جۆرە مرۆڤانەى بەر یەلكەى گەنیو وتەماتەى گەنیو بدایە تا وەك وزڵقى رووت بە تاق و تەنها ئەم وڵاتەیان بە جێ دەهێشت. .
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە