هۆکاری بوردومان کردنی بناری قه‌ندیل و هێڕشی تورکی فاشیست بۆسه‌ر هه‌رێمی کۆردستان کێ یه؟؟؟
Saturday, 27/08/2011, 12:00
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک بدهینهدواوهلهماوهی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی ڕابردوو له‌دوای 17 شه‌بات تا ئێستا ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان کهوتۆتهتهنگهژهیهک و پیلان دوو قۆڵی داده‌ڕێژن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕژێمی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌ردوگان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و قه‌یرانه. ئه‌وه‌ی گرنگهلای ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌نج کردنی ئه‌و خهڵکهیهکهلهپێڤاژۆی ڕاپه‌ڕینه به‌چه‌ند سیناریۆ. ههرچهندهسهرای ئازادی به‌دیمه‌ن ئارامهبهڵام ئه‌وه‌مانای ئهوهنیهکه ڕاپه‌ڕینن مردووه، ئهمهترسێکهههردوو بنهماڵهتۆقاندووه. جا پیلانی ئه‌و دهسهڵاتهئهوهیهبهیارمهتی له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا سیناریۆیه‌ک دابڕێژن که پ ک ک و پژاک بکه‌ن به‌بیانو بۆ گۆڕینی ئه‌و دۆخه‌ی به‌ره‌و ڕووی بونه‌ته‌وه به‌ره‌و سووێکی تر.
ئه‌و دهسهڵاتهجگهلهوهی ده‌ستبه‌ردار بووه له‌سه‌ر ناوچه‌دابڕاوه‌کان و نۆزدهخاڵهکهیان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌پای ده‌م چه‌ورکردن به‌پاره‌ی نه‌وتی کورده‌وه. ڕاستی یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ئه‌و دهسهڵاتهدهسهڵاتێک نیهنیشتمانی شیاوبێت ئه‌و خهڵکهبهڕێوهببات، ئهوهیلهشیاوی دایه ڕووبهڕبوونهوهیهلهگهڵ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان وخۆڕاگرتنهبهفرت وفێڵ ، ئه‌وه‌ش ههوڵدانیتی له‌سه‌ر چه‌ند په‌تێکی ڕزیو وه‌ک :
1- کردنه‌وه‌ی گفتگۆی بێ بنه‌ماو نهێنی له‌گه‌ڵ حیزبه"ئۆپۆزیسیۆنه‌کان" گۆڕان، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو. که‌ده‌زانێت ئه‌وانه‌ش عه‌وداڵی پۆست و پایه‌و ودراون وه‌ک خۆیان ئه‌وه‌ش بهبگرهو بکێش و من هێن لیهێن به‌شکو نانهبڕاوهکهیان به‌هه‌زار تکا وتۆبهبدرێتهوه.
2- گرتن و کوتان وئه‌شکه‌نجه‌دان و غه‌رامه‌کردنی ڕۆژنامه‌و و ڕۆژنامه‌وانی ڕاستگۆ و گه‌نجانی خه‌باتکار که‌له‌پێناو مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد ودژی گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤی کورد دژی ئه‌و دهسهڵاتهبهقسهدێن.
3- کردنه‌وه‌ی مه‌له‌فی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی که‌هه‌موومان ده‌زانین ئه‌وه هه‌مووی که‌له‌ک بازی یهفڕی به‌کوردایه‌تی یهوهنیه. ده‌سه‌ڵاتیک ئهوهندهنیوانی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران خۆش بێت عه‌جه‌با ئهوانهبێدهنگ بن له‌م قسهزڵانه. ده‌سه‌ڵاتێک ئهوهبیست ساڵهنهیتوانیوهناوچهداگیرکراوهکان بگه‌ڕێنێته‌وه‌و کورده‌ئاواره‌کانی که‌رکوک کهلهسهدهمی به‌عس ده‌رکرابوون بگهڕێنێتهوهسهر زێدی باب و کالیان ، و عه‌ره‌بی هاورده‌ش هه‌ر لهپهرهسهرندن دایه ، چۆن ده‌توانی ئه‌و مهسهلهیهگهورهیهکههی چوار پارچهیهباس بکات ئه‌گه‌ر ژێر به‌ژێر وولاتانی ده‌ژمنی تێنهگهیاندبێ و ڕێکنهکهوتبی له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌وها.
ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌کات دۆزی نه‌ته‌وه‌یی باس ده‌کات ، فه‌رموو ئهوهسندوقی دهنگدانهبۆ سه‌ربه‌خۆیی، و ئه‌وه‌ش نهتهوهیهکگرتووهکانهکه تیایدا قسه‌بکه‌ن، و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ک کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش به‌ناو "کورد" با نقهێک بکه‌ن، پهیوهندیتانیش زۆر خۆشهلهگهڵ ئه‌مریکا و جیهان ، جا له‌چی شه‌رم ده‌که‌ن؟.
4- له‌مانگی شوبات وهرهتا ئێستا جه‌لال تاله‌بانی و نێچیرڤان بارزانی چه‌ند جارهسهفاو مه‌روه‌ی تاران ده‌که‌ن ، و چونهتهئێران لهکاتهههستیارهکان ،و هه‌روه‌هاش ئه‌ردوگان به‌فێڵی کردنه‌وه‌ی فڕگه‌ی ئه‌ربیل هێنایه هه‌ولێری پایته‌خت، و له‌شوێنی مه‌سینه‌ی له‌به‌رده‌م دانێن هاتن هه‌زاران ئاڵای تورکیا تان بۆی هه‌ڵدا، و شه‌قامه‌کانی هه‌ولێرتان بۆی ڕازاندهوهبهبهیرهقی تورکی له‌سه‌ر خاکی پیرۆزی بنده‌ستی کوردستان. ئهوانهگشتی پیلان داڕژتن بوون بۆ ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ.
5- خه‌لک گشت ئاگادارن کهنهپژاک و نه‌پ ک ک لایه‌نی شهر نین ،و بۆ چه‌ندین باره پ ک ک ئاگربه‌سی یه‌کلایه‌نه له‌گه‌ل تورکیا ڕاگه‌یاندووه ، وداوای ئاشتی و گفتگۆ کردن ده‌کات .
6- ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێم دای به‌جه‌ماوه‌ر له‌دوای 17 شوبات ، که تا سێ مانگ ئاره‌زووی خه‌لک دژی گه‌نده‌ڵی دێته‌جێ، کهسهروچاوهی گه‌نده‌ڵی هه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی بوون به‌بڵقی سه‌ر ئاو.
7- لایه‌نگری ئه‌مریکا لهتوپبارانکردنی ئێرانی له‌و کاتهکهئهمریکا بهبههانهیه له‌ئێران ، جێگای سهرسووڕمانهئهگهر ئه‌و هێڕشانهبهداخوازی و نه‌خشه‌و پیڵانی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت ، وه‌ک تاکتیکێک بۆ ڕزگارکردنی ده‌سه‌ڵات له‌و قه‌یرانه. باوه‌ڕتان هه‌بێت ئه‌مریکا نیسکهو ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌مڕۆ ده‌یکات سبه‌ینێ هه‌ر ئه‌و ئهمرکایهلهڕووتان ده‌داته‌وه.
جا ئهوهیهبۆتهمایهی نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ، بیانووی هێڕشی ده‌ره‌کی بۆسه‌ر قه‌ندیل کارتی سهختهپیشانی ئه‌و خهڵکهدهدرێت ، و وه‌ک ههڕهشهێک له‌و خهڵکهمهترسی شه‌ڕی براکوژی ده‌که‌نه پێلانی دووه‌م . واتهخهڵکینه ویران و تورکیا مافی خۆیانه خوێنمان بڕێژن له‌سه‌ر خاکی خۆمان، و خۆتان مت که‌ن ، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی چهنگمان که‌وتووه لێمانی تێک نه‌ده‌ن ، و لیمان نه‌که‌ن به‌هه‌را با به‌دووقۆڵی بیخۆین ، ئهگهرنهئامادهین شه‌ڕ بکه‌ین بۆ مانه‌وه‌مان له‌ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و دهسهڵاتهکهلهسهر داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل چ شه‌ڕێکی نایهوهتا گه‌یشت به‌وه‌ی ده‌بابه‌کانی به‌عس بێنێته‌ناو هه‌ولێرو خوێنی کوردی پێ بڕێژن ، ئه‌مرۆکه‌ش به‌هه‌مان شێوهفڕۆکهجهنگی یه‌کانی تورک منداڵ و ئافره‌تی بێتاوانمان ده‌سوتێنن هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه دریخیان نهکردووهلهڕژتنی خوێنی ئه‌و مللهتهبۆ مانه‌وه‌یان تا گه یشتن بهدهسهڵاتیفیفتی فیفتی له‌بازرگانی. ئه‌گه‌ر نیشتمان فرۆش نه‌بوایه‌ن نه‌خشه‌ی میتران تان نه‌ده‌دا به‌تورک ، و عیراقی ڕوخاوتان پینه نه‌ده‌کرده‌وه بۆ عه‌ره‌ب ، هه‌رێمی فیدرالیش خۆتان چاک ده‌زانن که کارتۆن و مهقهبایه ، و ئێوه‌ش ته‌نیا شه‌ریکی بازرگانین له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست