ده‌بێ هوشیار زێباری دادگایی بکرێت
Saturday, 15/08/2009, 12:00
گرتنی 17 په‌نابه‌ر شه‌قامی دانیمارک ده‌هه‌ژێنێت.
چیرۆکی نارده‌نه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی، که مافی مانه‌وه‌یان په‌نابه‌ری وه‌رناگرن، له‌سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیره گه‌نده‌ڵکه‌ی به‌ناو عێراق ده‌ستی پێ‌کرد بۆ یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له نیۆیۆرک بڕیارییان له سه‌ری دا.
زیاتر له 600 په‌نابه‌ری عێراقی به کورد و عه‌ره‌به‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک بوو که‌یسه‌کانیان به هه‌ڵپه‌سێوراوی مابۆوه، هه‌ندێکیان به ئاره‌زوی خۆیان به وه‌رگرتنی بڕیک پاره که به ڕیژه‌ی 10 هه‌زاری دۆلاری ئه‌مه‌ریکی ده‌کات، قایل بوون و گه‌ڕانه‌وه، هه‌ندێکیشیان په‌نایان برده به‌ر وڵاتانی تر، ئه‌وه‌ی، که مابۆوه په‌نایان برد بۆ ئه‌و که‌نیسه‌یه که شه‌وی 13ی ئه‌م مانگه هه‌موویان ڕاپێچی زیندان کردن.
نیوه‌شه‌وێکی خامۆش سه‌دان پۆلیسی دانیمارک وڵاتێکی دیموکرات و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ به‌لام هه‌ڵسوکه‌وتی پۆلیسه‌کان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌کان و خۆپێشانده‌رانی دانیمارکی هه‌ڵسو که‌وتێکی ئه‌وپه‌ڕی دڕه‌نده‌یی و عێراق ئاسای هه‌بوو.
دیمه‌نی ئه‌و گه‌نجه‌ی خۆی ده‌خاته ژێر تایه‌ی ئه‌و پاسه‌ی په‌نابه‌ره گیراوه‌کانی تێدایه هێنده کاریگه‌ره که له ناو کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی دانیمارک ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
هۆشیار زێباری خه‌ڵک ڕه‌وانه‌ی جه‌هه‌ندمه‌که‌ی عێراق ده‌کاته‌وه و گه‌نجانی چه‌پی دانیمارکیش ئاوا ناڕه‌زایی ده‌نوێنن.
به‌پێی قسه‌ی دانیمارکییه‌کان له‌مێژووی دانیمارکدا ئه‌مه یه‌که‌مجاره به‌م شێوه‌یه پۆلیسی دانیمارکی له نیوه‌شه‌ودا هه‌ڵبکوتێته سه‌ر که‌نیسه‌یه‌ک، که خه‌ڵکی سڤیل و نه‌خۆش به‌شێک پیر و ژن و منداڵی تێدایه.
سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م وڵاته زۆربه‌یان کۆکن له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه،جگه له حیزبه چه‌په‌کان نه‌بێت، ته‌نانه له‌میدیاکانی خۆشیانه‌وه پاساو بۆ هێرشی پۆلیسه‌کان ده‌هێننه‌و و ده‌ڵێن یاسا له که‌نیسه‌شدا پیاده ده‌کرێت.
کۆبوونه‌وه‌ی 25 هه‌زار که‌سی دانیمارکی بۆ خۆپێشاندان و پرۆتستۆی ئه‌م کاره نامرۆیانه‌ی پۆلیس، هه‌م ده‌وڵه‌تی دانیمارکی شه‌رمه‌زار کرد هه‌م ده‌وڵه‌تی به‌ناو عێراق له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه هوشیار زێباری.
دیمه‌نێک له‌ناو که‌نیسه‌دا له‌کاتی گرتنی په‌نابه‌ره‌کان
http://ekstrabladet.tv/nyheder دیمه‌نی خۆپێشانده‌رانی خه‌ڵکی دانمیارک رۆژێ دواتر
http://ekstrabladet.tv بابه‌تێکی پێشوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هوشیار زێباری
http://www.kurdistanpost.com ************************************************
ڕۆژ20090814 له کۆپنگاگن زیاد له 15000 هه‌زار هاوڵاتیی و که‌سایه‌تیی به‌ناوبانگ و نووسه‌ر خۆپیشاندانێکیان دژی فه‌رمانی گرتن و ناردنه‌وه‌ی ئه‌و کوردانه کرد، که شه‌وێک پێشتر پۆلیس هه‌ڵیکوتایه سه‌ریان و له که‌نیسه‌یه‌کی دانیمارکی هێنانییه ده‌ره‌وه، بۆ بینینی خۆپیشانه‌که‌ی کۆپنهاگن کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه ئه‌و فلیمه‌ی خواره‌وه بکه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست