کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاوشارکێ ی ده‌سته‌ڵات و گۆڕان

Monday, 26/09/2011, 12:00






گۆڕان هاتوه‌‌ دوو هه‌واڵ به‌درۆده‌خاته‌وه‌ و له‌به‌یاننامه‌یه‌کیاندا ده‌ڵێن :

"له‌ ژماره‌768ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی 25/9/2011دا، هه‌واڵێك به‌ناونیشانی
(ورده‌كاریی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتوه‌: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتون، كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای گۆڕان بوه‌. راستی هه‌واڵه‌كه‌ به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی بوه‌، نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
هه‌ر ئه‌مڕۆش رۆژنامه‌ی روداو، هه‌واڵێكی تری بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ گوایا (به‌رپرسێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌) وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ و كاك نێچیره‌ڤان بارزانی ببێته‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت، هیچ پاساوێك له‌به‌رده‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا نامێنێت بۆ به‌شدارینه‌كردن له‌ حكومه‌تدا، بگره‌ به‌شداریش ده‌كه‌ین). لێره‌وه‌ ده‌ڵیین كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ تاكێكی كوردا نیه‌ تا به‌سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌گات، به‌ڵكو كێشه‌كان له‌ سیسته‌می حكومڕانیدا ده‌بینێته‌وه‌. گۆڕان به‌شداری ئه‌و كابینه‌ نوێیه‌ی حكومه‌تیش ناكات."

http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=39736&cat=1

ده‌بینین گۆڕان که‌وتۆته‌ چاوشارکێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خائین دا وه‌ک دوو دڵدار هه‌ریه‌ که‌یان ده‌ڵێت ئه‌وان داوای ژوانیان لێکردووین ، ئایا گیروگرفتی نێوان دوو دڵدار ئه‌وه‌یه‌ کامیان ده‌ستپێشخه‌ر بوون له‌ داوای بینین و ژوان ؟ یان ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕاست دڵداری یه‌کن و یه‌کتریان خۆش ده‌وێت ...
ئایا ده‌سته‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی شه‌رعیه‌تیان ماوه‌ و له‌ به‌ره‌ی گه‌لدان به‌لای گۆڕانه‌وه‌؟ ئه‌مه‌ پرسیاره‌که‌یه‌ نه‌ک کامیان ده‌ستپێشخه‌ربوون له‌داوای کۆبوونه‌وه‌ و دانیشتندا...
ئه‌گه‌ر به‌لای گۆڕانه‌وه‌ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و مافیایه‌ی ئێستا شه‌رعیه‌تی هه‌یه‌ و ده‌بێت کۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ بکرێت تا چاکسازی بکه‌ن ، ئه‌وا با واز له‌دروشمی زل و بریقه‌دار و ڕادیکال بێنن که‌ خۆی له‌ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا ده‌بینێته‌وه‌ چونکه‌ مه‌حاڵه‌ ئه‌و گۆڕانه‌ له‌ سیسته‌مدا ڕووبدات ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ و مافاکانیان له‌ ده‌سته‌ڵاتدا بن ، هه‌ر چۆن گاڵته‌جاری بوو چاکسازی و ڕیفۆرم له‌ ژێرسایه‌ی بن عه‌لی تونس و مباره‌کی میسر و قه‌زافی لیبیا و ئێستاش هیوای ژیانێکی ئازاد و دادپه‌روه‌ریانه‌ گاڵته‌جاری ومه‌حاڵه‌ له‌ژێرسایه‌ی ئه‌سه‌دی سوریا و دیکتاتۆره‌کای تری ناوچه‌که‌...
بۆیه‌ نه‌ک هه‌ر گاڵته‌جاریه‌ ، به‌ڵکو کاره‌ساتیشه‌ گه‌ر گۆڕان له‌ هه‌وڵی چاکسازی و گۆڕینی سیسته‌م دا بێت له‌ژێرسایه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ تاڵانکه‌ر و نیشتمانفرۆش و خاینه‌دا..
جا ئیتر با گۆڕان به‌و هه‌واڵه‌ نامه‌تیقیانه‌وه‌ مه‌شغوڵمان نه‌که‌ن که‌ گوایه‌ گۆڕان نه‌بووه‌ ، به‌ڵکو بارزانی بووه‌ داوای کۆبوونه‌وه‌ی کردووه‌ و به‌شداری له‌ حکومه‌تی نێچیریش دا ناکه‌ن .....
گۆڕان ده‌یتوانی له‌ بری کۆبوونه‌وه‌ی داخراو ، بۆ یه‌که‌مین جار منازه‌ره‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی ئاماده‌کردایه‌ ، با ئه‌و کاته‌ ڕاشکاوانه‌ گۆڕان و ڕێبه‌ره‌که‌ی که‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ ئامانج و کار وپڕۆگرامی خۆیان به‌ره‌و ڕوو به‌ مه‌سعوود له‌ به‌ر چاوی کامێره‌کانه‌وه‌ به‌ خه‌ڵک بووتایه‌ و ڕێگه‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ سه‌ربه‌خۆکان بدرایه‌ پرسیاریان له‌ قاره‌مانی سی و یه‌کی ئاب بکردایه‌ ، تا خه‌ڵک به‌ ته‌واوی له‌ ئاستی تێگه‌یشتن و پیلانه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ بگه‌یشتایه‌...
به‌ڵام گۆڕان هه‌ر به‌ عه‌قڵی شاخ وکۆنی کۆمه‌ڵگای کوردی که‌وتۆته‌ کۆبوونه‌وه‌ی ژووره‌ داخراوه‌کان و کۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ ده‌که‌ن و له‌ هه‌رکۆبوونه‌وه‌یه‌کدا باسی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر ده‌که‌ن یان لێژنه‌ دروست ده‌که‌ن و له‌ بازنه‌یه‌کی داخراودا ژیانی سیاسیان به‌ڕێده‌که‌ن..
دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ تاڵانکه‌ره‌‌ جگه‌ له‌ شه‌رعیه‌ت پێدانیان و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێت ، وه‌ به‌مه‌ش زیانێکی گه‌وره‌ به‌ ڕاپه‌ڕینی چاوه‌ڕنکراوی خه‌ڵک دێنێت له‌دژی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ پۆلیسی و دیکتاتۆریه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی.....
  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە