به‌ناو به‌ڕێوه به‌ری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی کوانێ ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ؟
Saturday, 08/05/2010, 12:00
پێشه‌کی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی دایک و خوشک و ته‌واوی بنه‌مه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان و سه‌رجه‌م ڕۆشنبیران و ڕۆنامه نووسان و هاوڕێ خوێندکاره‌کانی ده‌که‌م هیوادارم ئه‌مکاره‌ساته دوا خه‌می هه‌مووان بێت. بۆ کاکه سه‌رده‌شتیش ده‌ڵێم شه‌هیده‌که‌ی پێنوس و ده‌نگ و ڕاده‌ربڕینی ئازاد شه‌هیده بوێره‌که‌ی شاری هه‌ولێرم، سڵاو ئه‌ی تێکۆشه‌ری ئازا و جه‌ربه‌زه گیانت شاد به به‌هه‌شتی دڵ و ده‌روونی میلله‌ته‌که‌ی خۆت. ئه‌ی ئافه‌رین بۆ بوێریت، کاکه سه‌رده‌شت عوسمان بڕیارت دابوو که مه‌رگ ببه‌زێنی ئه‌وه سه‌لماندت نه‌وه‌ک هه‌ر مه‌رگت به‌زاند،به‌ڵکو مه‌رگ هێنه‌ره ترسنۆکه‌کانیشت به‌زاند، گه‌یشتیه ترۆپکی سه‌ربه‌رزی، گه‌یشتیه ئه‌و کاروانه‌ی که ساڵه‌های ساڵه که‌وتۆته ڕێ و خوێن ده‌کاته جه‌سته‌ی ئازادی و ڕزگاڕی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م میلله‌ته، گه‌یشتیه‌وه هاوڕێی ڕێبازه‌که‌ت سۆرانی مامه حه‌مه که دوێنی بوو له پێش تۆ ماڵئاوایی سه‌ربه‌رزی و ژیانی نه‌مری له هه‌ر هه‌موومان و له تۆش کرد. دڵنیابن کاروان چیه‌کانی ڕێگای ئازادی ئه‌م کاروانه بێ کۆتاییه و ناشوه‌ستێ تا سه‌رکه‌وتن و ئازادی و دیموکراسییه‌ت و ژیانێکی به‌که‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف مه‌ندانه نه‌یه‌نێته دی بۆ میلله‌ته‌که‌ی خۆی. شه‌هیده‌کانی ئازادی و پێنووس شانازی بکه‌ن به قاره‌مانی خۆتان، شانازی بکه‌ن به خۆتان که جه‌سته‌ی خۆتان کرد به گڕی ئه‌و مۆمه نه‌کوژایه‌وه سه‌دان و هه‌زاران مۆمی ترتان پێداگیرساند بۆ ڕوناکی و درێژه پێدان. ئێستا زیاتر دڵنیام شاره‌که‌م هه‌ولێر سه‌ر شۆڕی و نزمی هه‌ر گیز قبوڵناکات و به خۆیه‌وه ناگرێت وه کاتی خۆ پاککردنه‌وه‌شی له دزو دیکتاتۆره سووره‌کان زۆری نه‌ماوه. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ی که هه‌رده‌م به خۆت و پارتیه‌که‌ته‌وه خۆتانی پێهه‌ڵده‌کێشن و خۆتانی پێ گیڤده‌که‌نه‌وه ئاسایش ئه‌مانه‌تی هه‌رێمی کوردستانه هه‌روه‌ک خۆتان ڕۆژانه وه‌کوو تووتی ده‌یڵێنه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌رکه‌وت ئه‌و ئاسایشه‌ی که باستان ده‌کرد ته‌نها ئاسایشه بۆ کۆمپانیا بیانیه‌کانی شه‌ریکه دزه‌کانتان. بۆئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و کۆمپانیا بیانیه‌کان بهێنن بۆ کوردستان بۆ فه‌رهوود کردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته به شه‌ریکی. ده‌رکه‌وت که ئه‌و ئاسایشه‌ش نه‌ک هه‌ر له‌ق بووه، به‌ڵکو هیچ بنه‌ماشی نه‌بووه، وه ناشتوانن نه‌وه‌ک هه‌ر ئاسایشی کۆمپانیا بیانیه‌کان بپارێزن، ئه‌وه‌تا ناتوانن ئاسایشی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانیش بپارێزن. به دڵنیاییه‌وه له‌مه‌ودوا ناتوانن ژیانی قونسوڵگه‌رییه بیانیه‌کان و کۆمپانیا بیانیه‌کان و سه‌رمایه‌داره بیانیه‌کانیش له کوردستان بپارێزن. وه ناشتوانن چیتر به ئاسانی به وشه‌ی هێمنی و ئه‌مانه‌تی بێ ناوه‌رۆک و بنه‌ما کۆمپانیا و قونسوڵگه‌ری بیانی به ئاسانی بێننه کوردستان. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی دڵنیام ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رۆکێکی ڕاسته‌قینه بووای وه سه‌رۆکێک بووای متمانه‌ی جه‌ماوه‌رت هه‌بووایه‌و به ته‌زویر نه‌بویتایه سه‌رۆک... ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌بوایه ده‌ست له‌کار بکێشیته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی فاشلیت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین که سه‌رۆک و حزب و ده‌سه‌ڵاته ته‌زویر چیه‌کانی دونیا جگه له دزی و تاڵانی میلله‌ته‌کانی خۆیان به‌و لاوه باکیان به شتێکی تر نیه. هه‌ولێر له ژێر ڕکێف و کۆنتڕۆلی ئێوه‌دایه هه‌ر له 31 ئابه‌وه که‌وتونه‌ته هه‌ڵ لوشینی هه‌ولێرو فه‌رهوودکردنی به بێ پسانه‌وه، که چی ناتوانن ئاسایشی هاوڵاتیانی تیا بپارێزن. ئه‌وه‌تا به ڕۆژی ڕوناک به به‌ر چاوی پۆلیس و ئاسایش و پاراستنه ترسنۆکه‌کانت گه‌نجێکی خوێندکاری ڕۆژنامه نووس له به‌ر ده‌رگای زانکۆ به به‌رچاوی هاوڕێ خوێندکاره‌کانی ده‌ڕفێنن و له شار ده‌یبه‌نه ده‌ر بۆ شاری موسڵ لانه‌ی تیرۆسته‌کان له وێ شه‌هیدی ده‌که‌ن. ئه‌وه‌مانای چیه؟ ئه‌وانه کێ بوون ئه‌وه‌ی به‌و کاره هه‌ڵسان؟ ئایا ئه‌مانه خه‌ڵکانێکی ئاسایی و بێ به‌ڵگه‌ی ڕه‌سمی بوون؟ ئایا ئه‌مانه ئاسایش و پاراستنی خۆتان نه‌بوون؟ ئه‌ی کوا که‌ریم سنجاری گه‌نده‌ڵی ناوخۆ نه‌ک وه‌زیری ناو خۆ له کوێ یه؟ ئایا که‌ریم سنجاری گه‌نده‌ڵی ناوخۆ کار‌و پیشه‌ی ته‌نها سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی کوردستانه هه‌ولێریش به‌تایبه‌تی؟ یان ئیشی که‌ریم سنجاری گه‌نده‌ڵی ناوخۆ ته‌نها شه‌رعیه‌تدانه به‌و قه‌زه‌مانه‌ی که له حزبه‌کانی تر دایان ده‌بڕێنن؟ کوانێ هێمنی و ئه‌مانه‌تی کوردستان له کوێدایه؟ ئه‌ی کوا ئاسایش و پاراستنه ترسنۆکه‌کان؟ ئایا کار‌و کرده‌ی ئه‌مانه ته‌نها کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و جاسووسی کردنه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان بۆ کوشتن و ده‌مکوتکردنیان؟ هه‌ر هیزێکی تر هه‌ر گرۆپێکی به هه‌ر ناو‌و نیشانێک بێت به‌بێ ئاگاداری ئێوه نه‌بووه. ئێوه‌ش مه‌سعود بارزانی وه‌کو پارتی و سه‌رۆکی پارتی وهه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دایه له‌م کاره تیرۆستیه به‌رپرسن. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی تا دوێنی به‌عسی داگیرکه‌ر به هێزی کڵاو سووره‌کانی سووکایه‌تی به شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تمان ئه‌کرد، زیندانی ئه‌کردین، تاڵانی ئه‌کردین، ئه‌ی کوشتین، ئه‌نفالی ئه‌کردین، سه‌رکوتوو ده‌مکوتی ئه‌کردین بۆئه‌وه‌ی پێنووسی ئازاد به‌کار نه‌هێنین بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادی هه‌ڵنه‌بڕین بۆئه‌وه‌ی ڕای ئازادانه ده‌رنه‌بڕین. کۆڵمان نه‌دا وه چۆکمان بۆ به‌عسیش دانه‌دا،وه ئه‌وه‌ی به‌عسیش به‌و میلله‌ته‌و هه‌ر تاکێکی ئه‌و میلله‌ته‌ی کردبایه ئه‌وا ده‌بوو به داستانێکی قاره‌مانی و شۆڕشگێڕی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌عس بوو داگیرکه‌رێکی ده‌ره‌کی بوو. به‌ڵام ئێستا له ژێر سایه‌ی حوکمێکی به‌ناو کوردی خۆماڵی ئه‌گیرێین، ئه‌کوژرێین،زیندانی ئه‌کرێین،سووکایه‌تی به شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تمه‌ن ئه‌کرێت، پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌رچی هه‌یه‌و نیه ئه‌یدزن، سه‌رکوتوو ده‌مکوتیش ئه‌کرێن، زمانیشمان ئه‌بڕن بۆئه‌وه‌ی قسه نه‌که‌ین ڕه‌خنه نه‌گرین، ڕایه‌کی ئازادانه ده‌رنه‌بڕین. ده‌تانه‌وی وه‌کو ئاژه‌ڵ له پێناو پاراستن و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان به‌کارمان بێنن، هه‌رچی مافی مرۆڤایه‌تیشمان هه‌یه به سووکایه‌تی پێکردنه‌وه پێشێلی ده‌که‌ن. هیچتان بۆمان نه‌هێشتۆته‌وه به‌وه‌ش ناوه‌ستن ئه‌وه‌تا گیانیشمان له جه‌سته ده‌ڕفێنن. تاکه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی لێتانی قه‌بوڵبکه‌ین؟ پرسیارێکت لێده‌که‌م وه هیوادارم جوورئه‌ت بکه‌یت له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی خه‌ڵکی کورستانیش نه‌ده‌یته‌وه، وه‌ڵامی خۆت له ناو خۆتدا بده‌یته‌وه. دوێنێ بوو به‌عسی داگیرکه‌ر به هێزه کڵاو سووره‌کانی ئه‌و هوموو شتانه‌ی که باسمکرد پێی ده‌کردین. که چی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو خۆماڵی کوردی به هێزی جامانه‌ی سوور هه‌مان شتمان پێده‌کاته‌وه بگره زۆر قورستریشه بۆمان له ڕووی سیکۆلۆژی و ده‌رونیه‌وه،مه‌سعود بارزانی ده‌کرێ وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم جیاوازییه‌کانی نێوان كڵاو سووره‌کانی دوێنی و جامانه سووره‌کانی ئه‌مڕۆمان بۆ دیاری بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌وه‌ی که ئه‌وهێزه‌ی تا دوێنی به‌ناو خه‌باتی بۆ ڕزگاریمان ده‌کرد ئه‌مڕۆ نه‌بۆته داگیرکه‌رێکی خۆماڵی کوردی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست