کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پارتی به ‌نهێنی بڕیاری دامه‌زراندنی 5000 زیره‌ڤانی دیكه‌ی داوه‌

Thursday, 02/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری سۆران
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شێخ شه‌جیع بارزانی كارگێری لقی سۆرانی پارتی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ به ‌بڕیاری بارزانی به‌ نهێنی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، كه ‌پارتی له ‌سنوری قه‌زای سۆران و مێرگه‌سۆر و ئاكرێ 5000 زێره‌ڤانی نوی داده‌مه‌زرێنیت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ‌نووسراوی نهێنی كراوه ‌هه‌وڵ بدرێت سه‌رجه‌م بارزانییه‌كان و سۆرچی و هه‌ركی و زیباره‌یه‌كان ناونووس بكرێن و له‌ه ه‌ر عه‌شیره‌تێك ئامر لیوایه‌ك دیاری بكرێت و باره‌گای فه‌رمانده‌ییه‌كانیشیان له‌سنوری قه‌زاكانی خۆیان ده‌بن و ئه‌گه‌ر له‌و رێژه‌‌یه‌ش زیاتر بوو ئاساییه‌ زیاتر وه‌ربگیرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیک له‌ دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر به‌رپرسی لق سۆرانی پارتی ئه‌وه‌ زانراوه، ‌كه ‌مه‌سعود بارزانی به‌نیازه ‌له‌و ڕێگه‌یه‌وه ‌وه‌ك فه‌وجی خه‌فیفه‌ی جاران عه‌شیره‌ته‌كان كۆبكاته‌وه ، ئه‌میش به ‌به‌خشینی زه‌وی و سه‌یاره‌ و ده‌مانچه ‌و دیوه‌خانه ‌به‌خشینه‌وه‌.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ كاتی پێویست بۆ روو به‌ رووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناره‌زایی و ئۆپۆزیسۆن به‌كاریان ده‌هینێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، ته‌نها به‌شێك له‌ عه‌شیره‌كانی بارزان و زیباریه‌كان تا ئیستا ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و لیوایانه‌ بوونه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سورچیه‌كان و هه‌ركیه‌كان كه‌متر به‌ده‌نگ ئه‌و جاشێتییه‌ نویه‌وه‌ن بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە