سیاسیه‌كانمان درۆزنن ؟ یان درۆزنه‌كانمان سیاسین؟
Monday, 05/08/2013, 12:00
1402 بینراوە
لەسەر فەرمایشتەکەی کاکم شەهید (سەردەشت عوسمان خاڵێکم دانا و هاتمە سەری خەت)
سیاسەت و سیاسیی پێکەوە دوو ووشەی لوولدراون، یەکێکیان بێ ئەوی تر ئەژنۆی ڕێکردنی نییە ، لێرە لەم ووڵاتە، سیاسییەکان، کە بە سیاسەت بست بە بستیان لە سەر خۆیان تاپۆ کردووە، ئێمە تێیدا بێبەش نین لەهەردووکیان.
یان کوردستان یان نەمان.
سەری ئەم مانگە دەوڵەتی کوردی ڕادەگەیەنم.
هەمووکات خۆم بە پێشمەرگە دەزانم بۆ بەرگری لەخاکی پیرۆزی کوردستان.
بۆ پیشەوە بەرەو ئازادی یەکجارەکی،
تا دڵۆپی خۆینی ناو دەمارەکانمان بەرگری لەکوردستانی بوونی کەرکووک دەکەین.
کەرکووک دڵ و قودسی کوردستانە.
ئەم ڕستە دروشمە ناڕاستانەی سەرەوە ڕۆمان و چیرۆکی بەرئاگرادن نین تەنانەت هیچ پەیوەندیەکیشیان بەئەفسانەی هیندەکانەوە نییە، بەڵکو بریتین لە ناوەڕۆکی ووتاری بەناوسەرکردایەتی گەلێک لەوەتەی خوا دروستی کردوە خەبات دەکا و خوێن دەڕێژێ و گفتۆگۆ دەکات لە پێناوی کیانێکی ئازاد‌و سەربەخۆدا.
ئەم ووتارو درووشمانە سەرکردەکان هەر ساڵەو لە بۆنەیەکی حیزبی خۆیاندا بەزەوق و شەوقێکی جیاوازەوە دەیماڵنەوە بەڕووی خەڵکدا، هەر بۆیە من دەڵێم مایەی شەرمەزارییە لەڕووی ئەخلاقی نەتەوەییەوە شەرمیان نەشکابێ بۆ بابەتێک، کە ناوی دەوڵەتداریی سەربەخۆیە بەجۆرێک وا حاڵی کرابن یان بەفشارێکی دەرەکی پێمان بڵین زەمینەی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی کاڵوکرچە و وەرزی پێگەیشتنی نەهاتووە.
من وەک گەنجێک لێتان دەپرسم : تۆ ئەی خۆ بەسەرکردەزانی میللەت! ئەی ئەو کەسەی کۆمەڵێک پێشگرو پاشگرت لکاندوە بە ناوەکەتەوە، کە ناچارم لەگەڵ ناوهێنانت (کەرەڤانە) لەگەڵ خۆمدا ڕاکێشم لەبەر زۆری ووشەی (بەڕێز و جەناب) و هتد ... نازی چیم بەسەردا دەکەی؟
تۆ دەڵێیت من سەرگردەی گەلێکم کە خاوەنی (هەڵەبجەو ئەنفال و کۆڕەو) و سەدان کارەساتی ترم لە ڕابووردودا لە ئێستاشدا خۆت بە خاوەنی بەناو (حکومەت و پەڕلەمان و ئابووریەکی لەژمارەنەهاتوو) دەزانیت! دەی بۆ لێوت تەتەڵە دەکات لە کاتی ناوهێنانی دەوڵەتی کوردییدا؟ کەسانتان هەیە لەبەرزترین پلە و پۆستایە بەس بۆ ڕاییکردنی ڕۆژ و مێشک گوشینی تاکی کورد دەڵێن: وەک ڕای کەسی خۆمان: بەڵێ بۆ دەوڵەتی کوردی دەی باشە تۆ ئەو کورسیەت بۆ داگیرکردووە کە نەتوانی هێندەی قورسایی کورسیەکەت قسەبکەیت؟
دوای مێژوویەک لەخەبات و ئۆقیانوسێک لەخوێندان تازە هاتووی باسی فیدراڵیزمم بۆ دەکەیت ؟ گەلی کورد بۆ ئەمە شۆڕشی کرد؟ بۆ پێت وایە خاوەن ماڵ وا بەئاسانی لێت دەگەڕێ بە خۆشی لەناو خانوەکەیدا پاڵ بدەیتەوە؟ فیدراڵی بریتیە لە کرێچی بوون.
زۆرن ئه‌وانه‌ی ته‌نها به واژۆیه‌ك نكوڵیان له‌كورد بوون نه‌كرد و له‌سێداره دران ویژدانتان هه‌بێ كورد گه‌لێك قووربانی داوە، ژماره‌یان كه‌مه ئه‌و گه‌لانه‌ی بێ ده‌وڵه‌تن ئێوه‌ش به سیاسه‌تێكی داڕێژراوی دوژمنانی داگیرکەری کوردستان دێن باسی لایه‌نه تەسکەکانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن و ده‌چنه سه‌ر باسی به‌ڕێوه‌بردن بێ شه‌رمانه باسی (ڕۆتین،گه‌نده‌ڵی،جام ڕه‌ش،چاكسازی) ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسی ده‌زگای هه‌وڵگری فلانه وڵات شه‌رمتان ڕژابێ و پێیان ووتبن بەس باسی ئەمانە بکەن.
ده‌مه‌وێ باش حاڵیتان بكه‌م كه ئێوه‌ن بەربەستی جدی له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی كوردی لادانی دوو چین له‌تارمایی و پێستی ڕووتان پێویستره له لادانی جامی ڕه‌ش،چینێك خه‌بات و مێژووی گه‌لتان شێواندوه و به پێچه‌وانه‌ی ئەو ئاڕاسته‌یە هه‌نگاوتان ناوه ، گه‌ل سه‌ری سوڕماوه لێتان دیار نیه كێن؟ چینێكی تر له‌تارمایی ڕووتان و ڕه‌شتر له جامی سەیارهكانتان ئه‌وه‌یه خاوه‌نی خیانه‌تی زۆرن ئه‌وه‌ی پێویسته چاكسازی تێدا بكرێ ئێوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كورد و خاكه‌كه‌ی خاڵی بێته‌وه له كۆی ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی كه ژێر به ژێر له ڕابردوو و ئێستاشدا واژۆتان كردوه دژ به ئامانجی نەتەوەی كورد. به‌سه له‌وه زیاتر یاری به خوێنی شه‌هیدان و بیر و هۆشی خه‌ڵكی مه‌كه‌ن و دژ به ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان سیناریۆ دامه‌ڕێژن و وا پیشانی هاوڵاتی بده‌ن كه بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی هێشتا زووه ئه‌وه‌تا ڕۆشنبیران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته دەربارەکانتان وا لێكردوه وڵاتی سودان و گه‌له‌كه‌ی به شیاوتر بزانن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت ئه‌مه جۆرێكه له گه‌وجاندن و ناشیرینكردنی تاکی کوورد كه له پاڵ هه‌موو ئه‌و پێویستیانه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت فێڵ له‌خۆی بكا و كوردستان به نزیكی سودانیش نه‌زانێ.
زۆر شه‌رم ده‌كه‌م ئێوه سه‌ركرده‌م بن له‌كاتێكدا ڕۆژانه ده‌تانبینم چ جۆره سهركارێكن، بونه‌ته به‌به‌غای ئه‌م و ئه‌و ته‌نانه‌ت دژایه‌تی پارچه‌كانی تری كوردستانیش ده‌كه‌ن یه‌كێك به عیلمانی و یه‌كێك به ئیسلامی و ئه‌ویتر به شوعیه‌ت و یه‌كێك تا ئێستا خۆی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه بە شێوەیەک په‌رته‌وازه‌ن هه‌ر چه‌ند ده‌كه‌م بۆم كۆناكرێنه‌وه ته‌نانه‌ت له ژێر سێبه‌ری ئاڵایەکیشدا یەک ناگرنه‌وه لێره‌دا ده‌توانم به یه‌قینه‌وه بڵێم : قسه و وتاری خۆ بەسهركرده سیاسیه‌كان هێندە بۆگه‌ن بووه گه‌ل ئیشتیهای ژیانی نه‌ماوه بۆیه تا ئێستاش بەدوای ئەو پرسیارەدا وێڵم ئایا (سیاسیه‌كانمان درۆزنن یان درۆزنه‌كانمان سیاسین) سەرکەوتن بۆ گەلە.
لێزان بەکر
هەولێر
٥-٨-٣٠١٣