کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ جاري يه‌كه‌م له‌ مێژووي كورددا مه‌نه‌فێستي نه‌ته‌وه‌يي كورد نوسرا

Saturday, 15/03/2014, 12:00

1519 بینراوە


بۆ جاري يه‌كه‌م له‌ مێژووي گه‌لي كورددا به‌ مه‌به‌ستي به‌هێزتر كردني هێزري ناسيۆناليستي كوردي و له‌ يه‌كتر نزيككردنه‌وه‌ پارت و لايه‌نه‌ سياسييه‌كاني كوردستان مه‌نه‌فێستي نه‌ته‌وه‌يي كورد، له‌ لايه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێرِي كورد ئه‌رده‌لان هه‌ورامييه‌وه‌ (گۆران) نووسرا.
به‌ پێي گوته‌ي ئه‌رده‌لان هه‌ورامي ئه‌و مه‌نه‌فێسته‌ چوارچێوه‌يه‌كي گشتييه‌ بۆ زيندووكردنه‌وه‌ي هێزري ناسيۆناليستي كوردي و به‌هێزتر كردني هه‌ست و رۆحي نه‌ته‌وايه‌تي و نيشتمانپه‌روه‌ري له‌ كوردستاني گه‌وره‌دا و هه‌روه‌ها سه‌ره‌تايه‌كي نوێيه‌ بۆ كۆ كردنه‌وه‌ي پارت و لايه‌نه‌ سياسييه‌ كوردييه‌كان له‌ ده‌وري نرخه‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌كاني گه‌لي كورددا.
مه‌نه‌فێست له‌ شه‌ش به‌شي سه‌ره‌كي پێكهاتووه‌. پێشكه‌ي، پێناسه‌ي نه‌ته‌وه‌يي كورد و كوردستان، كێشه‌ سه‌ره‌كييه‌كان، نرخي نه‌ته‌وه‌يي، حكمه‌ گشتييه‌كان، ستراتيژي نه‌ته‌وه‌يي و ئالَترناتيفي چاره‌سه‌ري.
نووسه‌ري مه‌نه‌فێستي نه‌ته‌وه‌يي سه‌ره‌رِاي نووساندني پێشه‌كييه‌كي كورت، باسي له‌ راستييه‌ مێژووييه‌كاني گه‌لي كورد، ناسنامه‌ و هه‌بووني نه‌ته‌وه‌يي گه‌لي كورد، كێشه‌ و پرسه‌ سه‌ره‌كييه‌كاني نێو كۆمه‌لَگه‌ي كوردي و كێشه‌ و پرسي نێوان پارت و لايه‌نه‌ سياسييه‌كاني كوردستان و هه‌روه‌ها باسي له‌ چۆنێتي داناني ستراتيژيه‌تێكي نه‌ته‌وه‌يي بۆ گه‌يشتن به‌ يه‌كێتييه‌كي به‌هێزي نه‌ته‌وه‌يي و كوردستاني گه‌وره‌ و سه‌ربه‌خۆيي كوردستان كردووه‌ و له‌ به‌شي كۆتاييشدا سێ رێگا چاره‌ي وه‌ك ئالَته‌رناتيف بۆ چاره‌سه‌ر كردني يه‌كجاره‌كي پرسي كورد شرۆڤه‌ كردووه‌.
نووسه‌ري ئه‌و مه‌نه‌فێسته‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ واران پرێس داواي له‌ رۆشنبيران، سياسه‌تمه‌دار و نووسه‌راني ناسيۆناليستي كورد كردووه‌ پێشنيار و تێبينييه‌كانيان له‌ رێگاي ئه‌و ئيمه‌يله‌وه‌ بۆ بنێرن.
wareminkurdistan@live .com
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ لينيكي لێدوانه‌كه‌ي ئه‌رده‌لان هه‌ورامييه‌ بۆ مالَپه‌رِي واران پرێس
http://www.waranpress.com/giringtirin-nuceyen-hefteye-/3416.html


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)