کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مه‌سعود بارزانی له‌ دژی نوری ماليكی كارێکی حیزبی به‌ (بروسك نوری شاوەيس) سپارد

Thursday, 03/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ پيامنێری١ سلێمانی
به‌ پێی سرچاوه‌يه‌ك له‌ فريق شيروان عبدولڕحمان ياريدەدەری مسعود بارزانی، ئەوەی هوڵی ئاشكراكرد، كە مسعود بارزانی له‌ دژی برياركانی نوری ماليكی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی كه‌ داوای ده‌ستگيركردنی بروسك نوری شاوه‌يسيان كردووە له‌سه‌ر دزين و گه‌نده‌ڵيكانی وزاره‌تی به‌رگری ، بۆ ئەوە بروسك نوری شاوه‌يسی كرده‌ ئه‌ندامی ئەنجومه‌نی سەركردايه‌تی پارێزگای سلێمانی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی جەماوه‌ريه‌كانی ئه‌و سنوره‌ی پێسپاردووه‌.
بە قسەی فه‌ريق شيروان، گوایە ڕه‌خنه‌ی گرتووه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌نگاوه‌ی كه‌ نه‌ده‌بوو گه‌وره‌ دزێك و گه‌نده‌لێكی وه‌ك بروسك نوری شاوه‌يسی بخاته‌وه‌ ناو كاروباری پارتییەوە، چونكه‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان باش ده‌زانن كه‌ بروسك چی كردووه‌ له‌ به‌غداد له‌ گه‌نده‌ڵی و بردنی زياتر له‌ (٥٠٠) ملێۆن دۆلار، ئەوەشی باسکردووە، کە کورەکانی نوری شاوەیس، هەموو قومارچیی و بێموڕاڵن، خەلکی سلێمانی ئەو بنەمالەیەی خۆش ناوێت، ئەمەش کاردانەوەیەکی خراپی بۆ سەر پاشەڕۆژی پارتی دەبێت،
شایانی باسە سێ رۆژ پيش ئه‌م بابه‌ته‌ فه‌رمانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی گه‌يشتۆته‌ سلێمانی، به‌ڵا م هێشتا بروسك شاوه‌يس ده‌وامی نه‌كردووه‌، تا ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاديرانی ئه‌و سنوره‌ به‌و برياره‌ی مه‌سعود بارزانی نيگه‌رانن و زۆرێكيان پێده‌چێت واز له‌ پارتی بهێنن.
هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی پاراستن له‌و سنوره‌ زياتر له‌ ١٢٠ كاديری پله‌ جۆراوجۆر ماڵه‌كانيان له‌ جياتی باره‌گاكانی بارزانی هه‌ڵبژاردووه ‌و وازهێنانيانی خۆیان ڕاگه‌ياندووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە