کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مامۆستا مەلا کەریم شاریکەندی کێ بووە؟

Friday, 20/12/2013, 12:00

1953 بینراوە






مرۆوێکی ئایینئ ورێزدار وبیرمەند ، جەنابی مەلا کەریم شاریکەندی (مستەفا پورئازەر / خودای لێرازی بێ) لە شەوی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٠٥ هەتاوی لە گوندی" سێوەدین " لە دەوروبەری شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا . بە پێی داب ونەریتی سەردەمی خۆی ، دەستپێکی زانستی دینی لە لای باوکی گەورەی مەلا عەبدولقادر ، بووە. پاشان بۆ وەدەست هێنانی زانست رووی لە ناوچەو گوندەکان کردووە. بەهۆی ئەوەی کە لقەکانی زانستی ئیسلامی جۆرواجۆر بون تا ئاگادار بوایە کە کەسی زانا هەیە زوو دەچوو بۆ لای ووەکی شاگرد وانەی لێ فێر دەبوو. لە مامۆستا بە ناو بانگەکانی ئەو سەردەم دەتوانین بڵێی : مەلا سەید کەریم لە گوندی باخچە،جەنابی مەلا عەبدوڵڵا موحەممەدی ئیمان جومعەی شاری سەقز، مەلا عەلی بوغدە کەندی ، مەلا شێخ حەسەنی شێخی . و مەلا عەلی حەفید وڵزی ، کە هەموویان لە کەسانی ناوداری سەردەمی خۆیان بون .
بە پێی باوەڕی پیاوە ئایینیەکانی سەردەمی خۆی، شەهید شاریکەندی خاوەنی هۆش ورامانێکی بە هێز بووە چووبا هەر کۆڕو کۆمەڵێک دەبوو بە هۆی سەرسوڕمان ،لە شێوەی قسە کردنیدا وەدیار دەکەوت کە زانیاری زۆرە خاوەنی گوتای پڕ لە ناوەرٶکە . لەساڵی ١٣٢٨ هەتاوی هاتە بنکەی زانستی مهاباد وساڵێک لە خزمەت مەلا سدیق سەدەفی پێش نوێژی مزگەوتی عەباس ئاغادا بووە. لە کۆتاییدا خوێندنی باڵای خۆی لەلای بیرمەندو زانیاری کورد جەنابی مەلا حوسێن مەجدی پێشنوێژی مزگەوتی بازاڕ لە مهاباد تەواو کرد وئیزنی وانە گوتنەوەی پێدرا .
زانای ناودار مامۆستا حوسێن مەجدی لە ناودارەکانی سەردەمی خۆێی بووە کە داییم لە گۆشەو کەنارو دەوروبەری وڵات وەک شیعە ئایین وسوننە ئایین لە زانکۆکاندا دەهاتنەلایو فێری دیداریان لە گەڵ ساز دەکرد .لەو کۆڕو کۆمەڵانەدا باس باسی شەهید شاریکەندی بووە کە وەک کەسایەتیەکی ناودارو زانیار یادی لێ دەکرا .دوای وەرگرتنی ئیزن بۆوانە گوتنەوە لە گوندی خەلیفەلوسەر بە ناوچەی سڵدوزی شاری نەغەدە هەروەها ماوەیەک لە شاری نەغەدەوەک پێشنوێژی سوننە ئایینەکان دەستی بەکار کردووە. لەساڵی ١٣٤١ هەتاوی بەوەستو هۆگری خۆی وخواستی خەڵکی مهاباد هاتۆتە ئەو شارە وخەریکی وانە گوتنەوەی کارو باری دینی دەبێ .
مامۆستای شەهید ، زۆرزوو کەوتە ریزی کەسانی لێهاتوو شارەزا کە خەڵکانی دیش کەڵکیان لە زانستی ئەو بەڕێزە وەردەگرت. لە ماوەی ٢٠ ساڵ کە لە شاری مهاباد بووە ژیانێکی بە پێزو سادقانەی بەڕێوە بردووە.کەسانی ئاکادیمیش بۆ ئەوەی کەڵک لە شەهید شاریکەندی وەربگرن بۆ وەرگرتنی پایاننامەی خوێندن لە ئەدەبیاتی فارسی وعەڕەبی بابەتی دینی دەهاتنە لای و بە پێگەیەکی باشیان پێناسە دکرد بۆ راپەڕاندی کارە کۆمەڵایەتیەکان لەهەر بوارێکدا بایە کۆتایی نەدەکرد .
مامۆستای شەهید لە گەڵ هیندێک ناوەندی زانستی زانکۆیی بە ناو بانگی وەکی زانکۆی / ئەلئەزهەر لە قاهیرە وزانکۆکانی تاران پەیوەندی هەبووە. نەمر شاریکەندی . لە شی کردنەوەی قوڕعان ،فەلسەفە ، مێژووی ئێران ومێژووی ئیسلام ، خاوەن رامانی خۆی بووەوهەتا رادەیەک لە بواری زمان وئەدەبیاتی ئینگلیزی وروسی هیندێک لە زانستەنوێیەکان خاوەن فکرو رامان بووە.زۆرینەی پێشکەوتنەکانی زانستی وی خوێندنەوەی شەخسی خۆی وپەڕتوکخانە مەزنەکەی کە دراوە بە مزگەتی مەولەوی لە مهاباد ئەو راستیانی وەدەر دەخەن . شەهید شاریکەندی خاوەنی کەسایەتیەکی بەرز خووخدەی ئارام بووە. قەت ماڵی دونیا و پلەو پایەی لەلا مەبەست نەبووە. قەت خۆی بەدەستەوەنەداوە لە بەرانبەر زالم وملهوڕ بە بێترس قسەی کردووە ئیسلامی راستەقینەی لا گرینگ بووە داییم دژی چەوسانەوەی نەتەوەکەی بووە .
پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئێرانبە شێوەکی شێلگیر بۆ لابردنی زوڵم لەسەر کورد کاری کردووەو حەولی داوەخەڵکی هەنگاوی بۆ چارەسەری کێشەی داویشت و وێڕای چەند کەسی دیکە لە پیاوانی ئایینی چونە لای خومەینی تا کێشەی کوردی لەگەڵ چارەسەر بکەن .
لەبەر ئەوەی کە چارەسەری کێشەی کورد مێژووییە بە زەرەری دەوڵەتانی زلهێزە لەکاتی ئاوادا بە قازانجی خۆیان دەست لە کارو باری کورد وەردەدەن کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە بۆ ئەو سیاسەتە قڕێژەش کوردی خۆماڵی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێ .بۆیە لە کاتژمێر سێزدەو بیست خولەک رۆژی دووشەممە مانگی خاکەلێوە لەساڵی ١٣٦١هەتاوی بە شێوەیەکی لەڕادەبەدەر ناجوانمێرانە ونامرۆوانە پاش نوێژی جەماعەت لە شوێنی کەوش دەرهێناندا بە سێ فیشەک کە لەسەرو گردنی درابوو شەهیدیان کرد .(سرنجی وەرگێڕ : کۆمەڵە بەسەرپەرستی بێچووە دەرەبەگێکی وەک عەڵای موهتەدی کە خۆیان بە لایەنگری چەوساوەکان دەزانی ئەو پەڵە ڕەشەیان لە ژیانی خۆیاندا پێکهێنا کە لە دوا رۆژی رزگاریدا دەبێ لێپرسینەوەیان دەگەڵ بکرێ)
بەو شێوەیە مرۆوێکی زاناو کوردپەروەر بەدەستی نەزان لەناو چوو .لە کاتژمێر ١١ی سەرلە بەیانی لەسەر شانی هەزاران لە خەڵکی مهابادو دەوروبەری لە گۆڕستانی بوداق سوڵتان لە لای دەستی رەوان شاد مەلا حوسێن مەجدی بە خاک ئەسپەردەکرا.
قەت نامرێ ئەوەی دڵی بە ئەوین زیندوویە
بەڵگەیە لەسەر رووپەڕی دونیا رێبازی ئێمە .
سەرچاوە ؛ مێژووی مهاباد لە نوسینی ، جەنابی موحەممەد سەمەدی
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
ت/ فەنلاند/ ١٧/ ٨/ ٢٠١٣


سرنجی وەرگێڕ :
لە نێوان ترۆری سیاسی کە داگیرکار بەسەر زاناو تێکۆشەری کورد ئەنجامی دەدا هیچ جیاوازیەک نییە کە کاتێک حیزبێکی کوردی خۆی بە نوێنەرو ماف پارێزی نەتەوەی کورد لە قەڵەم دەدا. بە بێ هۆ ودەست لە ناو دەستی دوژمن ئەو کارە بکا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی .مانای ترۆر بەوواتایە دێ کە کەسێک یان تاقمێک بە بێ بەڵگە و بە بێ دادگایی کردن لایەنە کەی بکوژێ یا لە ناوی بەرێ ؟ پاشان بە ئاشکرا بە هەموو دونیا بڵێ وشانازی بەو کارە بکا !
حیزبی کۆمەڵە ، لە رۆژهەڵاتی وڵات ئەو منداڵە بوو کە جەلال تاڵەبانی مائۆییستی ئەو کات هاویشتیە رۆژهەڵاتی وڵات و پاشان هەر بۆ خۆی بە دەستوری کۆماری ئیسلامی لە زڕەگوێز خانەنشین و دەست بەسەری کردن ! مەلا کەریم شاریکەندی کاتێک کە / حامیدی کوڕی / لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ئازار دەدرا ئێعدامی بۆ دیاری کرابوو ، زۆر کەس لە کەسانی سەرشناسی کوردو ناکورد داوایان لێ دەکرد نامە بنوسێ بۆ بەر پرسانی باڵای دەسەڵات لە تاران تا کڕەکەی لەدار نەدەن .مەڵاکەریمی شاریکەندی ورەبەرزو بە هیممەت قەت ئەو کارەی نەکرد وخۆی نەشکاندەوە دەیگوت : کوڕی منێش وەک کوڕی خەڵکی لەوان زیاتر نییە .هەتا حامیدی کوڕی مەلاکەریم لەدار دراو بە کاروانی شەهیدانی کورد پەیوەست بوو.
بێ بەختی لێرە کۆتایی نایە ، خۆشەویست ترین بە غیرەت ترین کەسایەتی کورد بە دەستی جوجە کومونیستەکانی نائاگا ، ئەو کەسانەی کاریان هەژار کوشتن بوو ، بەرۆژی رووناک لە پێشخانەی ژووری مزگەوت بە فیشەکی نەفامی ترۆر کرا !؟ یەک لەو کەسانەی کە ئەو کارەی کرد ئەوە لە وڵاتی سۆئێد خەریکی بیرە خواردنەوەیە ئەوی دیکەش پاشئەوەی ئەماننامەی وەرگرت لە شاری مهاباد لەسەر ویلچێر دەڕواو لاقی لەدەست داوە .
باشە ،، پرسی سەرەکی ئەوەیە ، ئەوڕۆ لەباشور زمانی ئازاد ترۆر دەکرێ ، لە رۆژهەڵات لەماوەی دەسەڵاتی کەمی حیزبی کوردی ئاوامان بەسەر هات ، ئەو حیزبانەی کە قەرارە خودموختاریمان بۆ وەرگرن لە وشەی ئازاد دەترسن ، ئەو داگیرکەرەی کە دوژمنی ئێمەن ئەوانیش هەر لە وشەی ئازاد دەترسن ! چارە چییە ،،،،،؟!
ج/ ک/ ٢٠/ ١٢/ ٢٠١٣


ا


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)