هه‌والێكی به‌په‌له به‌سه‌ر مالی مدیر ئاسایشی هه‌ولێر دادرا
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک که هاوڵاتییه‌کی شاری هه‌ولێره ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێڕاگه‌یاندین:نزیكه‌ی سه‌عات له‌مه‌وبه‌ر چووم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر به‌هۆی بوونی نه‌خۆشیه‌كی سووك له‌كاتی چوونه ژووره‌وه‌مان بۆ نه‌خۆشخانه قهربالخیهكی ئێجگار زۆر به‌دی ده‌كرا كه‌زۆربه‌ی پێكهاتبوون له جل له‌به‌رانی عه‌سكه‌ری له پۆلیس و ئاسایش دوای كه‌چووینه ژووره‌وه بوو به ده‌نگه ده‌نگ له ناو خه‌لكی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كه‌وا ماوه‌ی نیوسه‌عات له‌مه‌و به‌ر هێرشێكی توند كراوه‌ته سه‌ر مالی به‌ریوبه‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر كه چه‌نده‌ها برینداری لێ كه‌وتبووه‌وه له‌وانه‌ی كه‌وا به‌خۆم بینیم كه‌سێك بوو كه‌وا به جلی مه‌ده‌نی بوو گوله‌یه‌كی به‌سه‌ری كه‌وت بوو دوای پرسیار كردن له ناسیاوهكهیان ده‌رچوو ئه‌میش له‌مالی به‌رێوبه‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر بووه كاری كردووه له‌وێ بهجلو به‌رگی مه‌ده‌نی . برینداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بوونیان دیاربوو به‌لام تائیستا دیار نیه كه‌وا چه‌ند كه‌س گوژراوه له‌م هه‌ل كوتانه سه‌ره مالی به‌رێزیان
ئه‌م رووداوه سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌ر(واته کاتژمێر 8 روویداوه) روویداوه وه كه‌شی شاری هه‌ولێر كه‌مێك ناته‌واو دیاره له‌م ئان‌و ساته‌دا
کوردستانپۆست به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵه‌که ده‌کات له راستی و دورستی هه‌واڵه‌که‌ش ئاگادارتان ده‌کاته‌وه ، هه‌رکه‌سێکی دیکه له خوێنه‌رانی به‌رێز زانیاریان ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌توانن ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست