کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پزیشکێکی تیرۆریست

Sunday, 10/08/2014, 12:00

2035 بینراوە



پزیشکێکی تیرۆریست
ڕۆژی ١١ - ٧ - ٢٠١٤ لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی شاری کەرکوک، تیرۆریستێکی سەربە داعش بە ئۆتومبیلێکی پڕ لە تەقەمەنییەوە خۆی دەکات بەناو پێشمەرگەکاندا و خۆی و ئۆتومبیلەکە دەتەقێنێتەوە و دەیان پێشمەرگە شەھید و بریندار دەکات.
ھەر ئەو ڕۆژە ھەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە تیرۆریستەکە پزیشکێکی سعودی سەربە داعش بووە و ناوی (فەیسەل بن شامان العنزي) بووە. بەڵام لە چەندین سایتی عەربیدا وا باسیان لە چارەنووسی ئەو پزیشکە سعودییە کرد کە لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی عیراق بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی داعش کوژراوە.
سێ ڕۆژ پاش ئەو کردەوە تیرۆریستییە کەناڵی العربیە وتوێژێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ برایەکی ئەو تیرۆریستە بەناوی (محمد بن شامان العنزي) سازدا. براکەی لە سەرەتادا ویستی بیشارێتەوە کە براکەی خۆی تەقاندبێتەوە و دەستی بە درۆکردن کرد و گوتی براکەی من لە یەکێک لە خەستەخانەکانی عیراق لەکاتێکدا کە بەڕۆژوو بووە و لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی عیراق کوژراوە. بەڵام کاتێک کە کەناڵەکە وێنەی پزیشکە تیرۆریستەکەیان بە چەکەوە پیشانی دا، ئیدی جەوھەری تیرۆریستانەی خۆیشی ئاشکرا کرد و نەیتوانی چیدیکە ڕاستیی ڕووداوەکە بشارێتەوە.

وا ئێستا خودی داعش بە وێنە و فیلمەوە ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە ئەو پزیشکە تیرۆریستە ناوی (فەیسەل بن شامان العنزي) بووە و تەمەندی بیست و پێنج ساڵ بووە و ڕۆژی ١١ - ٧ - ٢٠١٤ لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی شاری کەرکوک، خۆی و ئۆتومبیلەکەی تەقاندووەتەوە و نزیکەی ٢٧ کەسی کوشتووە و بریندار کردووە.
سەیری دڕندەیی داعش بکەن! پزیشکێک کە بەر لە ھەرچی پیشەکەی خزمەت کردنە بە مرۆڤ، وا مێشکی دەشۆررێت، واز لە کارەکەی دەھێنێت و دەبێت بە تیرۆریست و دەیان کەس دەکوژێت و بریندار دەکات.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)