کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزيسۆنی کورد له‌ سوریا (سه‌لاح به‌دره‌دين) يان قبۆل نه‌بووه‌!

Wednesday, 05/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری- دهۆک له‌ قاميشلی
دوای زياتر له‌ شه‌ش مانگ خۆپيشاندان و ناره‌زايی و توريه‌ی گه‌لی سوريی به‌ كورده‌كانيشه‌وه‌، بۆ 3 هه‌مين جار وه‌رگرتنی كه‌ساسه‌تی سياسیی و رۆشنبيری كوردی رۆژئاوا(سه‌لاح به‌دره‌دين)يان قبۆڵ نه‌كردووه‌ ، كه‌ وه‌ك كه‌سايه‌تيه‌كی كوردی سوريا به‌شداری كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ كانی ئۆپۆزيسۆن له‌ توركياو روسيا و ئه‌وروپا بكات!
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ كوردانی رۆژئاوا، كه‌ ئيستا ئاواره‌ن له‌ باشووری كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و زانياريانه‌يان گه‌يانده‌ نێو ئۆپۆزيسۆن،‌ كه‌ سه‌لاح به‌دره‌دين بۆته‌ به‌شيك له‌ ده‌زگاكانی پاراستنی پارتی و،رۆلی سلبی گيراوه‌ له‌ماوه‌كانی رابردوو له‌ناو كورده‌كانی رۆژئاوادا..هه‌ربۆيه‌ كوردانی رۆژئاوای ئاواره‌ له‌ هه‌ولێرو دهۆك و سليمانی دكتۆر ره‌زوان بادينيان به‌ نوينه‌ری خۆيان كانديد كردووه‌و، ئه‌و ئێسته‌ بۆته‌ نوينه‌ری فه‌رمی كوردانی رۆژئاوا له‌ كۆرو كۆبونه‌وه‌ به‌رفراوانه‌كانی ئۆپۆزيسۆن له‌ توركياو روسيا ئه‌وروپاش رۆلی خۆی گيراوه‌.
كوردانی ڕۆژ ئاوا به‌تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی‌ قوتابين له‌ زانكۆكانی سه‌لاحه‌دين و دهۆك، دكتۆر ره‌زوان بادينی به‌نوينه‌ری راسته‌قينه‌ی خۆيان ده‌زان، كه‌ تا ئيستا هيچ زانياريه‌كی ئه‌منی له‌سه‌ر نیيه‌ كه‌ كاری بۆ پاراستن كردبێ، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ زاری مامۆستا شيروان شيخۆ له‌ حه‌سه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، چه‌ند ساڵێكه‌ سه‌لاح به‌دره‌دينيان وه‌ك پردی په‌يوه‌ندی نيوان پارتی و كوردانی سوريا له‌ هه‌ريمی كوردستان به‌ موخابه‌راتی ڕژێمه‌وه‌ ده‌ستنيشان كردووه‌!
به‌ پيی سه‌رچاوه‌يه‌ك پاراستن هه‌موو هيزو تونای سيخوريان خستۆته‌ گه‌ر تا هه‌ول بده‌ن خۆپيشاندانه‌كانی ناوچه‌ كوردنيشينه‌يه‌كانی سوريا كپ بكه‌نه‌وه‌ و باوه‌ريان پێ بهينن، تا بێده‌نگ بن، به‌وه‌ی دوای ئه‌و ره‌وشه‌ مافه‌كانيان وه‌رده‌گرن..
زياتر له‌ 60 رۆژه‌ چالاكوانان و سياسيه‌كان و رۆشنبيرانی كوردانی رۆژئاوا كۆميته‌يه‌كيان پێك هێناوه‌ بۆ به‌ دواداچوونی ئه‌و كوردانه‌ی له‌ باشۆری كوردستانن و سه‌ربه‌ پاراستنن، بۆ شاره‌كانی كوردان گه‌راونه‌ته‌وه‌، فشاربخه‌نه‌ سه‌ريان و بۆ هه‌ريمی كوردستانيان بگيرنه‌وه‌ نه‌كا كاريگه‌ری سلبيی دروست بكه‌ن‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و ڕژێمی به‌عس بشكيته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە