کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سلێمانى سیمینارى بێ ناوەرۆك ، لەقەڵادزێش نەخۆش دەبێتە قوربانى

Monday, 02/07/2012, 12:00


ئەو كاتەى زیاتر لەسەدان ملیۆن دۆلارى ئەو میللەتە بەهەدەر دەدرێت ئەو كاتەى زیاتر لەسەدان ملیار دۆلارى ئەو میللەتە لەلایەن دوو بنەماڵەوە دەدزرێ ئەو كاتەى زیاتر لەسەدان ملیۆن و ملیار دۆلارى ئەو میللەتە لەداهاتى ناوخۆ و نەوت و گومرگى خاڵە سنووریەكان بەتەنها دەچێتە گیرفانى نێچیرڤان بارزانیەوە ئەو كاتەى بودجەى پێشنیار كراو بۆ وەزارەتێكى خزمەتگوزارى زل و زەبەلاحى وەك تەندروستى یانزە ملیارەو بودجەى دەزگاى زانیارى و پاراستنیش سێ سەدو هەژدە ملیارە (سى ئەوەندەى بودجەى پێشنیار كراوى وەزارەتى تەندروستى) بەڕێوبەرێكى گشتى بەناوى گەڕانەوەى داهات بۆ حكومەت دەكەوێتە وێزەى نان بڕینى خەڵك و لەپێناو ئافەرینێكى حزبیدا (سێ شوفێرى قوڕبەسەرى خاوەن خێزان و كۆڵێك منداڵ ڕۆژانە لەناحیەیى ژاراوەى سەر بەقەڵادزێوە بۆ دەوام دەهێنێتە ڕانیە) بێ ئەوەى بیر لەچارەنووسى ئەو شوفێرانەو قووتى خەڵك بكاتەوە ؟ بێ ئەوەى لەخۆى بپرسێ لەپێناوى چى ئەو كارە دەكات ؟ ئەى ئەگەر خوانەكا یەكێكیان بووە قوربانى ئەو ڕێگا مەرگەساتەى نێوان ڕانیەو قەڵادزێ ؟ كێ لەگیانی ئەو شوفێرانە بەرپرسیارە ؟ چەند مانگە لەم مینبەرە پیرۆزەوە ئەو هەموو دكتۆرو هاوڵاتى و كارمەندە تەندروستیە هاوار دەكات تكایە جەنابى وەزیرى تەندروستى وەرە هاوارو سكاڵاى ئەو میللەتە ، بگە سنورى پشدەر و بیتوێن بگە قەڵادزێ ئابڕوى كەرتى تەندروستیان برد هاوڵاتى و نەخۆشى قوڕبەسەر دەبێتە قوربانى ، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بوو بەڕێزێك هەر لێرە لەكوردستانپۆست بەهەموو لایەكى ڕاگەیاند لەنەخۆشخانەكانى ڕانیەو قەڵادزێ دەیان كەس بكوژە ئاسایە بەس گۆڕان مەبە ، خەریكى ئەمە دەبێتە ئەمرى واقیع ، دوایى ئەوەى بەهەموو لایەك ڕاگەیەنرا قەزایەكى وەك پشدەر نەخۆشخانەیەكى وەك قەڵادزێ تاكە دكتۆرێكى بەنجى نیە كەس نەهاتە هاوار ؟ لەچەند ڕۆژى ڕابردوو كارمەندانى بەشى نەشتەرگەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ مانیان گرت بەهۆى نەبوونى ئامێرى فێنكەرەوەو كەلوپەلى پزیشكى كەس نەهاتە دەنگ ؟ بەداخەوە ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەى قەڵادزێ هاوڵاتیەك بووە قوربانى ئەو سیستەمە سەقەتەى كەبەرپرسانى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە دوو ڕۆژە لەسلێمانى بەناوى سیمینارى بێ ناوەڕۆكى نەخۆشخانە 300 قەرەوێڵەیەكەى ڕانیە كەلەئەرزى واقیعدا ئەسڵ و ئەساسى نیە خەریكى بەهەدەردانى سامان و بودجەى داهاتى ئەو میللەتەن و لەقەلارَدزێش نەخۆش دەبێتە قوربانى .

لێرەوە لەم سەكۆ پیرۆزو ئازادەوە دیسانەوە ڕوو دەكەینە وەزیرى تەندروستى و دەڵێین تاكەى بێ دەنگى تاكەى لەحاڵى ئەم سنورە بەرفراوانە ناپرسى ؟ ئێستا دەركەوت ئەو خەڵك و كارمەند و پزیشكە ناڕازیانەى چەند مانگە هاوار دەكەن چەندە ڕاستگۆن و ئەوانیش چەندە گەندەڵ و نائیدارین .



قەڵادزێ؛ بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکێکەوە، نەخۆشێک گیانی لە دەستدا .

سبەی: هۆشەنگ سەروچاوەیی 2 / 7 / 2012
بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکێکەوە شەوی رابردو لە قەڵادزێ نەخۆشێک گیانی لە دەستدا و برینپێچێکی نەخۆشخانەکەیش رایدەگەیەنێت، دەبوایە ئەو شەوە دکتۆرەکە ئێشکگر بوایە، بەڵام چەندێک پەیوەندیمان پێوەکرد، وەڵامی نەبو.سەعدون خدر، کە برینپێچە و شەوی رابردو لە نەخۆشخانەکە ئێشکگر بوە، بە (سبەی) راگەیاند: شەوی رابردو نەخۆشێک بە ناوی (ج،س،خ) بە هۆی نەخۆشی جگەر و گەدەوە هێندرایە نەخۆشخانەکەمان، بەڵام پاش چەند جارێک پەیوەندیکردن بە دکتۆری پسپۆڕەوە، وەڵامی نەداینەوە.
ناوبراو رونیکردەوە: رۆژی دواتر چەند جارێک پەیوەندیمان بەو دکتۆرەوە کردەوە هەر وەڵامی نەبو، بۆیە دواتر نەخۆشەکە گیانی لە دەستدا.ئەو برینپێچە ئاشکراشیکرد: ئەو دکتۆرەی کە چەندجارک پەیوەندیمان پێوەکرد، دەبوایە دوێنێ شەو ئێشکگر بوایە، بەڵام ئامادەنەبو.ئەوەشی خستەڕو: نەخۆشەکە بێ کەسە، ئەگەر کەسوکاریشی بوایە، بێگومان بەرپرسیارەتی دەکەوتە سەرشانی دکتۆرەکە.بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (سبەی) پەیوەندیکرد بە هێمن پیرۆت، لە بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، بەڵام ناوبراو بێ ئاگایی خۆی لەو روداوە دەربڕی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە