به‌رنامه‌ی به كراوه‌يی له‌گه‌ڵ ره‌نج..ناساندنی سيخوڕيهكی پاراستن
Monday, 16/01/2012, 12:00
له چه‌ند شه‌وی رابردوو، له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ل ڕه‌نج دا له كه‌ناڵی ئين ئارتی، بهڕيكهوت كۆنترۆلهكهم وه‌رچه‌رخاندو، عه‌تا محه‌مه‌د ناسراو به (سه‌يد عه‌تا) م بينی به ترس و له‌رزوو دلهراوكيهيهوه چه‌ند پرسيارێكی ئاماده بۆكراوه له ميوانانی به‌رنامه‌كه كرد، به هه‌موو شيوهيك تۆپه‌كه‌ی ده‌گرته يه‌كگرتووی ئيسلامی، چونكه سه‌يد عه‌تا له‌لايه‌ن خودی هيمن هه‌ورامی كوری ئه‌حمه‌د تهنزيلات كۆنه ئه‌منی هه‌له‌بجه و به راسپارده‌ی شه‌مالی گومرگ به‌رپرسی پاراستنی لقی ٤ بنه‌ماله خزابويانه ناو ئه‌و به‌رنامه‌يه گوايه ئه‌مه كه‌س نايناسێت؟!
به‌و پێیه‌ی من ماوه‌يه‌ك له‌گه‌ل فه‌ره‌يدون جوانرۆیيدا بووم، ئه‌م سه‌يد عهتايه باش ده‌ناسم له سنوری هه‌ڵه‌بجه و ئيستاش له سليمانی هه‌مان ڕۆڵی سیخوڕ لە ناو پاراستن ده‌بينێت!
سه‌يد عه‌تا به‌ناو كۆنه پيشمهرگهبووه ماوه‌ی يه‌ك سال دواجار ته‌سليم به ڕژێمی به‌عس بۆته‌وه‌و له ئه‌منی هه‌له‌بجه معتهميد بووه ، پاش راپهرينيش بۆته پارتی و له‌گه‌ل ئاواره‌كان له شه‌ری ناوخۆ خۆی گهيانده هه‌ولێر و لهويش كاری وينهگری ده‌كرد و، دوای ئه‌وه هه‌ستی پێكرا به نهينی په‌يوه‌ندی به كۆسره ت ڕه‌سوله‌وه كردووه، ترسا پاراستن بيگرن خۆی گهيانده هه‌له‌بجه و ته‌سليم به يه‌كيتی بوه‌وه و بۆ پياوی يه‌كێتی و كۆسره‌ت و مامۆستا شاهۆ و حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عيد و ئه‌وانيش پارچه زهويهك و ٥٠٠٠ دۆلاريان پێداو جارێكی ديكه وازی له يه‌كيتی هيناو به نهينی بوه پاراستن له‌لای هه‌ورامان عوسمان و گه‌رايه‌وه لای پارتی و له سنوری لقی ٤ وه‌ك كادير دانرا و له‌و رۆژه‌وه معتهميدێكی راستگۆی پاراستنی بنهمالهيه، مانگانه جگه له موچه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ندام مه‌كته‌ب لهراگهياندن و رۆشنبيری لقی ٤ له‌لايه‌ن شه‌مال عه‌لی به‌رپرسی پاراستنی ئه‌و سنوره‌وه ٥٠٠ دۆلاری زياده‌ی راپۆرت نووسين وهردهگريت له‌گه‌ل دابينكردنی كريی خانوو كارتی مۆبايلهكانيشی.
سه‌يد عه‌تا جارجاره به فه‌رمانی پاراستن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خانه‌ی مردوو له راگهياندنهكانی يه‌كيتی و گۆرانی نزيك بكه‌نه‌وه، ههنديك به‌ناو وتاری ههزيلانه و كال و كرچ و بێ زانياری بۆ كوردستانی نويی و هاولاتی و سايتی سبهيی دهنێريت و هه‌ر ماوه‌ی پشتيوانی يهكيكی پێده‌كه‌ن..ماوه‌يه‌ك وه‌ك پشتيوانی كۆسره‌ت و دوای ئه‌وه‌ش دكتۆر به‌رهه‌م ، جارجاره‌ش به‌ناوی رۆژنامه‌نووسی بۆ سايتی سبهيی ئه‌وانيش له‌به‌ر نه‌بوونی زانياری پيويست له‌سه‌ر ئه‌م سيخوره بۆی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
پاراستن دوو شتی گرنگی پيكردووه وه‌ك فه‌رمانبه‌ری راگه‌ياندنی شاره‌وانی سليمانی چاندويانه و زۆربه‌ی راپۆرته‌كانی شاره‌وانی سليمانی به فلاش ميمۆری بۆ پاراستنی لقی ٤ گواستۆته‌وه كه‌ناوی زياتر له ٥٠٠٠ هه‌زار پيشمه‌رگه و كاديری سه‌ربازی و ئاسايش و ده‌زگای زانياری تيايه كه زه‌ويان وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها يه‌كێكيش بووه له‌وانه‌ی له كاتی خۆپيشاندانهكانی ١٧ی شوبات ده‌يان راپۆرتی بۆ پاراستن و هيمن هه‌ورامی ناردووه و تا ئه‌وه‌ی ناو ناونيشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی وتاريان له سه‌رای ئازادیی پيشكهش كردووه له‌گه‌ل ماڵه‌كانيان و ژماره‌ی مۆبايلهكانيانی بۆ پاراستن ناردووه.
دواين جاريش له‌گه‌ل ژمارهيك له سيخورانی پاراستنی سلێمانی بۆ دياربهكريان ناردبوو، بۆ دژايه‌تی كردنی چالاكوانه‌كانی سه‌ربه‌خۆكانی سليمانی و شوينهكانی ديكه..له‌گه‌ل ئه‌م سه‌يد عه‌تا سيخوره، هه‌ريه‌كه له هۆشيار عه‌زيز ئاغا كادريی پاراستن و دانا جه‌مال پاراستنی لقی ٤ له دياربه‌كر كاريان ئه‌وه‌بوو باسی قوتابخانه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بكه‌ن.
سه‌يد عه‌تا له‌لايه‌ن پاراستنی سهلاحهدينهوه له ريگه‌ی هێمن ههورامیيهوه چه‌ند جاريك پاره‌ی وه‌رگرتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست