کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە گۆڕانی سوڵتانەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگای سلێمانی

Monday, 18/11/2013, 12:00

2172 بینراوە


زۆربەی خەڵکی هۆشیاروناڕازی کوردستان زۆر دەمێکە لەو ڕاستیە تێگەیشتوون، کە سیستمی بنەماڵەیی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرانە یە و هیچ فڕی بەسەر سیستمی دیموکراتی ڕۆژئاوا و ووڵاتانی دیموکراتی سەرمایەدارییەوە نیە، هەرچەندە پڕو پاگەندەی ئەوە دەکەن و خۆیان و دەسەڵاتیان وا نمایش دەکەن ...؟

ئەم سیستمە گەندەڵەی کە لە کوردستان و زۆربەی ووڵاتانی ناوچەکە دا هەن، بە کردار بۆنەتە کۆمەڵێک سەرمایەداری ستەمکارو دیکتاتۆروەک تەواوکەری دیوەکەی تری سیستمی سەرمایەداری جیهانن، بۆیە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە وەک تورکیا و ئێران و ووڵاتانی عەرەبی کە بەشێکی گرنگن لەو سیستمە گەندەڵانە، دەستیان خستۆتە ناو هەوێنی دروستبوونی ئەو دەسەڵاتە بنەماڵەییە پڕستەمکارەی کوردستان کە بۆتە مۆتەکە و گرێکوێرەیەک بەسە ر ژیان و گوزەرانی زۆربەی خەڵکی هەژارو نەداری کوردستانەوە و سیاسەت و ئابوری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانیان خستۆتە ژێر کاریگەری نێگەتیف و وورێرانکارانەی خۆیانەوە...؟

کاتێکیش لیستی گۆڕان وەک کۆمەڵێک ناڕازی لە سیستمی بنەماڵەیی لە هەناوی یەکێتیەوە دروست بوو بە سەرکردایەتی نەوشیروان مستەفا، وا خۆیان نیشان داین، کە ئەوان دژی سیستمی دیکتاتۆری هەردووبنەماڵەن نەک تەنها یەک سوڵتان لە دەڤەری زەرد، بۆیە خەڵک خۆشباوەڕبوون پێیان کە ئەوان گۆڕانکاری بکەن لە سیستمی سوڵتانی هەردوو بنەماڵەدا..؟ بەڵام نەوشیروان مستەفا خۆشی بە خۆی بزانێت خۆی کردووە بە سوڵتانی گۆڕانخوازان...!؟

جگەلەوەی هێزەکانی تری بەناو ئۆپۆزسیۆن هەریەکە و بۆخۆی سوڵتانێکی هەیە و وەک دیکتاتۆر لەناو ڕێکخراوەکانیاندا هەڵسوکەوت دەکەن، بەڵام پڕوپاگەندەی ئازادی و یەکسانی و دیموکراتی و دژە دیکتاتۆری دەکەن....!!!؟؟؟

لە 17ی شوباتی ساڵی 2011 دا لووتکەی ناڕەزایەتیەکان گەیشتە ئاستێکی وا کە خەڵکی ناڕازی هاتنە سەرشەقام لە دژی دەسەڵاتی ستەمکاری هەردووبنەماڵە..؟

لەهەمان کاتدا خەڵکی ناڕازی کوردستان وایان زانی لیستی گۆڕان پشتگیری ئاشکرا و سەرسەختیان دەبێت، نەک بە گێرەشێوێن ناویان ببەن..؟

بەڵام خشکەیی سەرانی یەکێتی و پارتی و گۆڕان و ئیسلامیەکان ژێربەژێربە هاوکاری ئێران هەوڵیاندا بۆ بەلاڕێدابردن و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی و داواکانی خەڵکی ناڕازی کوردستان کە دروست بوولە دژی دیکتاتۆری بنەماڵەیی و ستەم و چەوساندنەوە و نەبوونی ئازادی و یەکسانی کۆمەڵایەتی ...؟

بە هەموولایەک توانیان شەقام خامۆش بکەنەوە و خەڵکی ناڕازی وگۆڕانخوازان بەخۆشباوەڕییەکی نوێوە بە نیازی گۆڕانی سوڵتان ببەنەوە سەرسندوقی دەنگدان؟

لە ڕاستیدا لە کوردستان هەم لە ناو دەسەڵات وهەم لە ناو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیشدا چەند سوڵتانێک بوونیان هەیە، بەڵام بەهێزترینیان بارزانی سوڵتانی پارتیە، لەبەرئەوەی توانیان لە ڕێگای ڕێکەوتنی ستراتیجی و ماڵئاوایی تاڵەبانی یەکێتی بکەنە هێزێکی بچوک وبەکاریبهێنن لە پێناو درێژەدان بە دەسەڵاتی بارزانی، لە هەمان کاتدا بتوانن لەو ڕێگایەوە درێژە بدەن بە گەمە سیاسی یەکان لە کوردستان و ناوچەکە بە هاوکاری تورکیاو ئێران و...!؟


کاتێک کە لیستی گۆڕان دروست بوو، بە نیازبوون سیستمی دیکتاتۆری بنەماڵەیی کوردستان بگۆڕن، نەک تەنها پۆستی پارێزگاری سلێمانی ...

پۆستی پارێزگار سلێمانی کاتێک گرنگە کە لە کوردستان دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن بوونی هەبێت نەک لە ژێر سایەی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری بنەماڵەییدا؟

پارێزگاری سلێمانی لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی نێوان سوڵتانەکانەوە دانراوە، گەر وانیە ئەی بۆ کاتی خۆی لیستی گۆڕان بێدەنگ و ڕازی بوون پێی...؟

لە 30 حوزەیرانی ئەمساڵیشدا بارزانی هەمان گەمەی سیاسی کردەوە، کاتیک پۆستی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی خۆی بە هاوکاری یەکێتی درێژکردەوە...؟

لیستی گۆڕان لە دیوەخانی بنەماڵە تەنها تۆزیک بۆڵە بۆڵیان کرد، بەڵام بە مانەوەیان بەشداربوون لەوگۆڵە سیاسیەی کە لە خەڵکی کوردستان کرا...؟

ئەی باشە گەرلیستی گۆڕان وخودی نەوشیروان مستەفا ناڕازی بوون، بۆچی نەهاتنە دەرەوە لە دیوەخانی هەردووبنەماڵە و بەشداری هەڵبژاردنیان کرد...؟


ئەوەتای بارزانی و تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا لە سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان سیاسەت دەکەن، به‌ قه‌باره‌ی ئه‌و هێزوتوناو پلانانه‌ی که‌ بۆ لاوازکردن و دژایه‌تی کردنی یه‌کتری به‌کاریان هێناوه‌، هەوڵیان نەداوە له‌ پێناو ئازادی وکوردو سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا...!؟

گەرڕاستیان دەکرد وخۆپەرست نەبوونایە وهێزوتوانایان باشتروپۆزەتیف بەکاربهێنایا، ئەوا ده‌مێک بووکوردستانی عێراق ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌بوو..!؟
ئه‌و سێ سه‌رۆکه‌ له‌ ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه‌ تا ئێستا له‌ چه‌نده‌ها ململانێ و کێشه‌ی سیاسی جۆربه‌جۆر که‌ له‌نێوانیان دا ڕووی داوه‌ سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها گه‌نجی خۆێن گه‌رم و تینووی ئازادی یان کردۆته‌ قوربانی و سەرگەردانیان کردوون لە پێناو سیاسه‌تێکدا که‌ ته‌نها لە پێناوی خزه‌مه‌تکردنی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کان و پارته‌کانیاندا بووه‌، نه‌ک له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی کوردستان دا...!؟

ئێستاش پاش بەناو هەڵبژاردن، سوڵتانەکانی کوردستان کەوتوونەتە گەمەیەکی نوێ بە ناوی شەڕلەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی...!؟

خەڵکی سلێمانی و کوردستان دەبێت زۆر هۆشیار بن و هەوڵ بدەن نەچنە ژێر باری گەمەیەکی ترسناکی ئاواوە، کە جگەلە بەلاڕێدابردنی داخوازییەکانی خەڵکی ناڕازی کوردستان و ئاڵۆزکردنی کێشەکان هیچ بەرهەمێکی ستراتیجی و گرنگی نابێت...!؟

سوڵتانەکانی کوردستان به‌ داخه‌وه‌ قه‌ت به‌ هه‌ستێکی لێپرسراوی یه‌وه‌ نه‌یانڕوانیوه‌ته‌ کێشه‌ی کورد و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان، چونکه‌ له‌مێژووی سیاسی یاندا قه‌ت به‌ دڵ ئاماده‌ نه‌بوون یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن و به‌ شێوازێكی شارستانی یانه‌ دژایه‌تی یه‌کتر بکه‌ن. کاتێک ڕه‌خه‌نه‌شیان له‌ یه‌کتری گرتووه‌، مه‌به‌ستیان بووه‌ هه‌ریه‌کێک له‌ و سوڵتانانە خۆی به‌ ڕاست و بێ هه‌ ڵه‌ وکه‌م وکوڕی بزانێت، لە کاتێکدا کە هەڵەکردن گەرلێوەی فێربین گرنگە بۆ بەرەوپێشجوونمان...!؟

بەڵام هەڵەیەکی سیاسی گەر بە هۆشیارییەوە بکرێت دەچێتە خانەی تاوان و خیانەت...! ؟
سوڵتانەکانی کوردستان به‌م ململانێ سیاسی یه‌ی خۆیان له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و لاوازکردنی یه‌کتری، زۆربەی خەڵکی کوردستان دەخەنە دووڕیان و گەمەیەکی سیاسی ترسناکەوە، که‌ که‌س نازانێت ئه‌وسه‌ری چۆن ده‌بێت...!؟

بچوکردنەوەی کێشەکان وقەیرانی سیاسی و دەسەڵات لە کوردستان تەنها لە سلێمانیدا نه‌ک خه‌ڵکی کوردستان ڕووبەڕووی‌ شه‌ڕێکی ترو دابه‌شبوونێکی تری ناوچه‌یی دەکاتەوە، بەلکو خزمەت بەو ووڵاتانە دەکات کە کوردستانی بەسەردا دەبەشکراوە و گه‌ڕانه‌وه‌یە بۆ سیستمی سوڵتانی دیکتاتۆر لە ژێر ناوی دیموکراتیدا؟

دیارە لە چوارچێوەی دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرندا کە ئەرک و ماف و دەسەڵاتەکان لە دەستوردا جێگیرکراوە، هەرێم و شارو و ناوچەکان دەسەڵاتێکی خۆی و نیمچە سەربەخۆیان هەیە، کە دەبنە بڕیاردەرلەسەر زۆرپرس کە پەیوەندی بە هەرێم و شار و ناوچەکانی خۆیانەوە هەیە...!؟

لەژێر دەسەڵاتێکی ئاوادا ئەنجومەنی شارەوانیەکان، دەبنە دەسەڵاتداری شارو ەمووبڕیارەکانی پەیوەست بەو شارەوە لە ئەنجومەنەوە بەزۆرینەی دەنگ دەردەچن لەلایەن ئەو پارت و لایەنانەی کە بە زۆرینەی دەنگی خەڵکی ئەو شارە بوونەتە براوەی یەکەم...!؟

لە کوردستان نە دەسەڵات شارستانیە و نە ئەنجومەنەکان دەسەڵاتیان هەیە وەک پێویست، لەبەرئەوەی هەمووی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی بەناو ستراتیجی نێوان پارتی و یەکێتیدا ڕێکخراوە و پۆستەکانیان دابەشکردووە بەسەرخۆیاندا، لیستی گۆڕانیش تا ئێستا کەم تا زۆر ڕازی بووە بەم نەخشە سیاسیە و شێوازی دەسەڵاتە. گەروانیە ئەی بۆچی لە پەرلەمانی هەردووبنەماڵەدا وەک جوانکردنی دەسەڵاتیان ماوەتەوە و بەشداری بەناو هەڵبژاردنی پڕساختەکارییانی کرد...!؟

ئێستاش پاش ماڵئاوایی سوڵتان تاڵەبانی و بەناوهەڵبژاردن، یەکێتی تووشی شکستێکی سیاسی گەورەبووە، بۆیە گۆڕان داوای پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەکات، لەبەرئەوەی بێ هیوا بوون لە ڕێکەوتنی دەباشانی نێوان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا ....!؟

بەڵام لە ڕاستیدا شەڕی گەورەی ئەوان بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی بنەماڵەیی کوردستان بوو نەک شەڕلە پێناو پۆستی پارێزگاری سلێماندا...!؟

*********************************************
ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ووشەی سوڵتان: سوڵتان زاراوەیەکە کە کاتی خۆی لە قۆناغی پاشایەتیدا بەکارهێنراوە، بەڵام پێش هەڵبژاردن هەردوو نووسەران ئاراس فەتاح و مەریوان ووریا قانع لە نووسینێکدا وەک ئاماژەیەک بۆ سوڵتان بارزانی بەکاریان هێناوە...؟

بەڵام ئێمە لە کوردستان جگەلە لە سوڵتان بارزانی، چەندەها سوڵتانی ترمان هەیە بە ناوی ئۆپۆزسیۆنەوە...؟

سوڵتان تاڵەبانیش بە خشکەیی ماڵئاوایی لە گۆڕەپانی سیاسی کرد، بەڵام لە ناو یەکێتیدا لەسەر تاجەکەی شەڕە...؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)