جەمال عەبدوڵڵای زوڕنا ژەن و بەڵگەکانی تا کوێ ڕاستن.؟
Wednesday, 19/08/2009, 12:00
بەش بە حاڵی خۆم قەت قەت حەزم نەکردوە ململانێ لەگەڵ خەڵکی بچوکو بێدەسەڵاتدا بکەم و هەمیشە حەزم کردوە ململانێکانم لەئاستی سیاسی دابن و لە ئاستی گشتی و گەورەدا بێت و خوا خوامبوە لەم جۆرە ململانێیانەدا ملم بگیرێتەوە بە ملی ئەوانەی خۆیان بە فیر عەون دەزانن. بەڵام کاتێکیش کەسانێك پەیدا دەبن کە لە بنەڕەتدا بێدەسەڵاتن و دەیانەوێ بە هۆی بوختان و درۆی ناڕەواو پەلاماردانەوە سەرنجی خەڵکی بۆلای خۆیان ڕابکێشن. ئەوە ئیتر من ڕێشمەو هەوسار ئەپچڕم و تورەکەکەی سەرم فڕێدەدەم و ناچارم شوێن پێیان هەڵبگرم و ئەوی ژێر بەڕەیان بۆ بێنمە سەر بەڕە.. تا ئێرە قسەی کاك جەمالی زوڕنا ژەنە.... کە ماوەیەکە لە گۆڤاری بەڵگەدا شەوو ڕۆژ خەریکی وەنینەوەی درۆو بە باکردنی کای کۆنە لە پەڕژەوەندی هەردو زل حیز بەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی. چونکە لەم هەڵبژاردنەدا وەك جاران باش دەنگیان نەهێناوە..
باشە من لە کاك جەمالی زوڕنا ژەن دەپرسم ئەگەر ئەوەندە قارەمانی و حەزناکەی لەگەڵ خەڵکی بێدەسەڵات توشی ململانێی سیاسی ببی و وەك خۆت دەڵێی هەمیشە بە ئاواتەوە بوی لەگەڵ ئەوانە ململانێێ سیاسی بکەی کە خۆیان بە فیرعەون دەزانن. ئەدی ئەوکات کە مام ورگەی فیر عەون ئاسا جەلال تاڵانی تاوانبارترین فڕۆکەوانی ئازاد کرد. جەنابتان لە کوێ بون.؟ تا لەگەڵیدا بکەویتە ململانێی سیاسیەوە بە قازانجی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدانی کیمیابارانی کوردستان.؟ ئەدی ئەوکات لە کوێ بوی کە هۆمەری مورتاح گەورە دزەکەی هێرۆی ژنی تاڵەبانی بە ڕاست و چەپدا دزی دەکرد لە کوێ بوی.؟ ئەدی کێ دەستی گرتبوی وەیان نەی دەهێشت جەنابتان بەدوادا چون بۆ ئەو نوسراوە ساختەیەی هۆمەر بکەن کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردبو بۆ سەرف کردنی بڕی 25 ملێون دۆلارکە هیچ ئاماژەیەکی تێدا نەبو کە ئەو بڕە پارەیە بە مەبەستی چیە و بۆچیە و بۆ کێ.؟؟ کەدواتر عیمادئەحمەد لەنەزانی خۆیەوە کەشفی کرد. ئەی جەنابتان لە کوێ بون کە جەلال تاڵەبانی دوای ئەوەی کە ویستی ئەنوەر دۆڵانی لە خۆی و لە یەکێتی دور خاتەوە 2 ملێون دۆلاری لە پارەی دزراوی میللەت بداتێ ئەوە بۆچی و لەبەر چی لە کاتێکدا بە دەیان پێشمەرگەی دێرین هەن کەزیاترین ڕەنجیان کێشاوەو بریندارش بون و ماڵیشیان تاڵانکراوە یان سوتاوە بەڵام تائیستا تەنها دینارێکیان پێ ڕەوا نەبینراوە. هەر چەند مەبەستم تانە دان نیە لە ئەنوەر دۆڵانی چونکە ئەوە هەقی شەرعی خۆیەتی لە بەر ئەوەی ماندو بوە. کەچی ئێستا دێیت وێنەی ئەو خانو باخاتە بڵاو دەکەیتەوە کە ئەنوەر دۆڵانی خاوەنیەتی.
یان دێیت کە هیچت لەسەر بەڕێز کاك عومەری سەید عەلی وەك بەڵگە بەدەستەوە نیە لە پەناوە بۆ تاوانبارکردنی ئەو بەڕێزە باسی بە ئیتلاعات بونی کەریم ئەبا بەکری ژنبرای کاك عومەری سەید عەلی ئەکەیت و وا نیشان ئەدەی کە زۆر قارەمانی و بەڵگەی موهیمت ئاشکرا کردوە . ئێمە هیچ کات لەگەڵ ئەوە نین کە کەسێک لە دژی بستێکی خاکی کوردستان پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ دەزگا سیخوڕەیەکانی وڵاتانی دوژمن بە کوردو دۆزە ڕەواکەیدا کلك لەگەڵ داگیرکەران گرێبدات . بەڵام من دیسان لە کاك جەمالی زوڕنا ژەن دەپرسم ئەی جەنابتان بۆ ڕۆژێك لەخۆتان ناپرسن ئایا ئەم دەزگا سیخوڕیانەی ئیتلاعاتی ئێران و میتی تورکی و دەزگا سیخوڕیەکانی تر چۆن توانیویانە لە ناو شارەکانی کوردستان وەك سلێمانی و هەولێرو دهۆك وباقی شارەکانی تر هێلانە بکەن و بە رازیبون و ڕێنمای کێ.؟ بە ئارەزوی خۆیان بێن و بچن. ئایا کێ لەوە بەرپرسە دەسەڵات و جەلال تاڵەبانی یان ژنبراکەی کاك عومەری سەید عەلی..؟ کاتێك ئاغای غولامی لە ئوتێل ئاشتی لە گەڵ تیرۆرست عومەری مام عەلی بە ئاشکرا کۆبونەوەی دەکردو نەخشەو پیلانی دادەنا تا خەباتگێڕانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە پشت کۆڵانەکانی مزگەوتی گەورە تیرۆر بکات و کردیشی. ئاسایشی حوکمەتەکەی کاک جەمالی زوڕناژەنیش پاسەوانی بۆ غولامی دانابو. تا دواتر قارەمانەکانی دیموکڕات توڵەیان لێکردەوەو غولامیان بە سزای گەل گەیاندو لەسەر ئەوەش کە ئەوکات کۆسرەت لە ئێران بو بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە لایەن ئیتلاعاتەوە زیندانی کرا تا یەکێتی جەنازەکەی غولامی و جاشەکانی نەبردەوە بۆ ئێران ئیتلاعات کۆسرەتی ئازاد نەکرد. ئەی گۆڤاری بەڵگەو جەمالی زوڕناژەن ئەوکاتە لەکوێبون کە جەلال تاڵەبانی لە سەر ڕاسپاردەی خۆی بە دەیان دەبابەی هێنایە سەرژن و مناڵی خەباتگێڕانی دیموکڕات لە شاری کۆیەو خستنیانە بەڕەحمەتی بۆمبی فڕۆکەو گوللەی تانکەکانیان...؟ دواتریش نکوڵیان لێ دەکرد. ئەی ئێوە ناڵێن یەکێتی قولەی قافە .؟ وەڵڵا ڕاست دەکەن یەکێتی بۆ درۆو تەفرەدان و ساختەو ساختەکاری و وەنینەوەی درۆی شاخدار لە قولەی قافیشی تێپەڕاندوە. ئەگینا ژنبرای بەڕێز عومەری سەید عەلی هەر شتێك بێت بەڕێز کاك عومەری سەید عەلی لێی بەرپرسیار نیە. وەك چۆن جەلال تاڵەبانی بەناو لەسەنگەری کوردایەتی دابو بەڵام حسامەدینی باوکی بەبەر چاوی ئیستخبارات و ئەمنی بەعسەوە بە ئازادی بە دەمانچەوە لە کەرکوك ئەسوڕایەوە . ئەی کاك جەمال تێبینیت چیە لەسەر ئەوەی جەلال دەڵێت لە کاتی گواستنەوەی هێرۆدا سەدام باشترین دیاری پێشکەش کردم.؟ یان داکۆکی کردنی لە تاوانبارانی کیمیایی وەك سڵتان هاشم و عەلی کیماوی ئەوانی تریان.؟ یان بە کورستانپۆست ئەوەڕێو دەڵێ وێنەی ئافرەت لە بەردەمی بەرپرسەکان لە بابەتکاندا بڵاو دەکاتەوە ئاوا دیفاع لە کەسایەتی ئافرەت دەکات . با ئەو نەزانیە بۆ کاك جەمالی زوڕناژەن ئاشکرا بکەم کوردستانپۆست مینبەرێکی هەقخوازانە و فەرق لە مابەینی بەر پرسە دزو داوێن پیسەکانی دەسەڵات ناکات جا ئەو بەرپرسە دزە بە مانا پیاو بێت یا ژن لەلای کوردستان پۆست ئەوە گرینگ نیە ئەو دزە پیاوە یان ئافرەتە ئەوە گرینگە کە دزە چۆن ئێمە دەڵێین لە ئەرکو مافەکاندا ئافرەت و پیاو یەکسانن ئاواش هەر بەر پرسێك دزو خیانەتکارو تەزویر چی بێت دەبێت بە یەك تای تەرازو بکێشرێن نەك خاتری بگیرێت.. یان باسی پارێزگاری سلێمانی دانای ئەحمەد مەجید دەکات و. کە دەتان زانی داای ئەحمەد مەجید گەندەڵەو مشور خۆر نیە بۆ هەر زو لاتان نەبرد یان بۆ کردتانە پاریزگار.؟ ئەوە پێویستە وەڵامەکەی بدەیتەوە. ئەگینا لەم کوردستانەی ئێوە حاکمین شوکر لەسایەی سەری ئێوەو حوکمەتە بەڕەڵاکەتانەوە ئەمڕۆ مناڵیش دەتوانێ دەیان بەڵگەی ساختە دروست بکات بەڵام ئەوە شەرتە تا چ ڕادەیەك خەڵك بڕوای پێدەکات. بۆیە لەویشیاندا هەر خۆتان تاوانبارن چونکە دەسەڵات بە دەستی ئێوەوەیە. یان لەناو هەزاران شهادەی ساختەی وەك ئەوەی ناز نازی کچەکەی حەمەکوێری مەلا قادرو پشتیوان ساد ق و کێ و کێ بە شهادەکەی نێچیریشەوە کە تەنها بەزەبری پارە دروست بوە دێت باسی شهادەی تەزویری نەبەز گۆرانی ڕۆژنامە نوس دەکات. ئایا سوڕڕی ئەمە لە چیدایە. کاك جەمال چاوی لەئاستی ئەوانە کوێرە و نایبینێ بەڵام هی نەبەز ئەبینێ.؟ چونکە وەك خۆی دەڵێ نەبەزو باقی ڕۆژنامە نوسەکانی تر بێ دەسەڵاتن و من نامەوێ خۆم لە قەرەی ئەوانە بدەم واتە زۆر موهیمم . بەڵام کاك جەمالی زوڕنا ژەن و فس فس پاڵەوان کە بەقسەی خۆی هیوا خوازە لەگەڵ فیرعەونەکان بکەوێتە ململانێێ سیاسیەوە نەك لەگەڵ بێدەسەڵاتەکان. بەڵام ناوێرێ خۆی لە قەرەی فیرعەونەکان خۆیان بەڵکو ناشوێرێت خۆی لە قەرەی بەچکە فیر عەونەکانیش بدات . بۆیە ئەمڕۆ هەرچیەك لەم کوردستانە ڕو دەدات و مایەی شەرمەزاریە بە پلەی یەکەم دەسەڵات لێی بەر پرسیارە نەك تاکەکان. بە هەمو ئەو ترسنۆکی و زوڕناژەنینەی کاك جەمالیش و گۆڤارەکەشیەوە کە دێت فو لە ئاگری بن کا دەکات. ئەوانەی کە ئەمڕۆ جەمال ئەیانخاتە بەر شەپۆلی بای زوڕناکەی ئەوانەن کە لە هەڵبژاردندا بە خواستی جەمالی کاسە لێس و هاوشێوەکانی دەنگیان نەداوە بەلیستی کەرەکە . ئەگینا هەر کەس دەنگی دابێت بە لیستی کەرەکەوە ماستاو چی خۆیان بێت ئەوا ئەگەر گەورەترین داوێن پیس و سوکوسەلیمترین بەرپرس بێت و هەمو جوڵانەوەیەکی هەر دزی بێ و درۆزان و بوختان چی و هیچ و پوچ بێت وێنەی مەلا بەختیار و تەرسەلان و خولە سەنگاوی و مچەچاورەش و سەعدی پیرەو حاکم قادرو باقی بەر پرسە دزو داوێن پیسەکانی تریان ئەوا جەمال و گۆڤارەکەی بە لایدا ناچن و خۆیانی لە قەرەنادەن. بەڵکوبە پیچەوانەوە لێشمان دەکاتە نیشتمان پەروەرو قارەمانی کوردایەتی. بۆیەئەم هەوڵانەو ئەم زوڕنا ژەنین و هەوسار بچڕینەی کاك جەمال و گۆڤارەکەی و هاوشێوەکانی لای خەڵکی کوردستان پولێ ناهێنێ و هەمو کەسێکیش نانی بە گەرماو گەرمی پێخۆوشە نەك دوای سارد بونەوەی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست