کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵات لە نێوان رەخنە و نه‌بوونی یاسادا

Saturday, 24/01/2009, 12:00


من نازانم ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ ئه‌وه‌نده‌ له‌ ره‌خنه‌ ده‌ترسێت و بۆ ئاماده‌ نیه‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان بداته‌وه‌، بۆ ئاماده‌ نیه‌ به‌و ره‌خنانه‌دا چاو بخشێنێته‌وه‌ كه‌ رۆژنامه‌نوسان ده‌یگرن، بۆ رۆژێك ناڵێت ده‌شێت ئه‌وانه‌ راست بكه‌ن و له‌م وڵاته‌دا گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌، ئه‌و هه‌میشه‌ پشتیوانی له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ خۆی دایناون له‌ پۆسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌گه‌ر بڵێین له‌ كه‌ركوك حكومه‌تی كوردی ده‌سه‌ڵاتدارا نیه‌، خۆ له‌ سلێمانی و هه‌وڵێر ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌ی بۆ كارێك ناكه‌ن بۆ لابردن و دادگاییكردنی ئه‌وانه‌ی متمانه‌ی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكیان پێ دراوه‌و كه‌چی گه‌نده‌ڵن و ناتوانن به‌ ئه‌ندازه‌ی پۆسته‌كانیان كار بكه‌ن و خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو كه‌س نازانێت سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی وڵات بۆ كوێ ده‌چێت، ده‌چێته‌ كام ژماره‌ حیسابی بانكه‌وه‌.
من لێره‌وه‌ یه‌ك قسه‌م هه‌یه‌و ده‌یڵێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ .. له‌ كه‌ركوك له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان به‌ میوان ده‌زانن كێشه‌ نیه‌، هه‌رچی گه‌نده‌ڵی و نادادی هه‌یه‌ ده‌یبینی له‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی، به‌ڵام خۆ شاره‌كانی دیكه‌ ئێوه‌ حاكمن و ده‌سه‌لات هی ئێوه‌یه‌ بۆ له‌وێش به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌؟ !.
من ده‌پرسم به‌راستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێكی كوردستان ئاگایان له‌و شاڵاوی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی كه‌ركوكه‌ نیه‌؟ كه‌ شه‌وانه‌ كه‌س نازانێت چۆن ده‌یبه‌ن و كێ رێگه‌یان بۆ خۆش ده‌كات .. ئاخر ئه‌گه‌ر ه‌ێوه‌ دڵتان به‌ شاره‌كه‌مان ناسوتێت ئه‌وه‌ ئێمه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك پێمان خۆش نیه‌ وا له‌ شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانی به‌ هه‌ده‌ر ده‌چێت.
ده‌شێت ئێوه‌ دڵتان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان خۆش نه‌بێت .. به‌ڵام ئێمه‌ دڵمان به‌ شاره‌كه‌مان خۆشه‌و پێمان ناخۆشه‌ كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كاری تیادا بكرێت، كه‌ به‌ڕاستی وامان لێ هاتوه‌ رقمان له‌ وشه‌ی ده‌سه‌لات ببێته‌وه‌، چونكه‌ن ده‌سه‌لات ده‌بێت هه‌ڵگری بنه‌ماكانی قانون بێت نه‌وه‌ك پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات خه‌ریكی كاری ناقانونی بن، هه‌ر بۆیه‌ هه‌قی خۆمانه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین ده‌سه‌ڵاتێك وابێت .. نه‌بێت باشتره‌، ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت واتا قانون و سیستم .. كه‌ قانون و سیستم نه‌بوو یانی یانی یاسای جه‌نگه‌ڵ و ده‌سه‌لاتیی مافیا.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات ناتوانێت خۆی و پیاوه‌كانی چاك بكات‌ رێگه‌ بدات ئێمه‌ به‌ ره‌خنه‌كانمان چاكی بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وان نه‌خۆشن و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ره‌، له‌م كاته‌دا ره‌خنه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌وان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە