فوئاد مەعسوم چ سودێکی بۆ کورد هەیە!؟
Tuesday, 03/02/2015, 12:00
له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ رۆژنامهی حهیاتی عهرهبیی كه دوێنێ 1/2/ 2015 بلاَوكراوهتهوه، " فوئاد مهعسوم" سهرۆك کۆماری عێراقی هەڵوەشاو، باس لە کۆمەڵێک شت دەکات کاتێک خوێندمەوە، ووتم ئەم قسانە ئەگەر لە ناو هەر میللەتێکی زیندوو بکرایە دەبوو دوایی بڵاو بونەوەی ئەم قسانە، هەرایەکی زۆری بنایەتەوە و دادگایی ئەم سەرکردە و بەرپرسانە بکرایە، بەڵام لای کورد کە مێش میوانی نییە، هیچ دروست ناکات، بەتایبەتیی قوربانییەکانی دەستی پارتی و شەڕی ناوخۆ، دەبوو بهاتنایە دەنگ و بیان وتایە ئێوەی سەرانی یەکێتی و پارتی تەنها هەژارەکان بەکوشت دەدەن و خۆشتان لەگەرمەی شەڕەکاندا ڕێزو حورمەت بۆ یەکتری نیشان دەدەن!
لەکاتێکدا ئەم چاو پێکەوتنە شایستەی ئەوەیە دێڕ بەدێڕی قسەی لەسەر بکرێت، بەڵام گەلی ئێمە گەلێکە لەباشور کە هیچ شتێک نییە هەستی بجوڵێنێت.ئەم قسانەی ئەم پیاوە ترسنۆکە دەیکات، لەناو هەر گەلێکی تردا بوایە دەجاریان لەدار دەدا و لاشەی بۆ گەنیان فڕێدەدایە ئەو دو سنور، یان وەک هاوڕێکانم لەکوردستانپۆست پێشنیاریان کردوە گردێک بۆ ناپاکان چێبکەن و ساڵانە گەل ڕەجمیان بکات، من دێم لەسەر دوو بەشی قسە دەکەم کە زۆر گرنگە لام.من داوام لە کوردستانپۆست کرد کە تەواوی دیدارەکە بخاتە ئەرشیفی کوردستانپۆستەوە و بۆ پاشەڕۆژی هەڵبگرێت،
لە بەشێکی دیدارەکەدا فوئاد مەعسوم دەڵێت: چهند جاریك مەلا مستەفام بینیووه، باوكم (مهلا مهعسوم) هاوڕێی مهلا مستهفا بوو، ئێمه ههر له منداڵیهوه بهسهرسامییهكی گهورهوه سهیری مهلا مستهفامان دهكرد، ئهو پیاوێكی ئازا و سهرۆك ئهركانی سوپای كۆماری مههاباد بوو، ئازایهتی مهلا مستهفا لهسهرو ههر تهسهورێكهوه بووه، سهركردهیهكی مێژوویی بوو.
مەلامستەفا کە ئێستا فوئاد مەعسوم ئاوا پێناسەی دەکات، لەبەرگەڵو لەبەر دەمی نەوشیروان مستەفادا ووتوێتی مەسعود بارزانی وەک باوکی کەسێکی گێلە، هەر تەنها ناوی مەلامستەفا بووە، بەڵام هیچی نەدەزانی و بەڵایەک بوو لەکۆڵ ئەو میللەتە نەدەبووە وە، باشبوو بەژێرپەنجەمرد دەنا ئێستاشی تێک دەدا و نەیدەهێشت بەکوێ بگەین.
ئێستا فوئاد مەعسوم دەڵێ ئەو پیاوێکی ئەفسانەیی بوو لەکاتێکدا کە ئێوە هێندە سەرسامی کەسایەتی مەلا مستەفا بوون، ئیتر چی وای لەتۆ کرد مەکتەبی سیاسی یەکێتی بیت و سەنگەر لە پیاوە ئەفسانەیە وەربگری؟ ئەمە ئەو پەڕی دابەزینی ڕەوشتی سیاسیی ئێوەیە بۆ ئاستێکی نزم، کە تەنها گەلێک و حیزبێک قبوڵی دەکەن کە مێژوویان نەبێت، بۆیە ئەم کەسایەتییە ترسنۆکە بەخێرایی لە پلینیۆمەکەدا پێشنیاری کرد کە فایل دەرەکان چەپڵە ڕێزان بکرێت، بزانین سبەینێ سەرانی یەکێتی چی دەڵێن پێی، کەواتە ئەم قسەیە ئەوەمان پێدەڵێت کە فوئاد مەعسوم هەر بۆ خۆشی لەگەڵ یەکێتی دابووە؟ بزانە تاڵەبانی لەکوێوە دەستی خیانەتی باڵادەست بووە؟
دیسان بزانن فوئاد مەعسوم لەسەر پهیوهندی لهگهڵ مهسعود بارزانی چۆن وهسفی دهكات؟
فوئاد مهعسوم دەڵێت: من له 31ی ئابی 1996 ماوهی 23 رۆژ لای پارتی دهستگیركرام، له ههموو ژیانیشمدا تهنها ئهو جاره دهستگیركراوم، بۆیه لهوكاتهدا جێهێشتنی ههولێرم ڕهتكردهوه تاوهكو نهڵێن ئهو بووه هۆی شكستی یهكێتی، شهوهكهی خۆم شاردهوه بهلام چهكدارهكانی پارتی زانیان دهستگیریان كردم، بهلام ئهو پهڕی ڕێزیان لهگهڵ نواندم، پاشان مهسعود بارزانیم بینی، پێم وت دهچمهوه بۆ لای مامجهلال ئهویش ڕهوانهی كردم بۆ سنوری ئێران چوومهوە بۆ بارهگاكهی مامجهلال.
ئایا ئێوە لە ژیانتاندا چەند جولەکەتان دیتوە، ئەوها بە ئەرێنی باسی جەلادەکەی بکات، تەنها مرۆڤی کۆیلە و نەخۆش غەریبیی جەلادەکەی دەکات، ئای ئەو میللەتە هەژارەی ئێمە چ نوێنەرێکی زەلیلی هەیە! ئەم پیاوە جەلالییە کە تاڵەبانی ئەو رۆڵەی لە ناو یەکێتییدا دابوویە، ئاوا لەماوەی ٤٠ساڵدا ئاوا لە دوژمنەکەی ڕوانیوە، لەکاتێکدا هەزاران کەسی قارەمان خۆیان کردۆتە قوربانی عەقڵی ئەم پۆخڵانە کە بێمەڵامەت نەبوو ئەوان لەشەڕەکاندا سەلامەت دەردەچوون، ئەواتانێ کەسێکی وەک کۆسرەت ڕەسوڵ کە لەشەڕی ناوخۆ داغان بووە کە چی لەهەڵبژاردنەکاندا بە لاڵە لاڵ دەیوت: دەنگ بدەن بە کاک "مەسعود بارزانی " ئەو کەسی شیاوە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام کاتێک پارتی دەزانێت کەسایەتییەکی وەک "حەسەن کوێستانی" مل نادات بە سیستەمی بنەماڵەی بۆ چاوبەست شەهیدی دەکەن ئێستا کە یەکێتی یادی دەکاتەوە ناڵێن چۆن و کێ شەهیدی کرد ؟ ئەم قسەیەی فوئاد مەعسوم کە ئێستا دەیکات، هەر لە کاتی ٣١ئابدا کوردستانپۆست تاکە راگەیاندن بوو ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوە، ئەودەم هەموو کەس دەمی دەکردەوە و دەیان ووت کوردستانپۆست درۆ دەکات شتی وانەبوە، کەچێ ئێستا ئەو خەڵکە چی بەخۆیان دەڵێن ؟ لەکاتێکدا ئەم پیاوە پەمەییە خۆی هەڵبژارد لە کۆیە و هەولێر، خۆشی و دەستە خوشکەکەشی سەعدی ئەحمەد پیرە، نەیانتوانی دەنگی خەڵک بەدەست بهێنن بۆیە خۆیان ووتەنی بەتەوافق کورسییەکیان دایە، ئەوە نزیکی ساڵێکە ئەم پیاوە عێراقییە لەبەغدادی تاوان لەسەر حسابی گەلێک کە ئەنفال کراوە بزانە شتێکی کردووە؟ وەک ئاغاکەی کە تاڵەبانییە هەشت دانە ساڵ لە بەغداد بوو نەیتوانی تاکە جارێک مەسەلەیەکی کوردی بوروژێنێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە وەکو دوژمن مامەڵەی لەگەڵ کورد و کەیئسی کورددا دەکرد، کە دەیانتوانی هەر نەبێت کوردە فەیلییەکان ئاشت بکاتەوە.
ئەم چاوپێکەوتنە کە ئەم مرۆڤە بەدە کردویەتی، دەبێت لەسەر دێڕ بەدێڕی دادگایی بکرێت، چونکە ئەمە پێمان دەڵێ ئەو لە گەنجێتی خۆیدا لە قاهیرە لە سەدامیش ترساوە، کە کەسێکی شەلاتی بووە، بۆیە زۆر شەرمە ئێمە بڵێین سەرۆکی کۆمار کوردە.لەکاتێکدا ئێمە نازانین لە ژوورە داخراوەکاندا ئەمانە چ یاریەک بەچارەنووسمان دەکەن! بۆیە لاتان سەیر نەبێت کە سبەینێ ببیستین لەگەڵ سەرۆکی داعش (ئەبوو بەکر بەغدادی)یدا لە ئەبو نەواس ماسی پێکەوە بخۆن.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0f574387من هو الرئیس العراقی الجدید فۆاد معێوم هورامی؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست