کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەدنانى حەمەى میناى 12 ملیۆن دۆلاری لووشداوه‌..

Thursday, 22/10/2009, 12:00


توانیمان بە میكرۆسكۆپ تایبەت بە ئاشكراكردنى دزى و گەندەڵی، لوشدانى 12 ملێۆن دۆلار لەلایەن (عەدنانى حەمەى میناى) وەزیرى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى و پیاوە نابوتەكەى جەلال و هێرۆ ئاشكرابكەین!

كێ هەیە لە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان، ناوبانگى عەدنانى حەمەى مینای نەبیستبێ؟!
كە بە یەكێك لە بودەڵەو تەكەتولەكانى هێرۆو جەلال ناسراوە لەسنورى گەرمیان و دەربەندیخان، تا پێشمەرگەى شاخ بوو، لە كوێدا دزیى و ڕاوەڕووت هەبوایە، لەوێدا بۆنى خۆشاردنەوەى دادەكوتا؟!
لە ژیانیدا سەركردایەتى و سەرپەرشتى بەرەیكى شەڕى لە دژى بەعس پێنەكراوەو، لە شەڕى براكوژیش ئەندازیارى تاڵانكردنى بارەگاكانى ئیسلامى و پارتى و لە سنورى گەرمیان و دەربەندیخان لە ئەستۆدابووە و، لە كوێدا كوڕى كورد كوژرابێ ئەو تەقەى خۆشى كردووەو، بە خۆیى و دارودەستەكەیەوە هەمیشە لە بۆسەدابون بۆ تاڵانكردنى ماڵى گشتى و خەڵكى ئەو سنورانەى كە بە فەرمانى جەلال و هێرۆ پێسپێردراوە!
تەنانەت لە بوونى ڕیفۆرمخوازانیشدا، پشكى زۆرى دژایەتى كردنى ئەو هەڵانەدابووە، بۆ بژاركردن و لە ڕیشە هەڵكێشان و ڕێكخستنەوەى ناوى یەكێتى، تا لە دەست جەلال و هێرۆ دەربازبكرێت و، وەك ڕۆژانى شەڕى ناوخۆ بە خۆى و چەتەكانیەوە، ئامادەیى نیشانداوە بۆ لێدانى ڕیفۆرمخوازەكان و، لە كاتى لەدایك بوونى گۆران و گۆڕانخوازانیشدا، ماوەى 20 ڕۆژ وەزارەتەكەى خستبووە خزمەتى جەلال و دروشمەكانى بەرهەم و لیستى كوردستانیەوەو، لەو پارە زۆرەى كە لەلایەن بەغدادەوە بۆ هاوكارى و یارمەتى هەژاران و دەستكورتان و كەمدەرامەتانى كوردستان وەریگرتبوو، كە بڕیى 20 ملێۆن دۆلارى ئەمریكى بووە، بە بڕیارى هێرۆ جەلال و بەرهەم و مەلا بەختیار بۆ بانگێشەى هەڵبژاردنەكان بەكاری هێناوە!!!
جێگایى خۆیەتى گرنگى و بایەخى وەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى بە چەند دێڕێك بخەینە ڕوو:
ئەم وەزارەتەتایبەتە بە نەهێشتنى بێكاریى و پەروەردەو فێركردنى لاوانى كچ و كوڕ بە پیشەى هەمەجۆرو، چارەسەركردنى كێشە كۆمەڵایەتیەكان بە شێوەیەكى ئەكادیمى و زانستى و، دورخستنەوەى نەوەكانى ئەمڕۆ و دوێنێ لەو پەتاو دیاردانەى كە نەوەكان تووشى لادانى ئەخلاقى دەكا، بە پێى نەخشەو پلان ، بە سودوەرگرتن لە توێژینەوەى زانستى و، باشكردنى بژێویى و گوزەرانى خێزانە هەژارو نەدارەكان، تا نەگەنە ئاستى سواڵكردن و لە دەستدانى كەسایەتیان!
هەر بۆیە پێویست بوو، مرۆڤێكى خاوەن ڕابردووى پاك و خاوەن بڕوانامەو كەسایەتیكى ناسراو شارەزا بكرایەتە وەزیرى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى، نەك عەدنانى حەمەى مینا، كە هیچ سیفاتێكى لەو چەشنەى تێدا نیە!
بە پێى سەرچاوەیەكى زۆر نزیك لە دیوانى وەزارەتى كاروكاروبارى كگۆمەڵایەتى عەدنانى حەمەى مینا 8 ملێۆن دۆلارى بە شێوازى دزیى قانونى بە یەكێتى داوەو، 4 ملێۆن دۆلاریشى بە وسوڵاتى ناوى خەڵكى هەژارو نەدارو كەمدەرامەتانى شارەكانى هەولێرو سلێمانى و دهۆك بۆ خۆى لوشداوە، كە تایبەت بووە بە مووچەى 3 مانگى هەژاران، كە یەكێتى و پارتى لە ڕێگەى مەڵبەندو لقەكانەوە بۆ خوارەوە ناوى ئەندامان و دۆستانى خۆیان نووسیوەو!
بڕوانن ئه‌م وه‌زیره‌ نه‌خوێنده‌واره‌ چۆن و بە چ شێوازێك ناونوسكردنى خێزانى هەژارانیان كردووە؟؟!!
لە سنورى پارێزگاى هەولێر نزیكەى 10000 خێزان ناونووس كراون، كە 9000 خێزان لە ڕێگەى كۆمیتەو ناوچەكانەوە تۆماركراون و، 1000 خێزان لە ڕێگەى دامو دەزگاكانى كاروكاروبارى كۆمەڵایەتیەوە تۆماركراون، لەمەشدا ئیستیغلالى نا ئەخلاقیى تێدا بەكارهاتووە، كە هەر خێزانێك كچێكى جوانى هەبووبێ و سەردانى ئەو دەزگایەى كردبێ ناونوسكراوەو، ئەو خێزانەى لە جیاتى پیاوەكەى ژنەكەى چووبێ ناونوس كراون، وە بە پێچەوانەشەوە نەكراوە!!
لەم ڕێگەیەوە عەدەنانى حەمەى مینا بە به‌کارهێنابی ده‌سه‌لاتی ژن وکچی نه‌داری ئیستغلالکردووه‌ و ناچاری کردوون ته‌سلیمبن ، دیاره‌ به‌شێکیان که‌ توانای به‌ریگردنی نه‌بووه‌!
ئەو سەرچاوەیە كە ئەم زانیاریانەى پێداوین لە ڕەگەزى مێەو، بە ترس و شەرمەوە ئەو بابەتانەى بۆ باسدەكردین!
عەدنان لەو ژن و كچانەى كە خۆى بە دڵی بووە، 127 دامەزراندووەو، 5 بۆ پاكردنەوەى ماڵەكەى خۆیى و باخچەكەى و، 10 لە دیوانى وەزارەت بۆ خزمەتگوزارى و 4 كچیشیان بۆ پێشوازى كردنى خۆى و میوانەكانى!!
لە 10/10/2009 عەدنانى فسفس پاڵەوانەكەى جەلال سەردانى دهۆكى كردووە، 4 لە ژن و كچانەى هەڵبژاردووە بۆ خۆشگوزەرانیوەكانى شەوەكانى مانەوەى لە دهۆكى دەلال و بەنیازبووە بچێتە سەرسەنگ بەڵام بە هۆى ناڕەزایى خەڵكى لە مەلهاكانى سەرسەنگ و سوتاندنى 2 مۆتێل و كوشتنى 2 ژنە لەشفرۆش و كوشتنى 3 ده‌لاڵی له‌شفرۆش سەرسەنگ نەبوە نسیبى عەدەنان و شاندە یاوەرەكەى!!
عەدنان 130 كەسى لە خزمەكانى بە مووچەى زۆر دامەزراندووەو، كە تەنها 20 یان دەوام دەكەن و، تەنانەت ناوى خێزان و خوشكى خێزان و دۆستەكانى و ماڵى براو كەسوكارەكەى جگە لەوەى مووچەىیان هەیە، لە لیستى هەژارانیش ناوى تۆمار كردوون!
عەدنان لە دەربەندیخان بازارێكى دروستكردووە و، لە سلێمانى لە نزیك جافەرانى قەرەداغ 10 دۆنم باخى كڕیوەو، لە نزیك ماڵى مەلا بەختیار لە گەڕەكى فیرعەونەكە خانویەكى هەیە نزیكەى 150 دەفتەرى تێچوەو هێشتا تەواو نەبووە، لە 4 ساڵدا 200 دەفتەرى بۆ 6 سەفەرى ئیفادى وڵاتانى عەرەبى و ئەوروپى وەرگرتووە!
ئەمانە هەمووى بە پارەى میزانیەى تایبەتى بەغداد كە بۆ هەژارانى كوردستان دابینكراوەو كڕیوێتى و، تا ئەوەى دزیش لە نان و لوقمەى دەست كورت و نەدارانى كوردستانیشیان كردوە،
بە نیازین بەم نزیكانە بە ئەرقام ئیش و كارەكانى وەزارەتى كارو كاروبارى كومەڵایەتى بخەینە ژێر نەشتەرگەریەوەو تا هەموو ناپاكى و گەندەڵى و تەزویرەكانى عەدنانى حەمەى مینا ئاشكرابكەین، كە لە چەندین شوێندا شەكرى شكاندبوو، كە نەوشیروان و گردەكە خۆیان پێنەگۆڕاوەو، ئیتر چۆن دەتوانن ئێمەو مانان بگۆڕن، ئەوەشى گووتبوو: نەوشیروان تا لە شاخ بوو دژى كوردبووەو، ئێستاش دژى كوردە!!
هەموو كورد دەزانن كە جەلال و مەسعود وەك دوو دزو دوو خائین هیچ نه‌ماوە بە كوردى نه‌كەن؟!
هەر ئەوانە نەبوون پاسدارى ئیرانى و لە 31 ئابیشدا بەعس یان بۆ ناو كوردستان هێنایەوە! جوامێرى نەوشیروان لەوەدایە، لە مێژوودا مل شۆڕى و سیخوڕى بۆ هیچ دەزگایەكى مخابەراتى ئەقلیمى نەكردووەو، لەوانەش جوانتر گەندەڵ نەبووەو، لەوەش بەرچاوتر داوێنپیس نەبووە، وەك كوڕانى جەلال و مەسعود و تۆشەوە(عەدنانى حەمەى مینا) كە هەموو دەربەندیخان چاك تۆ دەناسن!..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە