کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نهینی (غائیب) بوونی نێچیره‌ڤان بارزانی له‌ دوو كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دا‌!

Thursday, 03/02/2011, 12:00


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ سه‌رباز هه‌ورامی یه‌وه‌، نیچێره‌ڤان به‌ شداری كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ر دوو ڕۆژانی ٢،٣،ی شوباتی ٢٠١١، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی نه‌كردووه‌ ، كه‌ له‌ سه‌ری سوور به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود ئه‌نجامدراوه‌!
هه‌رچه‌نده‌ زانیاریه‌ گشتی یه‌كان له‌ ناو پارتی وه‌ها بلاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ نێچیر له‌ ده‌روه‌ی هه‌رێمه‌، به‌لام ئیدریسی سكرتێری سه‌رباز هه‌ورامی ئه‌وه‌ی به‌ درۆخستۆته‌وه‌، كه‌ نێچیر له‌ ده‌روه‌ی كوردستان بێت و، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ ماله‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌تی له‌ناو (دار زیافه‌كه‌ی) له‌ هه‌ولێرو، جگه‌ له‌ چه‌ند كه‌سیكی نزیكی خۆی هیچ كه‌سیك نایبینیت و، ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ نێچیر زۆر توره‌یه‌ له‌ مه‌سعودی مامی و كوڕه‌كانی، به‌وه‌ی له‌ دوای كۆنگره‌ پڕۆپاگه‌نده‌یان كردووه‌، كه‌ نیچیر هیچ به‌ ده‌ست ماوه‌ته‌وه‌و، ماوه‌یی ناده‌ین چ له‌ناو حزب وه‌ چ له‌ناو حكومه‌ت هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی هه‌بیت.
به‌ڵام نیچیر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، كه‌ مه‌رجی هه‌یه‌ ئه‌ویش، ئه‌وه‌یه‌ ، كه‌ ئه‌و ١٠ ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیانه‌ی له‌ كۆنگره‌ی ١٢ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوونه‌و، له‌ كۆنگره‌ی ١٣ بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، به‌ بێ هه‌ڵبژاردن هه‌موویان بكرینه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و، به‌ پیی سه‌رچاوه‌كه‌ نیچیر ئه‌م مه‌رجه‌ی له‌به‌ر فازیل میرانی و مه‌حمود محه‌مه‌د و عزه‌دین به‌رواری داناوه‌، چونكه‌ هه‌ستی كردووه‌ كه‌ مه‌سروری تیرۆست و پاراستن و بنه‌ماڵه‌ هه‌موویان دژی ئه‌و ٣ كه‌سه‌ن، كه‌ به‌ كوتله‌ی نیچیر ناسراون.
هه‌روه‌ها مه‌رجی دووه‌می نێچیر ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ فازیل میرانی به‌ بی هه‌ڵبژاردن بكریته‌وه‌ به‌ سكرتیری مه‌كته‌بی سیاسی و، ئه‌مڕۆش ئه‌م مه‌رجه‌ جیبه‌ جێ كراو،به‌م شێوه‌یه‌ سه‌رۆك و جیگرو سكرتێری پارتی له‌ بادینانیه‌كان دانراون و، سۆرانیه‌كان جگه‌ له‌ دووباره‌ سه‌یركردن و حسابكردنیان به‌ هاوڵاتی ده‌ره‌جه‌ ٣ و ٤ و، وه‌ك كاربه‌ده‌ستی و كارمه‌ندی ناو پارتی !
به‌م شێوه‌یه‌ن كه‌ له‌ كۆنگره‌كانی ڕابردوو حسابێك بۆ سۆرانیه‌كان كرابوو، به‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای كۆنگره‌ی ١٢، هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌لی عه‌بدولا وبه‌جیگرو، جه‌وهه‌ر نامیق به‌ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی دانرابوون، له‌ ئه‌نجامی كیشه‌ گه‌وره‌كانی نێوان مه‌سعود و نێچیر، هه‌ردوو پۆستی جێگرو سكرتێری پارتی، له‌ سۆرانیه‌كان وه‌رگیرایه‌وه‌و، بۆ بارزانی و بادینیه‌كان دانران!
هه‌رچه‌نده‌ به‌ پێی په‌یره‌وی نوێی كۆنگره‌ی ١٣ ، كاروباره‌كانی حكومه‌ت له‌ هه‌ولێر و به‌غدا به‌ جیگر سپێردراوه‌، به‌لام ئه‌مرۆ به‌ ئاشكران له‌ دوایی كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سه‌ری سوور، هیمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی نووسینگه‌ی دیراسه‌ت و پیگه‌یاندنی پاراستن و به‌رپرسی و چاودیریكردنی دۆسێی میدییا ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكان، به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ی دركاندووه‌، كه‌ به‌ جۆرێك به‌رنامه‌مان داناوه‌، كه‌ نیچیر نه‌توانێت، هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك و مه‌سرۆر نه‌بیت، واته‌ ناهیڵن، كه‌ نیچیر هیچ ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌رێك بكات و، به‌و شێوه‌یه‌ ڕوناكی ئاسۆكانی نیچیرو كوتله‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌ی ئیدریس بارزانی به‌ره‌و كوژانه‌وه‌ و تاریكی هه‌لده‌كشێت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە