کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


با عومەر فەتاح بكرێتە بەرپرسى دەستەى نەزاهەى كوردستان!!!!

Wednesday, 25/03/2009, 12:00

1336 بینراوە


ماوەیە پێش ئێستا براى بەڕێزمان, ڕۆژنامەنوسى ئازا, سەباح عەلى قارەمان پێشنیارى كرد پەیكەرێك بۆ هەر یەكە لە نێچیرڤان بارزانى و عومەر فەتاح دروستبكرێ, بۆ ئەوەى وەكو سیمبۆلى خراپترین حكومەتدارى كوردى بمێنێتەوە و خەڵكى لە بیرى نەچێ, لەمڕۆژانەش دا دەستەى نەزاهەى عێراقى ڕایگەیاند ئاشكرا كردنى سەروەت و سامان بەرپرسانى هەرێمى كوردستانیش دەگرێتەوە, ڕاستەوخۆ عیماد ئەحمەد دەمسپى یەكێتى تەحەداى ئەو بڕیارەى حكومەتى عێراقى ڕاگەیاند و ووتى بەرپرسانى كوردستان ناگرێتەوە, بەڵكو خۆمان دەستەى نەزاهە دروستدەكەین, لەقسەكەی عیماد ئەحمەدەوە دیارەو پێچو پەناى تێنەخستووە, ئەوان قەبوڵى ناكەن خەڵكى لەداهاتەكانیان بزانن, كە ئەمەیان مافى خەڵكى كوردستانە ئاگاداربن لەو كاسبیە حەڵاڵەى هاوشێوەكانى كاك عیماد چەندین ساڵە پێوە خەریكن بەچەند گەیشتووە؟ دروستكردنى دەستەى نەزاهە لە كوردستان دا بە تەنها ڕێگەیەك دادپەروەرانە دەبێت, ئەویش دانانى كاك عومەر فەتاحە بە سەرۆكى ئەو دەستەیە لەبەر ئەم هۆیانەى لاى خوارەوە:
1_لەزەمەن و زەمانى حكومەتدارى ئەودا كەمترین گەندەڵى كراوە و حكومەتێكى نایابى بەڕێوەبردووە,ئابوریى كوردستانى لەدزین و هەڵاوسان ڕزگار كردوە و شوێنە دەستى دیارە, ئەرێ وەڵا زۆرباش دیارە
2_ تەنها دێڕێكى لەسەر نەنوسراوە لە ڕۆژنامەكان دا, ڕەخنەى لێنەگیراوە , تەنانەت كاتێ خێزانەكەى تەنها 400 دەفتەرە دۆلارى بەهەڵە هەڵگرتبوو لەنێو جانتاكەى دا, عقوبەیەكى باشى بەسەردا سەپاند ئەمەندە عادیل بوو.
3_ ئەو مۆنیكایەى ژێرى وەكو باسدەكرا لە كەسە ئاگادارەكانەوە, 75 دەفتەر دۆلارى تێچووبوو تەنها بۆ كاروبارى دەوڵەت بەكارى دەهێناو سوارى دەبوو, ئەگینا بۆ داوەت و داوەتكارى و سەفرە و سیاحەت دەیگوت حەرامە و ماڵى دەوڵەتە ڕایدەوستان.
4_چەندین جار عەلى فەتاحى براى عقوبە داوە لەسەر دزى, خزمەكانى خۆى هەموویان مافخوراوبوون.
5_ كارێزما و شارەزا بوو بەزۆر ئیستقالەكەى خۆى سەپاندە سەر سەرانى ینكدا ئەگینا ئەوان قەبوڵیان نەبوو, بەتایبەت ڕیفۆرمیستە ئاخیر شەڕەكان ئیستقالەكەى كا عومەریان بەخەسارەتدەزانى بۆ حەموو كورد لە هەرچوار پارچەكە, حكومەتى ئۆكرانیا بانگى كردبوو سود لە بلیمەتى و كارێزمایەتیەكەى وەربگرێ بەتایبەتى لە مەجالى سەفەقەلێدان و كاروبارى بازاڕكردنى ماڵى هاوڵاتیان دا, چاوەڕێ دەكرێ یابانیش بانگى بكات بەتایبەتى ئەم ئەزمە مالیە بەڵایە یەخەى ئەوانیشى گرتووە مەگەر هیمەتێ ئەو پێبگات, شت زۆرە باسى بكەین باشتر وایە سەرۆكى كۆمارى عێراق و سەرۆكى هەریم فریا بكەون دەستەكە دروستبكەن و كاعومەر بكەنە سەرۆكى, بەخودا ئەگەر ئەو بڕوات بۆ یابان و لەدەست كوردبچێ سەرۆك كۆمارى عێراق مەگەر لە خەوندا كەسێكى ترى وەكو كاك عومەر دەستبكەوێ یان لە شیعرەكانى شێخ ڕەزادا.
منیش وەكو كوردستانیەك ئەو داوایە دەكەم, خۆ داواى خەڵاتى نۆبڵم بۆ نەكردووە فەقیرە, ئومیددەكەم تاڵەبانى و بارزانى ئەم پێشنیارە بەهەند وەربگرن و دڵنیاشم لەمەیاندا بەهەند وەریدەگرن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)