كاك كۆسرەت و هاوەڵەكانى : ئەم دەرفەتە لەدەست بدەن تاماون ئەبێ كۆیلەى تاڵەبانى و دارودەستەكەى بن
Saturday, 14/02/2009, 12:00
1891 بینراوە
مێژوو سەلماندوێتى كە دەرفەتى سەركەوتن و بڕیارى یەكلایكەرەوە تەنها یەك جار ئەبەخشرێ ئەگەر سوودیشى لێوەرنەگیرێ ئەشێ هەرگیز دووبارەنەبێتەوە ، لە كتێبى بیرەوەرییەكانى جۆرج بوشى باوكدا ئەم پیاوە راشكاوانە پێ لەو راستییە دەنێت كە تاكو ئەو رۆژەى دەمرێت پەشیمانە لەو هەڵە مێژووییەیى كە تۆمارى كرد كاتێ لە هەڵمەتى سەربازى [گەردەلوولى بیاباندا] رێگربوو لەوەى هێزەكانى پێشڕەوى بكەن تاكو بەغداد بۆئەوەى رژێمى سەدامى دیكتاتۆر لەناوبەرن ، ئەم دەرفەتە نیشتیمانیەیى كە ئیستاش بۆ كاك كۆسرەت و هاوەڵەكانى هەڵكەوتووە بەو هەڵوێستە پڕ بەرپرسیارێتییەیى تۆماریان كرد بە دەست لەكاركێشانەوەیان لەگەندەڵترین مەكتەبى بەناو سیاسى و حیزبى بنەماڵەى تاڵەبانى ، هەرگیز بۆجارێكى تر دووبارە نابێتەوە و هەرگیز مێژوو و میللەت و رۆڵەكانى ئایندەش لێیان خۆش نابێت ئەگەر بێت و بۆ بەرژەوەندى میللەت و خەڵكى ستەمدیدە نەیخەنە كار ، ئیستا جەلال تاڵەبانى لەهەموو كات زیاتر كەشتییە داڕزاوەكەى لەنگ و روو لە نوقمبوونە ، تكایە بە پاشگەزبوونەوەتان تەوقى رزگاربوونى لەخنكاندن بۆ تووڕ مەدەن ، لێگەڕێن مەزنترین سەرى خیانەت و دزى و ئەنتى میللەت لەگۆمە مەنگەكەى بنەماڵە جەردەكەیدا بێسەروشوێن بێ ، ئیستا هەموو جەماوەر چاوى لە هەڵوێستى بێوێرانەى ئێوەیە ، چاوەڕێین بەوێنەى 7/3/1991 لەهەڵمەتێكى سەرتاسەرى عەفەوى جەماوەریدا ئەمنە سەوزەكە و دەزگا بەدناوەكانى ترى سەركووتكردن و مۆڵگەكانى چەتەگەرى لەگەڵ ركى پیرۆزیاندا رابماڵرێن ، تكایە تكایە تكایە مەهێڵن بە قسەى زەرد و سەوز تاڵەبانى سابوون بدات لەژێر پێتان [تۆبەى گورگ مەرگێتى] میللەت تەواو چیتر تواناى ئەوەى نەماوە بیدەسەڵاتانە چاوەڕێى مەرگى هێورى خۆى بكات لەسایەیى كەمووكورتییە بێشوومارەكانى دارودەستە گەندەڵكارەكەى تاڵەبانیدا ، بێگومانبن ئەوانەى ئیستا لەدەورى تاڵەبانى ماونەتەوە چوار دز و داوێنپیسى وێنەى مەلاى خەزوور و عومەر مورتاح و ئەرسەلانە بێهەڵوێست و كوِەكانى ئەحمەد كوردەن ، ئاسن بەگەرمى نەكووترێ پان نابێتەوە ، لە خانەقینەوە بۆ ئەوپەڕ خەڵكى لەگەڵتانە ، شاژنە جەردەكەى دەباشان كە بۆتە مارى ئەنتوانێتى سلێمانى و پێكەنینى بە نەهامەتى ئەو خەڵكە رەش و رووتە دێت لەگەڵ كوڕ و كەسوكارى برایم ئەحمەدى كۆنە جاش لە كۆشكە حەرامەكانیان دەرپەڕێنن ، جارێكى تر بۆخاترى خوێنى شەهیدە سەربەرزەكانمان ئەم دەرفەتە لەدەست مەدەن .,