کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست دەمێكە فەرموویەتى دەزگا بەدناوەكەى زانیارى ئیفلاسى بەیەكێتى كردوە

Tuesday, 08/02/2011, 12:00


(گۆڕان ئامادەیە ژوورێك لەگردەكە بدات بەدەزگاى زانیارى یەكێتى ، دەزگاى زانیارى بەرپرسە لەبارگرژییەكەى نێوان یەكێتى و گۆڕان ، پیلانى پەلاماردانى گردەكە ئاشكرا دەكات ...) ئەمانە مانشێتى ئەمڕۆى ڕۆژنامەى ئاوێنە و ڕۆژنامەى ڕۆژنامە بوون كەسەرنجى زۆرى خوێنەرانیان بۆلاى خۆیان ڕاكێشا و هەموو ئەو نهێنیانەیان ئاشكرا كردوە كەبوونەتە هۆى بارگرژى چەند ڕۆژى ڕابردوو كەخەریك بوو پارتى و یەكێتى بارودۆخى كوردستان بەرەو ئاراستەیەكى زۆر مەترسیدار و شەڕى ناوخۆ بەرن ، تازە دەركەوتووە تێكرایى دروست بوونى ئەم بارگرژیانە بەهۆى هەڵەى ناڕاست و زانیارى نادروستى دەزگا بەدناوە ناشیرینەكەى زانیارى یەكێتیەوە بووە كەلەخۆیەوە ڕاپۆرت و زانیارى پڕ لەدرۆ و ناڕاستى لەسەر بزوتنەوەى گۆڕان و كاك نەوشیروان و بەیانامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان داوە بەمەكتەبى سیاسى یەكێتى و پارتى و ئەم دۆخە مەترسیدارەی هێناوەتە ئاراوە .
ئەمە سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە كەئەم دەزگا جاسوسیە هەر لەسەرەتاى دروست بوونیەوە ئیشى تەنها شێواندنى ڕاستیەكان و تێكدانى بارودۆخى كوردستان بووە هەر خوا ئەزانێ ئەم دەزگایە تائێستا سەرى چەندان تێكۆشەر و هاوڵاتى كردوە بەقوڕدا ؟ ئاخۆ ئەبێ تائێستا چەندان ڕاپۆرتى ترى هاوشێوەى ئەمەیان لەدرۆ و زانیارى ناڕاست لەسیناریۆى پڕ لەدرۆ و هەڵبەستراو دابێ بەمەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى یەكێتی ؟ ئەڵێن ئەم دەزگایە لەماوەى پانزە ساڵى ڕابردووى تەمەنیدا بەسەدان ملیۆن دۆلارى بۆ سەرف كراوە گوایە ئەم دەزگایە نهێنیە و نابێ ناو كەس و جاسووسەكانى ئاشكرا بكرێ واتا نابێ لیستى ناوى مووچەخۆرانى بەئاشكرا هەبێ ؟ بۆیە هەر گۆترە بازاڕى مانگانە پارەى خەیاڵى بردوە لەبوجەى ئەم میللەتە .
ئەمە سەلمێنەرى ئەو ڕٍاستیەیە كەئەم دەزگایە و دەزگاكانى تر یەكێتیش تەنها لەسەر زانیارى درۆ و سیناریۆى هەڵبەستراو ئیش ئەكەن ، ئەمە سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە كەخەڵكێكى زۆر لەبازاڕ و لەفەرماندەیى گشتى و مەڵبەندەكان و دەزگاكانى ترى یەكێتى بژێوى ژیانیان لەسەر ئەم ڕاپۆرتە پڕلەدرۆیانەیە ڕاپۆرتى بەدرۆ ئەدەن بەم دەزگایە و پارەیەكى باش وەرئەگرن ، ئەم دەزگایە تەنها ئیشى ئەوەیە لەسەر ڕقى شەخسى بەرپرسەكان و لەسەر ڕاپۆرتى كوتلەكان لەدژى یەكتر ئیش بكا و سەرى خەڵكى هەژار و قوڕبەسەر بكا بەقوڕدا ، لەهەمووشى كارەساتر ئەمەیە بەقەولى خۆیان بەنیازن ئەم دەزگایە بەدامەزراوەیش بكەن و یاساى بۆ دەربكەن و بیخەنە سەرحكومەت و سەرۆكایەتى بەناو هەرێمەوە (ئاى قوڕبەسەر ئەو میللەتە ماڵوێرانەدا) .
لەكۆتایدا ئەڵێم ئەم دەزگایە ئەگەر زەڕەیەك خاوەنى غیرەت و ئەخلاق بێ ئەوەندەى بەسە كە گۆڕان ئەڵێ .. وەرە ژوورێكت بدەمێ لەگردەكە !! ئەمە سەدان مانا و واتا هەڵدەگرێ لەسەرووى هەموویانەوە واتا (تا هێزتان تێدایە هەر ... بخۆن باشترە) نەوەك لەسەر زانیارى درۆ و سیناریۆى هەڵبەستراو ئیش بكەن و میللەتێك ماڵوێران و چەواشە بكەن . لەسەرووى هەمووشیانەوە دووبارە و بۆ جارێكى نابێ ئەوەمان بیر بچێت كەكوردستانپۆست دەمێكە سەنگ و قورسایى و ماهیەتى ئەم دەزگا جاسووسیە فاشیلەى یەكێتى بۆ هەموو لایەك ئاشكرا كردووە كەبایى چەندە ؟ دەمێكە كوردستانپۆست چرپاندوویەتى بەگوێً ى هەموو لایەكماندا كەیەكێتى خاوەنى ئەم دەزگا بێ ناوەرۆك و فاشیلانەیە بۆیە ئیفلاس و شكستى هێناوە و تەواو تەواو تەسلیمى ئیڕادەى پارتى و بارزانى بووە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە