کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گۆڕان و سایتی سبەی یادی کۆچی"جەوهەر نامیق" دەکەنەوە ؟

Wednesday, 26/03/2014, 12:00

3418 بینراوە


سایتی سبەی درامایەکیان بۆ ساڵیادی دەرمانخواردکردنی جەوهەر نامیق نووسیوە، بەناونیشانی "مەرگێک بەر لەچاکسازیی" ئەوەی چاوبە ناونیسان و ناوەرۆکەیدا بخشێنی پێی وایە جەوهەر نامیق گۆڕانخوازێک و کەسێکی چاکسازی نێو بزووتنەوەی گۆڕان بووە، ئەمە لە کاتێکدا دەیان هاوڕێی نەوشیروان مستەفا لە ناو یەکێتیی، یان کاتی خۆی لە ژێر دەستی رژێمی بەعسدا لە سێداردران، یان لە راپەڕینەکاندا کوژراون نە نەوشیروان مستەفا، نە یەکێتیی، نە گۆڕانخوازەکان یادی ناکەنەوە، باشە چی وا دەکات ئەمساڵ و بۆ ساڵانی داهاتووش کاک نەوشیروان و بزوتنەوە ئیفلیجەکەی یادی ئەم کەسایەتییە دەکەنەوە، لە کاتێکدا جەوهەر نامیق بە سەدان پێشمەرگەی یەکێتیی لە هەکاری کوشت؟! لەوانە عەلی عەسکەری و د. خالید، بەداخەوە ئەمانەی ئەمڕۆ ماون و هەر یەکە خۆی خزاندۆتە ناو حیزب و بزوتنەوەیەکەوە، ئاوی زێراب تێکەڵ بە کانیی دەکەن، هەرچی ناشرینییە تێکەڵ بە جوانیان کردووە، تا کەس جوان ناشرین، موراڵ و بەدرەوشتی، خائین و دڵسۆز، جاش و پێشمەرگەی بۆ جیاناکرێتەوە.
بەر لە سێ ساڵ "جەوهەر نامیق" لە یەکێک لەخەستەخانەکانی ستۆکۆڵم مرد.
ئیستاش نەوشیروان مستەفا دێت و هەمووی ڕابردووی خۆشی دەخاتە ژێر پرسیارەوە ، بەوەی داخۆ چەندە بۆ هاوڕێ و هاو خەبات و هاوسەنگەرەکانی خۆی وەفادار بووە. لە کتێبی " کارەساتی هەکاری"دا، کە جەوهەر نامیق سەرپەرشتی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کردووەە، لە دوای بنەماڵەی بارزانی ئەو تاوانباری دووەمە، لەو کتێبەدا نەوشیروان دەڵێت:
(لە ڕاستیدا کارەساتی هەکاری ڕووداوێکی گەورەیە لە مێژووی گەلەکەماندا و شایستەی ئەوەیە دەیان کۆڕی لێکۆڵینەوەی بۆ ببەسترێت و دەیان ووتار و کتێبی لەسەر بنووسرێ و دەرس و پەند و ئەنجامی لێدەر بهێنرێ و هەرگیز لەبیر نەچێتەوە).
نەوشیروان مستەفا: لە لاپەڕەی ٦٧ی ئەو کتێبەدا دەنووسێت: "قیادە موەقەتە لەو شوێنەی کە بەناوی پێشمەرگایەتیەوە ئیتر نەیتوانی ناو ناو بانگی شۆڕش و پێشمەرگە خراپ بکات دەست لە یەکێتی بوەشێنێت ئەوەبوو جاش و لە ناو حکومەتدا دەستەی جاشی پێکەوە ئەنا بۆ بەگژاچوونی یەکێتی و ڕاوی پێشمەرگەکان."
ئێمە دەزانین کە کارەکتەری کارەساتی هەکاری و تاوانی شەهید بوونی زیاتر لە٤٠٠ پێشمەرگە لەدوای ئاشبەتاڵەوە یەکێکیان جەوهەر نامیق بووە و نەو شیروان مستەفا خۆی ئەو مێژوە پڕ خیانەتەی بۆ هێناوینەتە سەر ڕووپەڕی کتێبەکان و ئەو دەم کە جێگری سکرتێری یەکێتی و سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران بووە، بۆی تۆمار کردووین . لە "بناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەن" کتێبێکە لەوێدا نەوشیروان باس لە جەوامێری عەلی عەسکەری و د. خالید دەکات و بەهاوڕێ و هاو خەباتی خۆیانی هەژمار دەکات .
********************
لە ووتارێکی ترمدا بە ناونیشانی "بەڵگەکان خۆیان دەدوێن " لەویدا واژۆی جەوهەر نامیقمان پیشاندا کە یەکێکە لە سەرە نێزەی بکوژانی پێشمەرگەکانی هەکاری . فەرموون لەگەڵ ئەم لینکەدا .

ئەمڕۆ گۆڕان و سایتی سبەی دێت لەناو ئەم هەموو قارەمان و شەهیدانەدا جەوهەر نامیق بەسەر دەکەنەو، ڕاستە ئێستا نەوشیروان خاوەنی بزوتنەوەیەکە بەدەر لە یەکێتی، بەڵام وەفاداری و هەڵسەنگاندنی هاوڕێ کۆنەکانی ناو یەکێتیی جێگەی پێزانینە. پاشان تۆ بڵێیت جەوهەر لە شەهید ئارام کاراتر بووبێت، کەچی یادی ناکەنەوە؟ جەوهەر دوای کارەساتی هەکاری بە یەکێک لە تاوانباران هەژمار دەکرێت، هەرچەندە دوایی هەواری خۆی لە ووڵاتی سوید هەڵدا و لە دوای ڕاپەڕینیشەوە هاتە سەر حازری و بوو بە سەرۆکی پەرلەمانێکی فیفتی بە فیفتی، جگە لەوەش لە شەڕی ناوخۆدا، بیری دەچێتەوە کە سەرۆکی پەرلەمان بوو، ڕەسەدی تۆپەکانی بەعسییەکانی بۆ ناو شاری هەولێر ئاراستە دەکرد، بەڵام گۆڕان دەیەوێت لەڕێگەی سێ ووتاری بێماناو چاوپێکەوتنەوە، کە کاتی خۆی بۆ سایتی سبەی ناردووە، ئیتر هەموو تاوانەکانی خاوێن بکەنەوە:
.- جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
- جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌.
- جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت.

یادکردنەوەی جەوهەر نامیق زۆر شتمان پێدەڵێت، پێمان دەڵێت، نیشتمانی ئێمە پێویستی بەقارەمانیی لەخۆ بوردە.
پێمان دەڵێت شتێک نییە لەنیشتمانی ئێمەدا ناوی ئۆپۆسیسیۆن بێت.
پێمان دەڵێت هەموو لەبەر دەم ڕەحمەتی ماڵی مەلا مستەفاداین بەبۆنەی ئەم سەرکردە کورتبین و پیرانەوە، کە جگە لە سیاسەتی چەوت هیچی تر نازان و دەست و پێ سپین و لەسەر گیانی نەتەوەیەکی خەوتوو دەژین، کە دەشمرن تاوانەکانیان باس ناکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێنە پاڵەوان و ئیتر کوڕاو کوڕ لەسەری دەلەوەڕن.
ئافەرین کاک کۆسرەت وتەیەکی جوانت هەیە، کە دەڵێیت، لە شاخ خەبات و لە شاریش مەسلەحەت. ئافەرین لە زمانی هەموو هاوڕێکانتەوە قسەیەکی باشت کردووە.

لینکی بابەتەکەی سبەی
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=29742&LinkID=4

*******************************
جەوهەر نامیق .. مەرگێک بەر لە چاکسازی

(سبەی):
 سێ ساڵ لەمەوبەر و لە شەوی 21 لەسەر22ی ئاداری 2011 جەوهەر نامیق سالم، کەسایەتی سیاسی كورد لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.
 جەوهەر نامیق، سەرۆكی یەكەم خولی پەرلەمانی هه‌ڵبژێردراوی كوردستان بوە‌و سكرتێری پێشوی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بوە، لە دوای كۆنگرەی 12ی پارتییەوە، لەكاری حیزبایەتی كشاوەتەوە‌و بانگەشەی چاكسازیی‌و گۆڕانكاری لە كوردستاندا كردوە.
 جەوهەر نامیق، لەچەندین دیداری تەلەفیزیۆنی‌و رۆژنامەوانی‌و نوسیندا گرفتەكانی بەردەم حكومڕانی لە هەرێمی کوردستاندا شیكردوەتەوە‌و رێگە چارەی بۆ داناون.
 
 پوخته‌یه‌ک له‌ ژیاننامه‌ی جه‌وهه‌ر نامیق
 جه‌وهه‌ر نامیق سالم ساڵی‌ 1946 له‌ ناوچه‌ی‌ به‌رلوتی‌ سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی‌ كه‌لار له‌دایكبوه‌، خوێندنی‌ ئه‌كادیمی‌ له‌ زانكۆی‌ موسته‌نسریه‌ی‌ به‌غدا ته‌واو كردوه‌‌و بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسی‌ له‌ زانسته‌ ئابورییه‌كاندا به‌ده‌ست هێناوه‌.
 له‌ ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ریزه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ كردوه‌‌و به‌ بنه‌ماڵه‌ خولیای‌ سیاسه‌ت بون، باوكی‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ حیزبی‌ هیوا، پله‌كانی‌ حیزبی‌ بڕیوه‌‌و ساڵی‌ 1975 بۆته‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ قیاده‌ موه‌قه‌ته‌‌و به‌رپرسی‌ هه‌رێمی‌ یه‌كی‌ پارتی‌، ساڵی‌ 1979 وه‌ك ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ هه‌ڵبژێردراوه‌، جارێكی‌ دیكه‌ش له‌ كۆنگره‌ی‌ ده‌ی‌ ساڵی‌ 1989 دا وه‌ك ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌.
 دوای‌ راپه‌ڕینی‌ ساڵی‌ 1991 كراوه‌ته‌ به‌رپرسی‌ سنوری‌ كه‌ركوكی‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌، ساڵی‌ 1992 وه‌كو یه‌كه‌مین سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی‌ 2000 كراوه‌ته‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌‌و تا ساڵی‌ 2003 له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه‌، له‌نێوان ساڵه‌كانی‌ 1993 بۆ 2000  به‌رپرسی‌ مه‌كته‌بی‌ دیراسات‌و توێژینه‌وه‌ی‌ پارتی‌ بوه‌، له‌ دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ وازی له‌ پارتی دیموکراتی کوردستان هێناوه‌.
 خێزانداره‌‌و دو كوڕ‌و كچێكی‌ هه‌یه‌.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)