کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا ئۆپۆزسیۆن ده‌بیته‌ نیچیری نیچیرڤان بارزانی

Monday, 18/11/2013, 12:00

2181 بینراوە



چواره‌ده‌ ساله‌ جله‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ ده‌ستی نیچیره‌ كه‌ تامه‌زرۆترین كه‌س داده‌نریت له‌ ئاره‌زووی كورسی حوكم دا ئه‌وه‌ش خه‌ته‌ریكی زۆر گه‌وره‌ی دروست كردوه‌ له‌ فەسادکردنی کۆمەلگای كوردی له‌ رووی ده‌وله‌مه‌ند كردنی كه‌سانیك كه‌ شیاوی ئه‌و پله‌ ئابوریه‌ نین زۆربه‌ی پاره‌كه‌ش له‌ریگایی ناشه‌رعی هاتوته‌ ده‌ستیان ، سه‌ره‌رایی كرینی کەسایەتی سیاسی و رۆژنامەنوس و نوسەر و گورانی بیژ ، وەزیر و بەرپرسی حزبەکانی تر بەپارەی دزراوی خەلک کپ كردن و لەرێگای داگیركردنی زه‌وی له‌ شاره‌گه‌وره‌كان و پێدانی زەوی و پارە و موچەی چەور ،،،، دروست كردنی ئه‌ندامی گه‌نده‌ل له‌ شیوه‌ی دكتۆر نوری ،ئاشتی هه‌ورامی ،دلشاد شهاب ،نه‌وزاد هادی ،خه‌فور مخموری ،زه‌كه‌ریا عبدالله ، هەلکەوت زاهیرە ، لۆکە و دەشنێیە ...هتد
ئەو سیاسەتەی نیچیرڤان بۆتە هۆکاری ئەوەی خەلک فێرە زەلیلی و نەمانی گیانی قوربانی و بێهەلویستی لەهەموشی مەترسیدارتر تاکی کورد بەرەو ژیانی ئاژەلی ده‌بات، ڕیژەی درۆزنی ، دەبل مۆرال ، نەمانی گیانی قوربانیدان ، هەلپەرستی ، بیرکردنەوەی تەنیا بۆ رابواردنی سیکسی .. بەرەو لوتکە هه‌لكشاوه‌ ، واتا کۆدەتایەکی ئەخلاقی بەسەر تاکی کورد داهاتیە کەوا جوانیەکانی زۆری ون بوون له‌ سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ ناپاكه‌ی نیچیری نه‌خوینده‌وار ..، لیره‌ ده‌بیت حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئه‌و خه‌ته‌ره‌ بزانن مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ له‌ قالب دانی ئه‌وانه‌ ،هه‌ربۆیه‌ ده‌بیت بیركردنه‌وه‌یان به‌و ئاقاره‌ بیت نیچیرڤان ببیته‌ نیچیری ئۆپۆزسیۆن نه‌ك ئه‌وان. به‌و مانایه‌ی كه‌ له‌ خه‌ته‌ری ئه‌و دزه‌ گه‌وره‌یه‌ تی بگه‌ن كه‌ چیتر وه‌زاره‌تی ناوخۆ وسامانی سروشیتی و دارایی و پیشمه‌رگه‌ به‌ده‌ستی كه‌سی ناشیاوپیاوكوژنه‌بیت و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ وه‌رگیری بنه‌ماله‌ی بارزانی نه‌بیت و پیویسته‌ پیداچوونه‌ی ته‌واو بكریت له‌ ته‌واوی به‌ریوه‌ به‌ره‌گشتیه‌كان و له‌ ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان سه‌ره‌ رایی گه‌ران به‌دوایی كه‌سی ته‌كنۆكرات بۆ پۆسته‌كانی پاریزگایه‌كانی هه‌ریم و شاره‌وانیه‌كان لیره‌وه‌ ده‌توانیریت سنوریك بۆ ئه‌و دزی و گه‌نده‌لیه‌كانی جاشی ولاتانی دراوسی كه‌ خۆی له‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی و داروده‌سته‌و شوین كه‌وتوانی ده‌بینیته‌وه‌ .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)