لەسەر غرامەكردنى ڕۆژنامەى هاووڵاتى با هەموومان میز بە دادگاكانى كوردستاندا بكەین
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
"
من دڵنیاتان دەكەمەوە عەدالەت لە دادگاكانى ووڵاتدا نییە"
ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان
"
هەندێ شەو بەسەر سیاجى دادگاى هەرە گەورەى ناو شاردا بازم دەداو میزم بە دیوارەكانیدا دەكرد" ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان
"
ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن هەموومان دەبینن دەكوژرێین چاوەڕوانن لەسەرووى خۆیانەوە فرمانیان بدەنێ تا باوەرش بە چاوى خۆیان بكەن ,معاشە چڵكنەكەى خۆیان لە عەدالەت بەڵاوە گرنگ تر ,ها ئێوە پیمبڵێن ئەوانە چ جۆرە حاكمێكن,من ئەوەندە توڕەم لێیان ئامادەم بە بێئەوەى هیچ شەرم بكەم لەناو بازاڕدا میز بكەم بەسەریاندا" ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان
لە هەرێمى مافیایى سەوزو زەرد تەنها مەكتەب سیاسى و سەركردە عەقڵ بۆگەنەكان نین ئەم ووڵاتە هەتك بكەن,بەڵكو بەناو دادوەرە و حاكمە گرگن و بودەڵەكانیش دەستیان هەیە لەو خیانەت و ناپاكیانەدا,لەهیچ شارو شارۆچكەیەكى كوردستاندا نەمان دى حاكمێك كەمێك ئینسانیەت و ویژدانى خۆى ئاسودە بكات و حوكمێكى عادلانە دەربكات.
نامەوێت زیاتر لەسەر حاكم و دادوەرە بۆگەنەكانى ئەم ووڵات زیاتر بڵێم منیش دەنگى خۆم دەخەمە باڵ دەنگى ڕۆماننووس بەختیار عەلى و ئێوەش دەنگتان بخەنە باڵ دەنگى ئێمە با هەموومان پێكەوە میز بە سەرى حاكم و دادگا و یاسا بۆگەنەكانى ئەم ووڵاتەدا بكەین.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست