کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەسەر غرامەكردنى ڕۆژنامەى هاووڵاتى با هەموومان میز بە دادگاكانى كوردستاندا بكەین

Tuesday, 17/03/2009, 12:00

887 بینراوە


"من دڵنیاتان دەكەمەوە عەدالەت لە دادگاكانى ووڵاتدا نییە"
ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان
"هەندێ شەو بەسەر سیاجى دادگاى هەرە گەورەى ناو شاردا بازم دەداو میزم بە دیوارەكانیدا دەكرد" ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان


"ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن هەموومان دەبینن دەكوژرێین چاوەڕوانن لەسەرووى خۆیانەوە فرمانیان بدەنێ تا باوەرش بە چاوى خۆیان بكەن ,معاشە چڵكنەكەى خۆیان لە عەدالەت بەڵاوە گرنگ تر ,ها ئێوە پیمبڵێن ئەوانە چ جۆرە حاكمێكن,من ئەوەندە توڕەم لێیان ئامادەم بە بێئەوەى هیچ شەرم بكەم لەناو بازاڕدا میز بكەم بەسەریاندا" ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپییەكان

لە هەرێمى مافیایى سەوزو زەرد تەنها مەكتەب سیاسى و سەركردە عەقڵ بۆگەنەكان نین ئەم ووڵاتە هەتك بكەن,بەڵكو بەناو دادوەرە و حاكمە گرگن و بودەڵەكانیش دەستیان هەیە لەو خیانەت و ناپاكیانەدا,لەهیچ شارو شارۆچكەیەكى كوردستاندا نەمان دى حاكمێك كەمێك ئینسانیەت و ویژدانى خۆى ئاسودە بكات و حوكمێكى عادلانە دەربكات.
نامەوێت زیاتر لەسەر حاكم و دادوەرە بۆگەنەكانى ئەم ووڵات زیاتر بڵێم منیش دەنگى خۆم دەخەمە باڵ دەنگى ڕۆماننووس بەختیار عەلى و ئێوەش دەنگتان بخەنە باڵ دەنگى ئێمە با هەموومان پێكەوە میز بە سەرى حاكم و دادگا و یاسا بۆگەنەكانى ئەم ووڵاتەدا بكەین.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)