کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆتری‌ ئاشتی‌ قه‌ده‌غه‌كرا به‌پلانی‌ ئه‌مریكاو توركیا پارتی‌ " ده‌ته‌په‌" داخرا

Friday, 11/12/2009, 12:00


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمانی‌ دادگای‌ گشتی‌ توركیا بڕیاری‌ داخستنی‌ تاكه‌ پارتی‌ كوردی‌ له‌ توركیا (ده‌ته‌په‌) درا. شاره‌زایه‌كی‌ دۆسیه‌ی‌ كورد له‌ توركیا  ڕایگه‌یاند: سه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ داخستنی‌ پارتی‌ ده‌ته‌په‌ له‌ دوای‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیانه‌ دێت كه‌ پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان گرتیه‌ به‌ر به‌مه‌به‌ستی‌ بچوك كردنه‌وه‌ی‌ پارتی‌ ده‌ته‌په‌ ئه‌وه‌بوو ئه‌ردۆغان له‌ توركیا چاوی‌ به‌ ئۆباما كه‌وت وتووێژی‌ له‌گه‌ڵ كرد به‌مه‌به‌ستی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆڵی‌ ده‌ته‌په‌.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ كورد له‌ توركیا لای‌ وایه‌ ئه‌ردۆغان وای‌ له‌ ئۆباما كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا ڕێگه‌ به‌ پارتی‌ ده‌ته‌په‌ نه‌دات كه‌ باره‌گایان له‌ واشنتۆن بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت كه‌ ئۆباما پشكێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ دژایه‌تی‌ كردنی‌ كوردان له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی‌ كوردستان.
شایانی‌ باسه‌ پارتی‌ ده‌ته‌په‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌حمه‌د تورك دامه‌زراوه‌و تاكه‌ پارتی‌ ڕێگه‌پێدراوی‌ كوردبوو له‌ توركیا كه‌ توانی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ڕابردووی‌ توركیا 13 كورسی‌ په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە