بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ، بەڕێوەبەری حزبیە یا حكومی?!.
Wednesday, 09/09/2009, 12:00
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (8/9/2009) \" شێخ حسەین \" بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەكۆبوونەوەیەكی لەگەڵ مامۆستایانی بەڕێوەبەر و یاریدە دەرەكانیان وەك كادرێكی حزبی دەدوێ و قسەیان بۆ دەكات ن پێی ووتن ، سەرەتا پیرۆزبایی ساڵی خوێندنی نوێتان لێدەكەم ، دواس ئەوە دەچێتە ناو باسی كۆبونەوەكە كەبەدەرە لەكۆبوونەوەی پەروەردەیی ، بەڵكو وەكو كۆبونەوەی بەرپرسێكە لەگەڵ ئەندامانی حزبەكەی ن لێرەدا دەڵی َ ، لەم ساڵی خوێندندا ئەبێ مامۆستایانی بەرَێوەبەرو هاوكارەكانیان چاوێكیان بكەن بەسەد چاو بۆ چاودێریكردنی مامۆستاو قوتابی و خوێندكاران كە رێگەنەدەن هەڵیانبخەڵەتێنن و قسەیان بۆ بكەن و رایان بكێشنە ناو لیستی گۆڕان . هەروەها ئەڵێ نابێ دەست وەربدرێ لەپرۆسەی خوێندن و سیاسەت نابێ بهێنرێتە ناو قوتابخانەكانەوە ، وە لەقسەكانیدا دەیووت ، من هیچ لایەنێك راینەسپاردوم كە بێًم بەئێوە بڵێم ، وەدەبێ چاوتان كراوە بێت لەسەر ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی كەسەر بەلیستی گۆڕانن ، تكا لەبەڕێوەبەرو جێگرەكانیان دەكەین كە مامۆستایەك یان فەرمانبەرێكیان بینی كەسەر بەوانە ن بەس ناوەكانیانمان پێبدەن ، ئێمە ناڵێین دەریان دەكەین و مووچەكانیان دەبڕین ن بەڵكو ئەیاننێرینە ماڵەوە و مووچەكەیان هەر بەردەوام ئەبێت . من ئەمەتان پێ ئەڵێم كە حزب پێی نەوتووم یا كەسێك راینەسپاردوم ، بەڵكو من خۆم وەك بەڕێوەبەری پەروەردە ویژدانم ئازارم دەدات بۆیە بەم ئەركە هەڵدەسم ، چونكە من ئەوانەش كە گۆڕانن لەسەر لیستی یەكێتی موچەمان وەرگرتووە ، بۆیە پێم ناخۆشە ئەوانە دەچنە پاڵ لیستێكی تر .
لەكۆتایی قسەكانیدا ووتی ، ئێمە ناڵێین ئەوان یەكێتی نەبوون ، بەڕێز كاك نەوشیروانیش هەر یەكێتی بووەو هەر یەكێتییە .\"
لێرەدا من بەهاوڵاتیان و رای گشتی دەڵێم ئەمە قسەی كادرێكی حزبی یان پسپۆرێكی بواری پەروەردەییە كەلەئێستاوە لەدەسپێكی ساڵی نوێی خوێندن دەیەوێ تەشدیدات بخرێتە سەر مامۆستاو كارمەندانی قوتابخانە و خوێندنگەكان و تۆوی ئاژاوەگێڕی و سیخوڕی كردن بەسەر یەكترەوە لەناو پرۆسەی پەروەردەدا دەچێنێ ز
من وەك كەسێكی ئاسایی ئەم وڵاتە ، نە مامۆستام و نە كارمەندم ، بەڵكۆ مامۆستایەكی بەشداربووی كۆبونەوەكە ئەمەی پێ راگەیاندم . ئەو بەڕێوەبەری پەروەردەیە ، بەراستی بەڕێوەبەرە یان كادری حزبیە !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست