مۆمه‌که‌ی موحه‌مه‌د ئه‌لبوعه‌زیز
Saturday, 22/01/2011, 12:00
ساڵی1986 یش له-تونس-ڕاپه‌ڕینی گه‌وره ڕووی دا‌و به‌یارمه‌تی سوپای نیشتیمانی-حه‌بیب بۆرقیبه-لابرا، دواێش به ده‌نگدانی خه‌ڵک،زیاتر له سه‌دا-نه‌وه‌دزه‌ینالعابدین بن عه‌لی-،ساڵی دوایی بوو به سه‌رۆک!،..جه‌ماوه‌ر ڕاپه‌ڕینی دژی بێ‌کاری،گه‌نده‌ڵی،گرانی و قاتوقڕی کرد،سه‌رۆک بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کورت..هه‌ندێ چاکسازی کرد،هه‌ر به قایم کردنی پێگه‌ی خۆی ،هه‌وڵێکی زۆر جیدی داچ خۆی و چ خانمه‌کی- له‌یلا ته‌رابولسی-،هه‌رچی سامان وداهاتی ووڵاته خستیانه ژێر ده‌ستی خۆیان،سه‌رۆک توانی ترسناکترین ده‌زگای جاسوسی وئاسایشی سه‌رکوتگه‌ر دروست بکات، خانمی یه‌که‌م گه‌وره‌تین مافیای ئابووری له‌خۆی وخێزانه‌که‌ی دروست کرد، سه‌رۆک له ماوه‌یه‌کی که‌مدا،ئۆپۆزیسێونی په‌رت وبڵاو کرد وسه‌رکرده‌کانی ئاواره‌ی هه‌نده‌ران کرد،به‌ته‌واوی ده‌ستی نایه بینی ئازادی بیر‌و ڕاو به‌یان ،قه‌ده‌غه‌کردنی ڕۆژنامه‌ی ئازاد‌و خۆپیشاندان، سانسۆرکردنی میدیای ئه‌لیکترۆنی، بوو به هۆی به‌رز کردنه وه‌ی نرخی کالاوخواردن و پێداویستیه‌کانی ژیان، به‌جۆرێک له‌ماوه‌ی بیست و سێ- ساڵی حوکمڕانی- زه‌ینولعابدین-دا، هیچ جومگه‌یه‌کی ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌و ڕۆشنبیری نه‌ما، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خێزانی ده‌سه‌ڵات دار،هه‌ناسه‌یه‌ک بدات. له فه‌زایه‌کی وادا موحه‌مه‌د ئه‌لبوعه‌زیز- لاوی ته‌مه‌ن-بیست وشه‌ش-ساڵان ، دوای ده‌رچونی له- زانکۆ- به‌گوڕو تینێکی زۆره‌وه باوه‌شی بۆ ژیان کردبوه‌وه، به‌ته‌ما بوو هه‌رچی زووتر خۆیی وخێزانه‌که ی، به‌ری هه‌وڵ و ڕه‌نج وشه‌ونخونی وله‌ده‌م گرتنه‌وه‌ی دایک وباوک و مناڵه‌کانیان، بخوات !، دوای ئه‌م ده‌زگاو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وئه‌و قوژبنی دامه‌زراندنه..هیچی بۆ نه‌کرا ، هه‌ر هیوای به‌رنه‌دا!له گه‌ڵ ده‌روازه‌کردنی دامه‌زراندندا..عاره‌بانه‌یه‌کی ده‌ستگێڕی هه‌بوو ،تاکو قووتی خۆیی وخێزانه‌که‌ی، پێ مسۆگه‌ر بکات!! ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر ئه‌وه‌شی پێ ڕه‌وا نه بینی ، دوای سوکایه‌تی پێکردنی، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، عاره‌بانه‌که‌شی ورد‌و خاش ئه‌کرێت..ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ده‌رگاکان به‌ڕوی دا کوڵم کرا،ڕۆژی 16ی دیسه‌مبه‌ری 2010 دا له‌به‌رده‌م یه‌کێک له‌وفه‌رمانگاحوکومیانه‌ی که داوای دامه‌زراندنی کردبوو، مۆمی باڵای داگیرساند!، هه‌موو شه‌وه‌زه‌نگی شاری-سیدی ئه‌بوزه‌ید-ی ،ڕۆشن کرده‌وه ،سوتانی باڵای بوسکه‌یه‌ک بوو، هه‌موو وولاتی توونسی گرته‌وه،هه‌ر له ڕۆژانی دواییه‌وه،له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی- توونس- ودواتریش پایته‌خت دا ،خۆپیشاندان وناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی پێ‌کرد،-زه‌ینه‌ڵعابدین بن عه‌لی-،ڕۆژی 28ی دیسه‌مبه‌ر،هاته سه‌ر ته‌له‌فیزێۆن ،که‌وته هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه،خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه‌که‌ی به‌گیره‌شێوێن وحه‌رمزاده! ،هاندراوی ده‌ستی ده‌ره‌کی،وه‌سفکرد..،ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی هاندا..که به هه‌موو جۆریک بوه سه‌رکوتیان بکه‌ن. که‌چی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی-توونس-به دروشمی-ئیمه له که‌س ناترسین-،-ئازادی..ئازادی..نان-،زیاتر شلگیر بوون..جه‌ماوه‌ری زیاتر ڕژایه نێو شه‌قامه‌کان،به شێوه‌یه‌کی به‌ر فراوان-پایته‌خت-ی گرته‌وه.. ئه‌مجاره‌یان-زه‌ینه‌لعابدین-،هاته‌وه سه‌ر شاشه‌و به‌ڕویه‌کی تره‌وه ده‌ستی کرد به پیمان دان، بۆ چاکردنی ژیانی خه‌ڵک، بۆخۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵکیش، هه ندێ گۆڕانکاری وه‌زاره‌ته‌کانی کرد، ڕۆژی 5 یه‌نایه‌ری 2011 موحه‌مه‌د ئه‌لبوعه‌زیز- ،به هۆی کاریگه‌ری سوتانه‌که‌یه‌وه شه‌هید بوو،ئیتر زیاتربه گه‌رمی خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وام بوو،خه‌ڵک زێترو زیاترتووڕه‌و سووربون له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانیان،له-پایته‌خت- دروشمی- نان وگۆڕان وکه‌رامه‌تی نیشتیمانی- عه‌رشی دیکتاتۆری هێنایه له‌رزه..زۆر دروست وتویانه: (دیکتاتۆریه‌ت به‌ماوه‌یه‌کی درێژ خۆی دروست ئه‌کات، به‌ڵام به چرکه‌یه‌ک ئه‌ڕوخێ.) .به‌م جۆره له ژێر فشاری جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوودا،ڕاپه‌ڕینی ناڕه‌زای وتووڕه‌یی،له ژێر فشاری ڕقی پیرۆزی جه‌ماوه‌ردا،ڕاپه‌ڕینه‌که گۆڕا بۆ-شۆڕشی جه‌ماوه‌ری-، ڕۆژی14ی یه‌نایه‌ری2011 زه‌ینه‌لعابدینی بن عه‌لی-،گه وره دیکتاتۆری ملهوڕی تونس- هه‌ڵهات..ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بووترێ ،سوپای تونس، به‌ڕاستی سوپای نیشتیمانیه،سوپای ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب نییه،به جۆرێک نه‌ک هه‌ر پشتی نه‌کرده گه‌ل و سه‌رکوتی نه‌کردن، به‌ڵکو فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی تونسیشی، به‌ڕوی دیکتاتۆردا داخست، گه‌ر به‌یارمه‌تی دیکتاتۆره خه‌ڵه‌فاوه‌که‌ی-لیبیا-نه‌بوایه، گه‌ر- موعه‌مه‌ر گه‌زافی- به‌هانایه‌وه نه‌هاتبا، ئه‌وه وه‌ک زۆر له‌به‌رپرسان وگه‌وره لێپرسراوانی حیزبی-ته‌جه‌موعی ده‌ستورحاکم، له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ده‌ستگیر ئه‌کراو، ئێستا چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی-دادگای گه‌ل-ی ئه‌کرد. ئا به‌م جۆره،ڕۆڵه چاونه‌ترس وله خۆبوردوه‌کانی-تونس-،له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌کدا،گه‌وره‌ترین مێژووی سه‌روه‌ریان بۆ خۆیان تۆمار کرد، به‌گوێی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی ئه‌فریکاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، قیژاندیان:گه‌رچی سه‌رۆکی دیکتاتۆر زیاترله بیستوسێ ساڵه،به ئاگروئاسن،ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵکی سته‌مدیده و به‌شمه‌ینه‌ت بوه‌ته‌وه،ترسناکترین وپۆڵاییترینو سه‌رسه‌خت ترین،ده‌زگای سه‌رکوتکه‌ری،پۆلیس،ئاسایش،هه‌واڵگیری هه‌یه، وولاتانی کۆنه‌په‌رست وده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ک- سعودیه‌و لیبیا- پشتگیری لێ ئه‌که‌ن،فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و هتد..،ڕتووشی مرۆڤایه‌تی ویه‌کسانی خوازی بۆ ئه‌که‌ن، به‌ڵام ئێمه توانیمان له ماوه‌ی مانگێکدا،قه‌ڵای زۆردار بڕوخێنین ،ئائه‌مه‌یه که‌هه‌زاره‌ها مۆمی هیوا له ده‌رونی ڕزگاری خوازان وگۆڕان خوازان‌دا،دائه‌گیرسێنی. عه‌رشی فه‌رمانڕه‌وایی حاکمه گه‌نده‌ڵه‌کانی ده‌وروبه‌ری هێنایه له‌رزه، ئه‌وه‌تا دیکتاتۆره قۆشمه‌که‌ی لیبیا- موعه‌مه‌ر گه‌زافی-خه‌ڵه‌فاو، به‌ڕویه‌کی قایمتر له پێستی-به‌راز-، دێته سه‌ر تێله‌فزیۆن وهێرش ئه‌کاته سه‌ر جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو شۆڕشگێڕی تونس وبه کاڵفام ناویان ئه‌بات،غه‌م وپه‌ژاره‌ی خۆشی بۆ دیکتاتۆر-زه‌ینولعابدین- ده‌ر ئه‌بڕێت، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێت:پێویست به ڕاپه‌ڕینی نه ئه‌کرد،له‌ڕێگه‌ی یاساوه مه‌سه‌له که چاره‌سه‌ر ئه‌کرا،ئه‌وه هه‌ڵبژاردن دوو ساڵی تری ماوه با خه‌ڵک چاوه‌ڕی بکات!، له ڕێگه‌ی یاساوه!، کام یاسا،ئه‌و یاسایانه‌ی- سه‌دام حوسه‌ین- واته‌نی وه‌ک لاستیک وایه، چۆنم بوێت ڕائه‌کێشم!. گه‌زافی لۆمه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌کات ،که بۆ به سایته ئه‌لکترۆنیه‌کان باوه‌ڕئه‌که‌ن،من خۆم ماوه‌یه‌ک پێش ئیستا له- تونس- بووم،خه‌ڵک باری ژیانیان زۆر باشه،(هیچ به‌رایان لێ نییه!!). بۆ خه‌ڵک باوه‌ڕ به سایتی-کلینیکس-ی ئیمپریالیزم(دیاره مه‌به‌ستی-سایتی وویکیلیکس-ه) ئه‌کات .ئائه‌وه‌یه ترسی دیکتاتۆره‌کان له میدیای ئازاد به‌گشتی ومیدیا ئه‌لیکترۆنیه‌کان به تایبه‌تی. لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه، بۆچی عیراقیه‌کان ساڵی 1991 له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی باشووردا،له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له سێسه‌د هه‌زار شه‌هیدیان دا که‌چی سه‌رنه که‌وتن؟!، بۆ ڕشتنی خوێنی سۆران-ه‌کان،-عه‌بدولستاره‌کان-سه‌رده‌شت-ه‌کان...هتد..،وه‌ک مۆمی باڵای-موحه‌مه‌د ئه‌لبوعه‌زیز-ی تونسی،ئاگری به‌ر نه‌دایه کۆشک وته‌لارو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی خێڵه‌کی ودیکتاتۆره بچوکه‌کانی کوردستان؟، بۆ خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان ،نه‌بوه ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری وئاگری شۆڕشی گه‌لی هه‌ڵنه‌گیرساند؟.ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی-زه‌ینولعابدین بن عه‌لی-و بنه‌ماڵه‌ی خانمی یه‌که‌م له‌یلا ته‌رابولسی-و ده‌ست وپێوه‌نده‌کانیان،ده‌ستیان خستبێته بوجه‌ی13 ملیاری ووڵاتی تونسه‌وه، ئه‌ی چما هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رزانی-تاڵه‌بانی-،چیان له‌سامان وسه‌رخانوبنخانی ئه‌م ووڵاته کردوه؟ چۆن ده‌ستیان ناوه‌ته بینه‌قاقای میلله‌ت؟،چۆن ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان گه‌یاندۆته ئاستێکی زۆر ترسناک، چۆن ئه‌م ووڵاته‌یان به خه‌ڵکه‌که‌شیه‌وه به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش کردوه؟..به‌ڵام ئێمه‌هه‌رگیزاو هه ر‌گیز کۆڵ ناده‌ین، بێ هیوا نابین..هه‌میشه چاومان له‌ئاسۆی ڕوونه (بۆچی ئێمه‌ی هه‌ژار چیمان هه یه له ده‌ستی بده‌ین،جگه له کۆتوزنجیره‌کانمان.).ئه‌وه‌تا پێشبینیه‌که‌ی شاعیری گه‌وره‌ی تونسی- ئه‌بولقاسم ئه‌لشابی- هاته‌دی که ئه‌ڵێت:
گه‌ر بێت وگه‌لێک هه‌ڵبژێرێت ژیان
چاره‌نوسیش بۆی، جڵه‌و ئه‌کات شل
هه‌ر ئه‌بێت کۆچ کات، تاریکی شه‌وان
وردوخاشیش بێت، کۆتی ده‌ست ومل
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست