لە داخى كچ وكوڕى مەسول و مامۆستاى نەزان بێزارم لەزانكۆ
Wednesday, 29/09/2010, 12:00
خوێندكارى زانكۆى سلێمانى
ئەمساڵى خوێندنیشم دەستى پێكرد ئەمە دووە م ساڵمە لەزانكۆ واتە دوەم ساڵمە لەگەڵ مامۆستاى نەزان و كچ و كوڕى بەرپرسەكان.
من هیچ هەست بەدڵ خۆشى ناكەم .
ئەوەى كە وادەكات دڵخۆش نەبم ئەوەیە دەزانم ئەمساڵیش مامۆستاكانم لەمامۆستاكانى ساڵى پارم باشترنین وە كچ و كوڕى مەسول و پلە دارەكانى زانكۆكەشم لە خۆفش كردنەوە پۆز لێدان نەكەوتن بەسەر خەڵكى هەزاردا لەهەمان كاتدا ماستاو چییە كانى حیزبى پارتى ویەكیەتى هەر ماون وجاسوسەكانى پاراستن و زانیاریش هەربەسەرمەوەن زۆر بەكات ناوێرم بەئازادانە قسەكانى خۆم بكەم لەبەر ئەوەى دەزانم كە هەموو شتێكى نامرۆڤانەیان لەدەست دێت بەرامبەرم بیكەن.
هەڵەى سیستمى سیاسى ئەم ووڵاتە لەوە سەرچاوەى گرتوە كە كەسە خۆپەرستەكان لەبەرزترین پلەى بەڕێوەبردنى ووڵاتدان وە كچ و كوڕەكانیشیان بەهەر وەسیلەیەكى ناشەرعى بێت دەكەنە خوێَندكارى زانكۆو هەر ئەمانیشە بە هاوكارى مامۆستا نەزانەكانى زانكۆ سیمایەكى ناشرین دەدەن بە زانكۆ و لەبەرچاوى ئەو كەسانەى دەخەن كەدەیانەوێت بەڕاستى زانست بەدەست بیەنن.
زۆر بەداخیشەوە مامۆستاكانى زانكۆكەشم لەپێناو پارە وەرگرتن لەحیزبەكەندا بەشێكى زۆریان لە ماستاوكردن نەكەوتون عەقڵى خوێندكارى زانكۆ ژەهراوى دەكەن بە وەى كە بەچاوى پیرۆزییەوە لە سەر كردەكان بڕوانن چونكە ئەمان ڕابردوایان لەگەڵ شەڕهەیە لەپێناو نیشتیمان كە ئەمە پڕە لەگومان ودودڵى چونكە ئەوانەى كە ئێستا سەركردەمانن لەماوەى حكوم ڕانیان سەلماندیان كە بەڕاستى نیشتیمانپەروەر نین ئەوان پارە پەروەرن.
كچ وكوڕى بەرپرسەكان بەشێكیان بەشێوەیەكى نایاساى سەیارە دێننە ناو زانكۆوە كەئە بەپێى یاساى تایبەت بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێگە پێنەدراوە بەڵام بەداخەوە لەم هەرێمە بێسەرو بەرەدا كەس نیە لێپرسینەوە لەوان بكات و لە پۆز خستنیان بخاتبەسەر كوڕو كچى ئەو خێزانە هەژارانەى كە بەهەوڵ و تێكۆشانى خۆیان بوون بەخوێندكارى زانكۆ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست