کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ میانی ئه‌شکه‌نجه‌دانی رێبین هه‌ردی ، ده‌سه‌لات په‌یامێکی ترسناک ده‌وه‌شێنێت!.

Thursday, 21/04/2011, 12:00


رووناکبیر رێبین هه‌ردی ، خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی سه‌ربه‌خۆ ، راشکاوانه‌ ده‌مێکه‌ ده‌ڵێت: ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ به‌م سیسته‌مه‌ حوکمڕانییه‌، ده‌بێ بڕوات.
ده‌ستبه‌رداربوون له‌ ده‌سه‌لات ، هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، به‌ هێلی سووری ده‌زانن ، ئه‌وه‌تا معمه‌ر قه‌زافی ده‌ڵێت؛ بریا پۆستێکم هه‌بوایه‌ تا ئیستقاله‌م لێبدایه‌ ، که‌چی له‌ واقعیشدا ده‌یان هه‌زاری له‌ پێناو مانه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا له‌ نێوبرد و ده‌ربه‌ده‌رکرد.چ درۆ و دووڕوویه‌کی گه‌وره‌یه‌!.
ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی هه‌رێمی کوردستان نمونه‌ و مۆدێلی قه‌زافییه‌ ، که‌له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی پییان ده‌ڵێن: بڕۆن ، به‌ ئاگر و ئاسن و گرتن و زیندانیکردن وه‌لامیان ده‌ده‌نه‌وه‌.
له‌ هه‌ولێر ، مه‌سعود بارزانی و هێزه‌ مێلیشاتییه‌کانی ده‌ستیان نه‌پاراست ، له‌ په‌رله‌مانتار ، مامۆستای زانکۆ ، خویندکار و رۆژنامه‌نووسان. کاتیکیش مه‌سعود قزافی ئاسا قسه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و دیموکراسی ده‌کات ، گویگر واده‌زانێت ، مه‌سعود بارزانی خاوه‌ن که‌سیتییه‌کی دیموکراسییه‌ ، هه‌رگیز ده‌ستی ناچیته‌ کاری خراپه‌.
ده‌ستنه‌پاراستن له‌ هیچ به‌هایه‌ک و ئه‌نجامدانی تیرۆر بی هیچ دوودڵییه‌ک ، سیفات و خه‌سڵه‌تی مافیاکانه‌ ، بۆیه‌ مه‌سعود بارزانی و هه‌روه‌ها جه‌لال تاڵه‌بانی ، نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتێکی مافیایی چه‌ته‌ی چه‌کدار ده‌که‌ن ، ده‌کرێ پێیان بووترێت: دوو بنه‌ماڵه‌ی زاڵی چه‌کدار که‌ به‌ هێز ده‌یانه‌وێت هه‌موو جومگه‌کانی ژیان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.
دووباره‌ قسه‌یه‌کی دیکه‌ی رێبین هه‌ردی هه‌یه‌ کاتیک ده‌لێت: من هیچ پیرۆزییه‌ک بۆ ئالای کوردستان دانانێم که‌ له‌ ژێرییه‌وه‌‌ تیرۆر و تاڵانکردنی تێدا ئه‌نجام بدرێت.
مه‌سعود بارزانی له‌ رێگای تیرۆرکردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان ، ویستی له‌ده‌ڤه‌ری زه‌رددا ده‌نگی ئازاد کپ بکات ،ئیمڕۆ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ رێگای ئه‌شکه‌نجه‌دان و سووکایه‌تی پێکردن به‌ رێبین هه‌ردی و فاروق ره‌فیق و ئه‌وانی دیکه‌ ، ره‌وشی تۆقاندن و دڵه‌راوکێ له‌ نێو گه‌نجانی راپه‌ڕیو دورست ده‌کات.
به‌ دیدی من تاکه‌ به‌رسڤێک بۆ کرده‌ نامرۆییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له‌ خوینی ئه‌و شه‌هیدانه‌ و شه‌هیدانی 17ی شوبات و رۆژانی دواتر ، به‌رخۆدان و به‌رده‌وام بوونه‌ ،، که‌ پێموایه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش رووده‌دات ، چونکه‌ هه‌میشه‌ مێژووی گه‌لان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت: ئیراده‌ی گه‌لان شکست ناناسێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە