شه‌رِ به‌پاساو - خوێندنه‌وه‌یك بۆنووسینه‌كانى ئه‌م دواییه له‌سه‌ر ئاین
Monday, 03/05/2010, 12:00
ماوه‌یه‌كه شه‌رِێكى ناپێویست و ناكات و نادروست له‌رِوپه‌رِى رِۆژنامه‌و سایته‌كاندا ده‌ستى پێكردووه، ئه‌گه‌رچى ئه‌م شه‌رِه وانیشان ئه‌درێت كه‌بۆبه‌رگریكردنه له‌ئازادى، به‌لاَم دیسان وشه‌ى ئازادى بۆته‌وه به‌قوربانى و ئه‌وه‌ى له‌ناوه‌رِۆكى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا دیارنییه ئازادییه!!!
له‌م نوسینه‌دا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه رِاڤه‌بكه‌م ئاخۆ مه‌خزاى ئه‌م شه‌رِه چییه؟ شه‌رِ بۆئازادیه، یان بۆ هه‌ریسه.
له‌دواى بلاَوبونه‌وه‌ى دواژماره‌ى گۆڤارى وێرانه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كى مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى یه‌كگرتوو ده‌رچوو كه‌سه‌رنجى له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كى بلاَوكراوه‌كه هه‌بوو تیایدا ئه‌وه رِونكرابۆوه كه‌ناوه‌رِۆكى چه‌ند بابه‌تێك سوكایه‌تیكردنه به پیرۆزیه‌وكان و بۆچاره‌سه‌رى گرفته‌كه‌ش داواى هاتنه ناوه‌وه‌ى یاسا‌و دادگاكرابوو.
هه‌ڵبه‌ته چه‌ند مامۆستایه‌كى ئاینیش كه‌له‌ژماره‌ى په‌نجه‌كانى ده‌ستێك كه‌متربوون ئه‌م بابه‌ته‌یان باسكردبوو
دواتر لایه‌نى یه‌كه‌م بازارِیان گه‌رمكرده‌وه‌و مه‌سه‌له‌كه‌یان كرد به‌مه‌سه‌له‌ى تیرۆر‌و ئازادى له‌كاتێكدا شتێكى وا له‌هاوكێشه‌كه‌دا بونى نه‌بووه.
نازانم له‌به‌ختى ده‌سه‌لاَتدارانى كوردستان بوو، یان به‌نه‌خشه‌و ته‌وقیتى خۆیان بوو كه‌قه‌ڵه‌مى نووسران و چاوى خوێنه‌ران بۆئه‌م بابه‌ته ئارِاسته بوو! چونكه له‌كاتێكدا ئاودیوكردنى نه‌وتى كوردستان به‌نایاسایى و مه‌سه‌له‌ى بوجه‌و یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ى ته‌واوى حكومه‌ت و كه‌مى خزمه‌تگوزارى و هاوكێشه سیاسیه هه‌ستیاره‌كان له‌ئارادان، بازارِ گه‌رمكردن به‌م مه‌سه‌لانه‌وه خڵه‌فاندنى دنیاى نووسه‌ران و رۆشنبیرانه
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسورِمانبوو ئه‌و كه‌مپینه‌بوو كه‌كۆمه‌ڵێك نووسه‌رو كه‌سایه‌تى رایان گه‌یاند، به‌لاَم مه‌خابن هه‌م ته‌وقیت و كاتى راگه‌یاندنه‌كه‌یان خراپبوو هه‌و تایتڵى كه‌مپینه‌كه
چونكه هه‌موومان ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌مان بینى كه‌چه‌ند هه‌فته پێش ئێستا به‌رِۆژنامه‌نووسان كرا‌و كه‌مپینێكى ئاوا جدیش رانه‌گه‌یه‌نرا، تۆبڵێى به‌یاننامه‌یه‌كى یه‌كگرتوو كه په‌نا بۆیاسا ئه‌بات خه‌ته‌رترو دژوار تربێت له شه‌ق تێهه‌ڵدانى رۆژنامه‌نووسان و ئازاردان و شكاندنى كامێرا‌و به‌ندكردنیان! له‌كاتێكدا یه‌كگرتوى ئیسلامى حیزبێكى مه‌ده‌نى بێ چه‌كه‌و تائێستاش هێنده‌ى مه‌ره‌كه‌بى پێنوسێك خوێ، له‌سه‌ر ده‌ستیان نه‌رِژاوه!
خاڵێكى تر‌ى نه‌گونجاوى كه‌مپینه‌كه تایتڵه‌كه‌یبوو كه‌به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوو مه‌سه‌له‌ى به‌یاننامه‌ى راگه‌یاندنى حیزبێكى مه‌ده‌نى به‌وشێوه‌یه گه‌وره بكرایه، من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌كه له‌باتى ئه‌وه‌ى بنوسرێت (كه‌مپینى ئیدانه‌كردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى و مه‌لاكانى ئه‌وقاف) بنوسرایه (كه‌مپینى داكۆكیكردن له‌ماف و ئازادى راده‌ربرِین باشتر نه‌بوو)
چونكه كه‌سێك ئه‌و تایتڵه بخوێنێته‌وه وائه‌زانێت یه‌كگرتوو مه‌لاكانى ئه‌وقاف سۆرانى مامه حه‌مه‌و دكتۆر تاهیر شه‌ریفیان تیرۆر كردووه، نازانێت مه‌لاكانى ئه‌وقاف له‌سه‌ر راده‌ربرِین و نانبرِاو ده‌كرێن و ئه‌ندامانى یه‌كگرتووش ماف و ئازادیه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت
هیچ شتێك به‌هێنده‌ى ئه‌وه نیگه‌رانى نه‌كردم كه‌چه‌ند نووسه‌رێكى جدى و به‌هه‌ڵوێست له‌ژێر ئه‌و تایتڵه سه‌قه‌ته‌دا ناویان هاتبوو، كه‌ئیستاش هیواخوازم ناویان نوسرابێت، چونكه مومكین نییه ئه‌وانیش داخڵى شه‌رِى به‌دران حبیب و هاورِێكانى و چه‌ند نووسرێكى یه‌كگرتوو بوبن به‌و ئاسانییه
برِوام وایه ئه‌م شه‌رِه براوه‌ى یه‌كه‌م تیایدا ده‌سه‌لاَتى دوحیزبه كه‌ى كوردستانه كه‌بینیمان چی‌یان به‌رِۆژنامه‌نووسان كرد‌و ده‌شبینین چى له‌داهاتى میلله‌ت ده‌كه‌ن، له‌م رۆژانه‌دا یه‌كێك له‌دۆسته‌كانمم بینى كه‌ئه‌ندامى هه‌ره‌بالاَى یه‌كێك له‌حیزبه گه‌وره‌كانه، له‌دواى چاك و چۆنى وتم ئه‌خبارتان له‌چیایه؟ به‌پێ:ه‌نینێكى شاهانه‌وه وه‌لاَمى دامه‌وه(وه‌زع له‌وه باشتر نابێ ئێسته وازیان له‌ئێمه هێناوه شه‌رِى ئه‌وان و ئیسلامیه‌كان ده‌ستى پێكردووه)
ئیدى پێموایه ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به‌وشه‌رِه بدات به‌رده‌وامى به‌چه‌واشه‌كردنى راى شه‌قامى كوردى ئه‌دات و له‌برى ئه‌وه‌ى ىبه‌شداربێت له‌بیناكردنه‌وه‌ى روحى یه‌كتر قبوڵكردن به‌شدارئه‌بێت له‌دروستكردنى ناكۆكیكى و یه‌كتر ره‌فزكردن
باشترین رێگه‌ش په‌نابردنه بۆیاسا هه‌ڵبه‌ت ئه‌و یاسایه‌ى كه‌سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان(به‌وپێه‌ى مه‌رجه‌عى ره‌سمییه) دایرِشتووه،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست