لەدەرەوەی کات و شوێنم
Sunday, 23/03/2014, 12:00
1326 بینراوە
وتم: سوچێ لەدڵمت بۆ تەرخان دەکەم
هاتی و
شوێنت تیا نەبووەوە
وتم: نیوەیت پێ ئەدەم
زانیم ئەویش بەشی شکۆمەندیت ناکا
بۆیە پەشیمان بوومەوە و
دواجار
هەموویم بەخشی بەتۆ و
ئێستا لەدەرەوەی کات و شوێنم
گەر هیچ دەنگێ لەسەر ئەم بوونە نەمێنێ
من بێدەنگی تۆ ئەدوێنم،
تا ئاوڕم دایەوە
ئەو وتی:
چۆن مانگ ناژی
بێ تاریکی شەو
ئەستێرە بێماچ
ئەو چاوانەی ناچێتە خەو
چۆن لەبەر زامی عەشق
ئاسمان و زەوی لەیەك دوورن
ژین و مردن
لەبەر پاکی عەشقی ئێمە
لە شیوەی گوڵە باخ سوورن.
***
سەمای ڕۆح
با لەتۆدا بمێنمهوه .. ئاوارەی هیچ شوێنێکم مهکه.....
دەمهوێت لەقوڵای خهمهکانت مهله بکەم
ئهگهر بزانم خنکاویشم....
دەمەوێت لەگەڵ ڕۆحتا سەما بکەم
ئهگهر بزانم شێت دهبم.
ئهوه بریارمه.....