به‌ناو سه‌رۆکی په‌رله‌مان ، یپیاوە کۆیلەکەی مه‌سعود، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کات..
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
له هیچ په‌رله‌مانێکی دنیادا سه‌رۆک په‌رله‌مان نه‌بووه گوێی نه‌بێت، ئه‌وه سه‌رۆکی به‌ناو په‌رله‌مانی کوردستان "قادر دوبزی'یه که که‌ڕه ، گوێکانی ته‌نها کاتێ که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌که‌وته به‌ر ره‌خنه، کار ده‌کات.
هه‌ڵسوکه‌وتی له که‌سیکی ناهاوسه‌نگ ده‌چێت ، که‌سیکی ده‌یان گرێ کوێره‌ی سایکلۆژیی هه‌یه..براده‌ریک گێڕایه‌وه و وتی: کاتێ قسه له‌گه‌ڵ مه‌سرور ده‌کات و ته‌واو ده‌بێت یه‌کسه‌ره پشتی تێناکات به‌لکو هه‌نگاو بۆ دواوه ده‌نێت ئێنجا بۆی ده‌رده‌چێت. که‌سیک کۆیله عه‌یار 24 ، ته‌واو چاره‌نووسی ره‌شی به چاره‌نووسی ره‌شی بنه‌ماڵه‌وه گرێداوه.
ده‌کرێت بلین: پاش دیراسه‌کردنی که‌سێتی قادر دوبزی ، وه‌ک که‌سێکی نێو کوچه و کۆڵانه‌کان پۆلینی بکه‌ین. بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئه‌گه‌ر کردویانه به سه‌رۆکی ده‌زگایه‌ک که په‌رله‌مانی پێده‌وترێت ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌دا به‌ده‌سته‌وه که په‌رله‌مان هیچ به‌هایه‌کی نییه لای بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌بێ وه‌لامیان چی بێت ، ئێستا کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئۆپزسیۆن ده‌رگایان له‌سه‌ر داخراوه و ده‌ستبه‌سه‌ری کردوون ،له کوێی دنیادا ته‌نانه‌ت له‌لای قه‌زافی هاوتاکه‌ی مه‌سعودیش ئه‌و کرده‌یه بوونی نه‌بووه و نییه.
ئه‌ی باشه ده‌نگی هاوڵاتیان و حه‌سانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان له کوێی هاوکێشه‌ی مه‌سعود- قادره؟!.
ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئۆپزسیۆن سێ راستی ده‌رده‌خات:
1-مه‌سعود هیچ رێزێک بۆ په‌رله‌مان و "قادر دوبزی' دانانێت ، باوه‌ری به دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا نییه.
2-گه‌یشتونه‌ته حاڵه‌تێکی ئاوا ، که ئیدی باش ده‌زانن چاره‌نووسیان له مه‌رگی حه‌تمی نزیک بۆته‌وه.
3-ئیتفاقێکی نهێنی له نیوان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود هه‌یه بۆ سووتاندنی ئه‌وه‌ی هه‌یه ، به‌کارهێنانی توند وتیژی سه‌ردێری پیلانه‌کانی رۆژانی دادێیان ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست