کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وەڵامێك بۆ ڕێكخراوە (NGO) كانى گروپی كۆمپانیاكانى قەیوان لە گەرمیان

Tuesday, 14/02/2012, 12:00




دواى بڵاوكردنەوەى ئەو چەند بابەتەم لەسەر گروپی كۆمپانیاكانى قەیوانى سەربە دژە تیرۆر، لەلایەن ئەو نا رێكخراوى (NGO) لە سنورى گەرمیان وەڵامدراومەتەوە، كە گواییە باسی ئەوەم كردوو ئەو گروپە هیچی بۆ سنوورى گەرمیان و شارى كفری نەكردووە و ، یان بەپێكەنینەوە باسی ئەوە دەكەن كە حكومەت چەندین سوپاس و نامە و پێزانینیان ئاراستەى كۆمپانیاى قەیوان كردووە ، داوایان لێكروون بەردەوام بێت لەكارە خێرخواى و مرۆڤایەتیەكانى بۆپركردنەوەى ئەو بۆشایانەى كە لەسنورەكەدا دروست بووە، لە بەشی ترى وەڵامەكەی ئەو نا رێكخراوانەدا دەنوسن چوار پرۆژەى هاوسەرگیرى بەكۆمەڵى ئەنجامدراوە لە سنورى ئیدارەى گەرمیان، من لەبەرپرسی كۆمپانیاى قەیوان دەڵێم" ئایا چ لێپرسینەوەكى لە خودى ئەو رێكخراوانە بەناو رێكخراوى (NGO) كردووە، كە بەشێكیان ناوى باوك و زاوایان بە وەهمى ئەوان باسی دەكەن نوسیوە ، یان كەسیان هینابوو (حامل)بووە یان هەژار نەبوە بگرە زۆر دەوڵەمەند بووە كە بە براوبەش دابەشیان كردووە، تەنیا بۆ ئەوەى ئەو كۆمپانیا چ دابین كردووە بۆ بوك و زاو وەریبگرین، هەر ئەوكات لە كوردستان پۆستیش ئەو هەوڵانە بڵاوكراییەوە، یان ئەو كەرەستانە بۆیان دابین كرابوو زۆر نرخەكەى هەرزان بو ، بۆ ئەوەى پارەكەیان بۆ بمێنێتە لەنێوان خۆیاندا دابەشی بكەن،ئەمەیش بێ ئەوەى بەرپرسی باڵاى گروپە ئاگاداربێت لەم رێكخراوانە كە پاشكوى حیزبن نەك(NGO) ؟؟!! من باسی ئەوەم نەكردووە كە ئیشیان نەكردووە دەبێت داواى لیبوردن بكەن.
ئێوە كام رێكخراوى (NGO)ن،یەكێكن لەو تاوانبارانەى دەسەڵاتى مافیایی یەكیتى و پارتى ،كە دەبێت وەكو گەندەڵكارانى بەرپرسانى هەرێمى كوردستان، ناوتان بخرێتە لیستى تاوانبارانى كوردو میژوییەوە ، چونكە ئەوەیش سەدان بەڵگە و دیكۆمێتى دزى و گەندەڵیتان لەسەرە هەر لە دزینى پارە بەناوى هەژار و قوتابیانى قوتابخانەكانى گەرمیان و منداڵی ئەنفالەوە، بگرە تا ئەگاتە زۆر شتى تر لەو گروپەو لە حكومەت و دامو دەزگاكاندا وەرتان گرتووە كە چ خۆتانیش بە رێكخراى (NGO) دەزانن ، ؟؟بەراستى ئەو شەرمەزارییە كەناوى خۆتان ناوەو لەژێرەوە كارى جاسوسی دەكەن.
ئێوە بەسەدان وەسڵى دەفتەر دۆلارتان لە بەڕێز (مام جەلال ، مەلا بەختیار) بەناوى هەژارانەوە وەرگرتووە چۆن شەرم ناكەن خۆتان ناو ناوە رێكخراوى (NGO)وە.دڵنیابن لەڕاستى ئەم هەواڵانە و ناوەڕۆكەكەى بۆیە داوا لەسەرەجەم رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى نەك بەناو كۆمەڵگەى مەدنى و لەژێرەوە پاشكوى حزب بن،بەڵكۆ بەراستى رێكخراوى كۆمەڵگەى مەدەنى بن و داوا لە رێكخراوى خاچی سوور و وەزارەتى مافی مرۆڤ و دەزگاى چاودێری دارایی و لایەن پەیوەندیدارەكان دەكەم بەدواداچوونى وورد بۆ ئەو مەسەلەیە بكەن بزان راستى هەواڵەكە لەكوێیە بە گروپی قەیوان خۆیشیەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە