بۆ پارتى چارەسەرى دادەخرێت؟!..
Sunday, 12/04/2009, 12:00
دواى ئەوەى كۆبوونەوەى هاوبەشى سێقۆڵى كرا لە نێوان ئەمریكاو توركیاو ئێراقدا بڕیارى ئەوە درا كە پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان كە باڵێكى پەكەكەیە دابخرێت. ئەمەش لە كاتێكدایە كە پەكەكە خاوەن كەرامەتى نەتەوەیى گەلى كوردە لە هەركوێیەك بێت كە كوردى بەشەرەف و خاوەن ویژدانى تیادا دەژى. وا جارێكى تریش دوژمنان و ناحەزانى گەلەكەمان چاویان بەوە هەڵنایەت كە پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان لە باشوورى كوردستان لەسەر فكرەو رێبازى بەڕێز ئۆجەلان تێكۆشانى دیموكراتیانەى خۆى بەڕێوە دەبات بۆ نەهێشتنى گەندەڵی و بەرزكردنەوەى ئاستى وشیارى كەرامەتى نەتەوەیى و دژ بەو خیانەتكارە كوردو خۆفرۆشانە لەناوتێَكۆشاندایە كە دەسەڵاتیان پاوان كردووەو ئەمڕۆ وەكو هەژدیها خوێنى گەلى كورد دەمژن بۆیە پێویستە لەسەر شانمان و بە هەموو كوردێكى وڵات پارێزو بەشەرەف خاوەن لە پارتى چارەسەرى دەركەوێت چونكە ئەمڕۆ لەكەسایەتى داخستنى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان دەیانەوێت رەوتى دەسەڵاتى گەندەل و پاوانخوازلە باشوورى كوردستان درێژە پێبدرێت و باش دەزانن كە چۆن پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان بڕیاریدا بەشدارى هەڵبژاردنەكان بكات و پێش ئەوەش لە بۆنەكانى نەورۆزو پیرۆزباییەكانى سەركەوتنى پارتى كۆمەڵگاى دیموكراتیك بە هەزاران كوردى وڵاتپارێزى رژانە سەر شەقام و كۆڵانەكان ئێستاش ئەمریكاى بەرژەوەند پارێزو توركیاى سەرسەختى دوژمن و ئێراقچێتییەكەى هەردوو بنەماڵە خوازیارن رێ لە پارتێكى تێكۆشەرى بەو شێوەیە بگرن .
بۆیە من بۆ خۆم هەر لە ئێستاوە دەبم بە پارتى چارەسەرى و بڕیارى بە ئەندام بووینى خۆم لەو پارتەدا دەدەم گەر پارتى ناوبراو ئەو شەرەفەم پێبدا تا دوا تنۆكى خوێنم كار لە پێناو ئەو پارتەدا دەكەم و داواش لە دڵسۆزان و خاوەن ویژدان و كەرامەتى نەتەوەیى دەكەم كە یەك هەڵوێستانە هەڵمەتى منیش پارتى چارەسەریم دەسپێبكەین بۆ ئەوەى خەونى دوژمنان و خیانەتكارانى كورد پووچەڵ بكەینەوەو ئێستا دەزانن كە پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان وەكو هێزێكى ئامادە گوڕ بۆ هەڵبژاردن دەدات و لەو بوڕوایەدام كە بتوانێ گەندەڵچیان بڕوخێنێ.
بژى ئیرادەى گەلەكەمان و بەڵێ منیش دەبم بە پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست