کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قسەكەى مەلا بەختیارو داود باغستانى نەخشى بەردە

Wednesday, 19/05/2010, 12:00


من عاشقى كچەكەى بارزانیم ئەو نوسینە بوو كە سەردەشتى جوانەمەرگ نوسیبوى و سەرى خۆى لە سەر دانا , هەموو ئەمان زانى بنەماڵەى خێڵەكى و دواكەوتوى مالى مەلا مستەفا ئەمە قبوڵ ناكەن بۆیە كە ئەو ووتارە بڵاو بوەوە هەڕەشەكان بۆ سەر شەهیدى قەڵەم زیادى كردبوو , لە دوایشدا دەركەوت كە ئەم تاوانەى بەرانبەر بە جوانەمەرگ كراوە تەنها لە سە ر ئەو نوسینەى بوە , دوو نوسینم خوێندەوە كە هى مەلا بەختیارو داود باغستانى یە كە هەردوكیان ئەوە دەسەلمێنن كە سەردەشت تەنها لەسەر ئەوە كوژراوە كە ناوى كچەكەى بارزانى هێناوە و هەردوكیان بۆ كوشتنەكەى سەردەشت وەكو پیشەى بێ شەرمانەى خۆیان پاساوى شەرەف و ناموسى بنەماڵەیان كردوە بە بیانوو , نابێت و كفرە و كەعبە دەڕوخێ كەسێك یان میللەت باسى شەرەف و ناموسى ئەوان بكات ,وەكو خۆیان دەڵێن , بەڵام بۆ ئەوان ڕەوایە ڕۆژانە سەدان جار شەرەف و ناموس و كەرامەتى یەك بەیەكمان لەكەدار بكەن , ئۆقیانوسێك لە تاوان باشترین كتێبە كە سەدان بەڵگەى تیایە لە سەر ئەوەى ئەم لێپرسراوانەى ئێستا چۆن شەرەف و ناموسى ئێمەیان لەكەدار كردوە , نمونە زۆرە و هەموشمان دەیان نمونەمان لایە كە لێپرسراوانى ئەم ووڵاتە چیان كردوە , ناموس و شەرەفى ئەوان بڤەیە و نابێت كەس بە لایدا بچێ بەڵام هى ئێمە پووش و پەڵاشە و ئاساییە ئەگەر ڕۆژانە سەدان جار ئەتكمان بكەن , داود باغستانى لە ووتارێكدا كە لە سایتى كوردستان نیوزدا بڵاوى كردۆتەوە ئەڵێ ((ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ ده‌بێ ئێمه‌ باسی نامووس و شه‌ره‌فی خێزانیان بكه‌ین و ئه‌وه‌ش دووره‌ له‌ هه‌موو پڕانسیپه‌كانی كاری سیاسی و رۆژنامه‌نووسی،ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بتوانین له‌سه‌ر خاڵه‌ گرنگه‌كان ره‌خنه‌ له‌ كاره‌كانیان بگرین، ئه‌وه‌ش زۆر جێگای شانازییه‌ بۆ هه‌موو ره‌خنه‌گرانی كورد و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان،به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ له‌ لایه‌نی رۆشنبێری و نه‌ له‌ لایه‌نی سیاسی قه‌بوول ناكرێت كه‌ سووكایه‌تی به‌ نامووس و ژنی هیچ كه‌س بكرێت، لێره‌دا لایه‌نگری زۆر گرنگ نییه‌،به‌ڵكوو ئایا كه‌س هه‌یه‌ كه‌ سووكایه‌تی به‌ نامووس و كه‌رامه‌تی بنه‌ماڵه‌كی قه‌بوول بكات؟ چۆن ره‌خنه‌گرتن هیچ كات نابی سنووری شه‌خسی ژیانی كه‌سه‌كان ده‌رباز بكات و باسی نامووس و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی تر بكرێت،منیش ئه‌وه‌ قه‌بوول ناكه‌م)) ئەمە ماناى ئەوە ئەگەیەنێ كە بنەماڵەى بارزانى لەسەر ئەو ووتارە و كڕینەوەى ناموسى خۆیان سەردەشتیان تیرۆ ر كردوە , مەلا بەختیاریش كە ئەویش پێى ڕەوا نیە كەس باسى شەرەف و ناموس بكات بەڵام بۆ خۆى ڕەوایە ژنى مێردار بە تەڵاقدان بدات و لە خۆى مارە بكاتەوە ئەڵێ ((لاوێكی‌ ئاوا، كه‌ خوێندكاری‌ زانكۆیه‌‌و دواڕۆژێكی‌ گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی بوو، ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و فه‌زای‌ ئازادیی بێ‌ قه‌یدو شه‌رتی‌ سیاسییه‌، خه‌یاڵدانی‌ وا له‌مێشكیدا دروست نه‌كرابێ‌، چۆن نوسینه‌ خه‌یاڵێكی‌ وای ده‌نوسی!؟ پێشوه‌خت دیاره‌، هیچ رێساو یاسایه‌ك، رێگه‌ی‌ نادات. كه‌چی‌ چونكه‌ خه‌یاڵدانی‌ وای‌ هه‌بوه‌، خه‌یاڵه‌ نوسینه‌كه‌ی‌ نوسیوه‌. من ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر ئێستا شه‌هید سه‌رده‌شت بمابایه‌، نوسه‌رێكی‌ تر، له‌سه‌ر خوشكی‌ خۆی‌، یان له‌سه‌ر دایكی‌، یان له‌سه‌ر ته‌نانه‌ت خزمێكیشی‌، به‌م شێوه‌یه‌ی‌ كه‌ خۆی‌ نوسیویه‌تی‌، نوسیبای، ئاسان بوو قبوڵی‌ بكات؟ له‌و باوه‌ڕه‌دام ئاسان نه‌ده‌بو. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و نوسه‌رانه‌ی‌ كه‌ماویشن‌و به‌رگری‌ له‌و جۆره‌ خه‌یاڵدانی‌ ئازادیی بێ‌ قه‌یدو شه‌رتی‌ سیاسیه‌و خه‌یاڵه‌ نوسینی‌ وا ده‌كه‌ن، دڵنیام ئه‌مانیش له‌و بابه‌ته‌ نوسینه‌ دژی ژنیان، كچیان، خوشكیان‌و كه‌سێكی‌ نزیكیان بنوسرێ‌، پێیان قوت ناچێ‌. ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌وروپاش ئازادی‌ نه‌گه‌شتۆته‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌لاماری‌ ژن‌و خوشكی‌ یه‌كتر به‌بێ‌ به‌ڵگه‌ بدرێ‌. په‌لاماریش بدرێ‌، سزای‌ یاسایی توندی‌ له‌سه‌ره‌)) هەموو مان نوسینەكەى جوانەمەرگمان خوێندۆتەوە , بە هیچ شێوەیەك باسى شەرەف و ناموسى ئەو بنەماڵە خائینە یان نەكردوە , ئەگەریش كرابێت ئەوە ڕێگاى تر زۆربوو بیگرنە بەر نەك بەو وەحشیگەرێتیە شەهیدى بكەن , تەنها ئەم چەند دێڕەى ئەو دوو كەسە بەسە بۆ ئەوەى تیرۆر كردنى سەردەشت لەلایەن بنەماڵەوە بسەلمێنرێ و شەهید كردنى بكەوێتە ئەستۆى ئەوان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە