مه رگ بۆ تیرۆرستانی پێنووسی سه رفراز
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
1417 بینراوە
من وه کو قوربانییه کی زیندانی ئاسایشی سلێمانی که ئه شکه نجه دان و ئیرهاب وسوکایه تی پێکردنم پێ کراوه و مه رگه ساتم بینیوه ،حه ز ئه که م ئه و ڕاستییه به ڕای جیهانی بگه یه نم که له کوردستانی باشوور ی ژێر چه پۆکه ی دیکتاتۆره قه زه مه کان نه ک ئازادی وشه ته نیا ڕاگه یاندنێکی بۆش و بێ ناوه ڕۆکه به ڵکو له و دیو په رده ی ژووره تاریکه کانه وه ترسناکترین تاوان ده رهه ق مافی مرۆڤ ئه نجام ئه درێت و کۆمه ڵگا بووه ته ئامانجێکی ئاسانی بانده کانی ڕفاندنو تۆقاندنی به نا و ئاسایشی یه کێتی و پارتی که ته نیا کاریان بۆ به رژه وه ندییه کانی چه ند مافیایه که و سێ و دوو ناکه ن له پاکتاوی ئه وانه ی که ڕایان له بوونیان نییه و به مه ترسییان ئه زانن بۆ سه ر بوون و سته مه که نیان
ئه مڕۆ ڕۆژێکی زۆر ڕه شه له مێژووی کوردان و به ڕووانین له ڕووکه شی ڕاگه یاندن و ئاخاوتنی به رپرسه کان شتێکی زۆر جیاواز ئه خرێته ڕوو له وه ی که له زه مینه ی واقیعدا بوونی هه یه،ده یانه وێت ئه وه ی که له کوردستان دا هه یه به موڵکی خۆیانی بزانن و به هه موو جۆرێک مافی ئه وه به ڕه وای خۆیان بزانن که چۆن مامه ڵه له گه ڵ هه ر شتێکدا بکه ن له و ناوچه یه داو بڕیار ته نانه ت به سه ر چاره نووسی مرۆڤه کانیشدا بده ن،بۆیه به رنامه ی به نه فام کردن پیاده ئه که ن و گه ر له وێ ژیایت ئه بێت لۆکه بخه یته گوێت و په رده بخه یته سه ر چاوت ئه نجا ده بیته که سێکی دڵسۆزو نیشتمان په روه ر
به کر عه لی و سۆرانی مامه حه مه و چه ندانی تر په یکه رێی سه ربڵندن له ناخی هه موو ئازادیخوازانی کورداو مۆری شه رم و ڕسوایین به نێو چاوانی بنه ماڵه مافیاکانی کوردستان که هه موو شتێکیان قۆرخ کردووه، وه کو براوه ی جه نگه ناوخۆییه کان به برا به شی هه موو شتێکیان له نیوان خۆیاندا دابه ش کردووه و هه موو بوارێکیان فه رامۆش کردووه جگه له سیخوڕیی و شێوازی تۆقاندن و ئه شکه نجه و تیرۆرو گرتن و ڕفاندن نه بێت ، وه کو پاڵه وانێکیش ته ماشای خۆیان و ڕابردووی پڕ له خیانه تیان ئه که ن
به ڵێ که مالی سه ید قادر دوای ژه هر خواردنکردنی ئه مرێت و ئه وانیش هه ر ئه مرن به ڵام که مال بۆ هه میشه لای هه موو کوردێکی ویژدان زیندوو ئه بێته ڕه مزی ئازادی وشه و سه رفرازی مرۆڤ و هه موو به یانیه ک له گه ڵ خۆری ئازادی و ڕاستی دا له زیندانانی ئه و دیو دیواره ئه ستوره کان و ژووره میزاویی و خوێناویه کانه وه هه ڵدێت و پێیان ئه ڵێت ئه و ئامانجه ی ئێوه ی له پێناویدا تێ ده کۆشن زۆر پیرۆزه و دره نگ بێت یا زوو هه ر ده یگه نێ و داری ئازادی به خوێن ئاو نه درێ قه د به ر ناگرێ،سه ربه خۆیی بێ فیداکاریی ئه به د سه رناگرێ.
ئه وان ده مامکی مرۆڤیان کردووه ته ده م و چاویان و ڕووی حه قیقی خۆیان ئه وه نده قێزه ون و ترسناکه که له هه موو سیفه ت و به هایه کی مرۆڤانه داماڵراون و بۆگه نترین ڤایرۆسن له کۆمه ڵگه ی مرۆڤایه تیدا بوونیان هه بێت و به زیان ترین بوونه وه رن به رامبه ر کۆمه ڵگای مرۆڤایه تی و به تایبه تی کوردستان که هه میشه له پیلانگێڕان و پاکسازیی ڕا جیاوازه کانیان دوودڵ نه بوون له وه ی که به نامه رد ترین شێوه بیانکوژن و شه و له سه ر جاده شه ستیه که لاشه کانیان فڕێ بده ن،یان له گۆڕه بێ ناوونیشانه کاندا بیان نێژن..فه رهه نگی خیانه ت ئه وه نده دووباره بووه ته وه له ژیانیاندا که زۆر ئاساییه لایان که مرۆڤ سه ببڕن و به مقه سته گه وره که ی ئاسایش بیان که ن به دوو که رته وه
له ساڵیادی ڕۆژنامه گه ریی کوردیدا دروود به ڕێ ده که م بۆ گیانه نوورانیه کانی شه هیدانی قه ڵه م و ئازادی ...و نه فره ت ئه نێرم بۆ مافیا قه زه مه کورد کوژه کان که هه میشه له بره و داندان به هۆکاره کانی کوشتن و ئه شکه نجه دان و تیرۆرکردن،شان به شانی دوژمنه ده ره کیه کان که له یه ک ئامانجدا یه کده گرنه وه..دڵنیام ڕۆژی گه شیان به ره و ئاوابوون و کوژاندنه وه ئه ڕوات و ئه وسا وه کو قه زه م و چڵکاوخۆره کانی به عس به دوای شوێنه واره کانیاندا ئه گه ڕێم