کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەتی حیزبی یان ناحیزبی

Saturday, 02/04/2011, 12:00


لەم ماوەیە زور باس لە حكومەتی ناحیزبی و تیكنوكرات دەكرێت گوایە ئەو خەڵكە دەتوانن لە دەرەوەى سیستەمی سیاسی و بی پشتگیرى لایەنە سیاسیەكان دوخەكە چارەسەربگەن ! ئەوە لە بیركراوە كە لە ولاتێكى دیموكراسی فرەحیزبیدا لە كاتی هەلبژاردندا حیزبەكان كێبركێ لە سەر هینانی زورینەى پەرلەمان دەكەن بو دامەزراندنی حكومەت و جیبەجیكردنی زور لە بەرنامەكەیان بو خزمەت بە گەل لە تیروانینی خویانەوە لە چوارچیوەى دەستور و یاساى ولات . ئەو حیزب یان لایەنەش متمانەى زورینەى پەرلەمان وەدەست بهینیت (جا گەر یەك حیزب بیت یان بەریەیەك یان ریككەوتنى چەند لایەنی ناو پەرلەمان) ئەركی دامەزراندنی حكومەتی پێ دەسپیردریت و هەول دەدات لە بەرزترین ئاستی خەلكى پوفیشنەل و تیكنوكراتی بخاتە كارەوە . گەر كاندیدەكەى متمانەى زوریبەى بەدەستنەهینا وا یەكیكی تر كاندید دەكات.
گەر هیچ لایەنیك نەیتوانی زورینە بەدەست بهینیت وا حكومەتی ئیئتلافی دادەمەزریت و گەر لایەنەكان هەر نەگەیشتنە ئەنجام وا هەلبژاردنی پیشكات ئەنجام دەدریت و حكومەتیكی پروفیشنالی تەكنوكراتی توافقى دادەمەزریت بو بەریوەبردنى كارى ولات تا كاتی هەلبژاردن یان دەرچون لە قەیرانەكە.
تەنها لە سیستەمی پاشایەتی رەها و حوكمى سەربازى و سیستەمى دیكتاتوریدا حكومەت بە دانان یان لە دەرەوەى بازنەى حیزبە كان دادەمەزریت. لە دواى راپەرین یان داگیركردنیش حكومەت بە هاوكارى لایەنەكان دادەمەزریت یان لایەنی بالادەست دەستنیشانی دەگات.
هەلوەشاندنەوەى حكومەت و پەرلەمان پاش هەلبژاردن و سەلماندنی لە لایەن لایەنەكانەوە تەنها بە چەند ریگاەكی شەرعى دەبیت ، لە دواى قەیرانیكی گەورە كە حكومەت و پەرلەمان لە ئاستیدا بیتوانا بن ، لە كاتی بارى نائاسایی و داواى سەروكی ولات یان زورینەى پەرلەمان یان ریفراندومی گشتی ، نەوەك تەنها بە داواى یەك یان چەند لایەن و كومەلیك لە لایەنگرانیان و بەشیكی خەڵكیش ، یان بە فشار و هەولدان بە سەپاندن لە لایەن تەنها بەشیكی خەلك لەو كاتەى كە نەبوە تە داوایەكى گشتی زورینەى جەماوەر .
لە لایەكی ترەوە هەرچەند نوینەرانی پەرلەمان لە زوربەیاندا كاندیدى حیزبەكانیش بن ، بەلام پاش هەلبژاردن نوینەرایەتی گەل دەكەن نەوەك تەنها ئەو لایەنە و دەبیت داكوكی لە بەرژەوەندى هەموو خەلك بكەن وەك یەك ، دەبیت بە ویژدان و جورئەت و راستگویەوە هەڵویست بنوێنن و كار بكەن و لە كاتی دەنگدان بو دامەزراندنى حكومەت یان یاساكان تەنها دووباتی ووتە و هەر داكوكى لە لایەنەكانیان نەكەن و بە قەناعەتی خویان بریار بدەن ، ئەگینا دەبیتە لە قالبدانی فیكر و ویژدان و دەبنە كۆیلە و پاشكوى ئەو لایەنانە و ئیرادەیان نابیت و متمانەى دەنگدەرانی دەدورینیت چ لە لایەن پەرلەمانتارانی حیزبەكانی دەسەلات ئان ئوپوزسیون .
حكومەتیش كە متمانەى پیدرا ئیتر حكومەتی هەموو گەلە نەوەك هى حیزبیك ، بە پێی بەرنامەیەكی داریژراو دەبیت خزمەت بە بەرژەوەندى و داخوازى و پیداویستیەكانی هەموو هاوولاتیان بكات و پەیرەوى یاسا و داكوكی لە دادوەرى بكات و بەیەكسانی و بێ جیاوازى بو هەموو خەلك كار بكات .
ئەوە بناغەى حوكمی دیموكراسیە ئەگینا دەبێتە دیموكراسیەكى رەوالەتی و ئەو حكومەتە شایەن مانەوە و متمانە پیبەخشینی زیاتر نابێت ، بەلام بە ریگا دیموكراسیە شەرعیەكان لە چورچیوەى پەرلەكان و ریفراندومى گشتی و هەڵبژاردنی پیشكات ...لە كاتی هەلبژاردن و دامەزراندنی حكومەت لە لایەن زورینەوە ریژە و كومەلیك خەلك دەنگیان بەو لایەنە نەداوە و نوینەرانیشیان رەنگە نارازی بن لە دەستنیشانكردنی ، ئەگینا بووونی ئوپوزسیون ماناى نامینیت ، بەلام كە حكومەت دامەزرا دەبیت هەموو لایەنیك بە حكومەتی خوی بزانیت و لایەنە ئوپوزسیونەكانیش هەر بە گیانی دژایەتی و لەگەڵ نەبوون تەماشا و مامەلەى لە گەل نەكەن و لە بیانوو نەبن و لە دەرفەت نەگەڕین بو توڵە لیكردنەوە ...هەرچەند پیشتریش دەنگیان پینەدابیت ، پشتگیرى هەنگاوە باشەكانی بكەن . لە كاتی ناتوانائی و لاوازى كاریشی ناشیت ئەوانەى دەنگیان پێداوە و ئەندامانى پەرلەمانی لایەنەكەى خوشیان داكوكیان لێ بكەن ، بە پێچەوانەوە دەبیت راستگو بن و هەلویستیان هەبێت و گەر وا نەكەن شایستەى ئەو دەنگانە نابن كە بەوان دراوە.
لە ولاتی دیموكراسی خوپیشاندان و نارەزایی دەربڕین لە كار و كردارى حكومەت و داواكارى ترى خەلك كاریكی رەوا و مافیكی زور سادە و مەبەستیكی زور ئاسای و مەشروعی هاوولاتیانە بەلام بە شیوەى شارستانیانە و لە چورچیوەى یاسا ، تەناننەت داواكارى هەلوەشاندنەوەى حكومەتیش بە پاساو و هوى تایبەتەوە مافى تاك و كومەلیكیشە كە بوچونی خوى دەربڕیت ، لە حالەتیك بوو بە داواى زورینە دەبیت حكومەت بروات ، بەلام لایەنیك یان كومەلیك نابیت هەول بدات تەنها ئیرادەى خوى بە هەرچ ریگا و شیوازیك بیت بسەپینیت و ئوپوزسیون هەول نەدات هەموو نارەزاییەكى شەقام بو مەكسەبی سیاسی خوى وهەولی لابردنى ئەو حكومەتە و سەپاندنی خوى بەكاربهینیت لە بەر ئەوەى توندوتیژى كاردانەوەى توندتر لە گەل خوى دەهینیت ، گرنگ تەنها گۆڕانى دەموچاوەكان نیە بەلكو عەقلیەت و شیوازى كار و بەرنامە و تیگەیشتن لە پیداویستی راستەقینەو داواكانی جەماوەر و دەرككردنی ئیمكانیات و بونی بەرنامەیەكی گونجاو ، گۆڕانی حكومەت ئەوەندە لاى خەڵك گرنگ و مەتلەب نیە زیاتر لەوەى كە داواكانیان بیتە دی ، هەرچ حكومەتیك ئەوە بكات خەلك ئەوى دەویت . مەرجیش نیە هەموو داوایەك كە ئیمكانیات لە بەردەست نەبیت یان نەشیت هەر بكریت ، ئازادى و مافى تاك و كومەلیك دەبیت پیشیل ئازادى و مافى خەلكانیتر نەكات ئەگینا دەبیتە كارى تاكلایەنە و ئازادى و ماف زەوتكردنی خەلكی تر و لە بنەماكانی دیموكراسی دەردەچیت و مەترسی تیكهەلچونی ئەو كومەڵگایەى لی دروست دەبیت.
لە عیراق و هەریمی كوردستانیش پاش روخانى دیكتاتوریەت هەڵبژاردن ئەنجام درا و هەموو لایەنەكان قایل بوون بە ئەنجامەكان و نوینەرانیان لە كوبونەوە و بڕیارەكانی پەرلەمان ئامادەن ، دامەزراندنى حكومەتیشیان قەبولكردوە هەرچەند هیندیك لەو لایەنانە دەنگیان پی نەداوە لە كاتی متمانە پێبەخشین ، زیاتر لە یەك سال و نیویشە ئەو حكومەتە دەستبەكارە ، ئیستا پوچەلكردنەوەى پەرلەمان یان هەلوەشاندنەوەى حكومەت دەشیت بكریت ، بەلام بە یەكیك لەو ریگایانەى لە سەرەتاوە باسمكردوە نەوەك بە سەپاندن و ریگاى توندوتیژى . بویە باسی راپەرین و دروشمی روخاندن و ئاماژە بە بەكارهینانی ریگاى تر لە ولاتیكی دیكتاتورى وەك لیبیا و سوریا و یەمن و میسرى كون و تونس دەشیت ، بەلام لیرە دا ئەو وشانە دروست نین و لە شوینی خویاندا بەكار نایەن ، دەشیت باسی وەرگرتنەوەى متمانە لە حكومەت و تەنانەت هەولی فشاریش لە پەرلەمان بدریت ، دەبیت داواى ریفراندومی گشتی بكریت و زورینە ئەوەى وویست پەیرەو بكریت ، گەر حكومەت قەیرانەكەى چارەسەرنەكرد دەبیت ئەندامانى پەرلەمانى هەریمی كوردستان ئەوندە جورئەتی بیت متمانەى لی بسەنیتەوە و حكومەتیكی تر تەكلیف بكریت بە تەوافق
پیویستە هیچ لایەنیك رونەكاتە زبانی زبر و هەرەشە و هەولی توندوتیژى نە دەسەلات ، نە ئوپوزسیون و نە خوپیشاندەران و نارازیبوانى شەقامی كوردى و نە لایەنگیرانی لایەنەكان ، ئەگینا مەترس راكیشانی دوخەكە بەرەو روبەروبونەوە و تەقینەوەى لێ دەكریت ، با ولاتەكەمان توشی كارەساتی نەخوازیار نەبیتەوە ...!
زورینەى داواكانی خەلك رەوایە و هەموو لایەكیش دانی پیدا دەنین بەلام زور بە خاوى كارى بودەكریت و كات لە بەرژەوەندى هیچ لایەك نیە و گەر خیرایی و دەستوبرد نەكریت لە بەپیرەوەهاتن و جیبەجیكردنی داوا هەنوكەیەكان وا لە گەل كەمترین روداو ئەگەرى كارەساتی گەورە لە ئارادایە ... با بە شێوەى واقعیانە و راستگویانە كارى بو بكریت و متمانەى داواكاران وەرگیریت ، كات بردنە سەر نەبیت و ولامدانەوەى دروشم بە دروشم نەبیت ، داواى خەلك تیكەل بە اجندە و گەمەى سیاسی لایەنەكان نەكریت و ئەوان ململانی و بەرنامە و ستراتیژە سیاسیەكانی خویان لە كاتی هەلبژاردنەكان بخەنە روو.
بیگومان لە ناو دەسەلات و لە دەروەش هەن حەز بە توندكردنی مەبەستەكان دەكەن بو مەرامی تایبەتی خویان و وون كردنى كومەلیك مەبەست . بە قەناعەتی من گەر داوا بنەرەتیەكان جیبەجیبكرێن خەلك رازی دەبن : ئایا بو حكومەت زورە تاوانبارانی تەقەیانكردوە وخەلكیان شەهید كردە بداتە دادگا (جا كى بن و لە كێیان دابیت) و ئەوانەى گومانیان لى دەكریت بگیرین ؟ دامەزراندنى بیكارەكان و دوزینەوەى بە خیراى هەلى كار بە بی روتینی دورودریژ، بیمەى بێكارى و ئەوانەى لە كەرتى تایبەت كار دەكەن ، سزادانی گەندەلكاران ،قەدەغەكردنی قورغكردنی بازار لە لایەن ئورگانی دارایی لایەنەكانی دەسەلات یان ئوپوزسیونیشەوە وجیگیربوونی جور ونرخ ، گیرانەوەى مال و مولكی دەولەت و تایبەت بو خاوەنەكانیان ، گورانكارى لە ئورگانە حكومیەكان هەر لە وزیرەكانەوە بەرەو خوارەوە بە خەلكی پروفیشنال و تیكنوكراتی بە توانا بە بی جیاوازى بیرورا، چارەسەركردنی بنەرەتی كارەبا و سوتەمەنی و چاككردنى ریگاوبان وخزمەتگوزاریەكانی تر ، چاككردنی رەوشی خویندن و دانانی بەرنامە بو مەبەستەكانی تر ، دەستپیك بە یەكخستی هیزى چەكدار و ئاسایش و نەهیلانی دەزگاى هەوالگرى حیزبی و ریگا نەدان بو دامەزراندنى میلیشیاى حیزبی لە لایەن هیچ لایەنیكی دەسەلات یان ئوپوزسیونەوە و سپاردنی هەموو كارەكانى ئەوانە بە ئورگانى دەولەتی؟حكومەتیك ئەوانە نەكات چی دەكات؟
گەر ئەوانە نەكریت وا قەیران قولتر و فراوانتر دەبیت و حكومەتیكیش كار بو ئەوانە نەكات وا نەبوونی باشترە . بەلام با بناغەى هەموو مەبەستەكان بە ئاشتیانە ودیالوگ بیت و هەموو لایەن و كەسەكان دەركى هەستیارى دوخەكە و مەترسی دەرئەنجامەكانی بكەن ، لەبەر ئەوەى میژوو سڵ لە كەس ناكاتەوە و رەحم بە كەس ناكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە